نابێ رێگە بە بۆشایی بدەین
بیروڕا 01:20 PM - 2025-05-30
ستران عەبدوڵلا
ستران عەبدوڵلا
نابێ رێگە بە بۆشایی بدەین، رێی پێبدەین خەڵکی تر پڕی دەکەنەوە،
ئەمە بنەمایەکی زانستی فیزیکیشە، ئەگەر لە بوارێکدا هەوای پاک نەمێنێت هەوای پیس ئەو
بوارە پڕ دەکاتەوە.
بابەتەکە پاقژی بیری خۆمان و نا پاقژی بیری نەیار
نییە و باسەکە نەچێتە قاڵبی موقەدەس و گڵاوییەوە کە ئەمە لەگەڵ روانگەی دیموکراسیی
ناگونجێت، بابەتەکە باوەڕ و بیرۆکەیە کە ئەگەر
باوەڕت پێی نەبێت و لە بیروباوەڕی خۆت دڵنیا نەبیت هەر نەتبێت باشترە و هەر خاوەندارێتی
لێ نەکەیت چاکترە و دواییش هەر قوربانی بۆ
نەدەیت.
ئەگەریش باوەڕت
پێیەتی بیڵێ و بیکە و بۆشاییەکە پڕبکەوە، بوارەکە بە هەوای پاکی بیری خۆت پڕ بکەوە،
تا هەوای پیس تەشەنە نەکات، با بیروباوەڕی رەوای خۆت گشت ئەو ناوە بتەنێتەوە.
ئەمرۆ لە بەغدا
پاکێجی ئیستحقاقەکانی کورد قاچوقوچی تیا دەکرێت،
هەندێک لەبەر ئەوەی هەر باوەڕیان وابووە، کە کورد جێی باوەڕ نین و شایانی هیچن و هەندێکیش
روویان لە جەمسەرگیری هەڵبژاردنە و کەسابەتەکە لە کۆمەڵگەی لۆکاڵی خۆیان ئەوەیان لێ
دەخوازێت بوعبوعی کوردستان گەورە نیشانبدەن.
لە کوردستانیش
دوو دەنگ زەقن و هەولێری گوتەنی (گارەکاری )دەکەن:
دەنگی جەمسەرگیری
فشە قەومی کە قەت خەمی نەتەوەی نەبووە و گەرەکێتی رق و توڕەیی خەڵک لە موچەی رەوا
بۆ هەڵبژاردن گل بداتەوە و دەنگی پۆپۆلیستی نەشاز کە هەر لە هەمان ئاو دەخواتەوە و
لە شەوی تاریکا خەیاڵی لای بردنی لێفەکەی مەلا نەسرەدینە.
ئەم جەمسەرە دوو
زەردێنییە بەرامبەر جەمسەری بەغدا هەر لە ئێستاوە، لەم هاوینە گەرمە تای هەڵبژاردنی
زستانی دادێی گرتووە.
هەر لایە و کەرەستەی
(با بروخێ و بابژی) خۆی تاوداوە سا بەڵکو لەڕێی بەرامبەرەکی روکەشانەی یەکترییەوە خزمەتی یەکتری بکەن!
ئەی هەوای پاکژ
تۆ لە کوێی تا شوێنی بیروباوەڕی راست و رەوان بکەیتەوە؟
وا لەوێیە
! لەو شوێنەی بەرژەوەندی گەل دەیخوازێت و
گەرەکە خەڵکی یەکڕیز و بۆی کەمەندکێش بکەیت.
زۆرینەی خەڵک لەگەڵ
ئەوەن بە گفتوگۆ و رێککەوتن و پێداگری لەسەر ماف و داخوازییەکان کێشەکان چارەسەر بکرێت.
ئەمە خەباتێکی رۆژانەیە
نەک هاتووهاواری کاتی لە کاتی ململانێی هەڵبژاردندا.
ئەمە ئیشی هێزە
دەربەستەکانی وەکو یەکێتییە کە رۆژانە کاری بۆ بکرێ و رای گشتی لەسەر کۆبکرێتەوە،ئیشی سیاسەتی نیشتمانیی ژیرانەیە
کە هەر بە یەکێتیی دەکرێت.
لەم چوارچێوەدایە
کە بیری باش یەک ریزی دروست دەکات و خەڵکی لە دەور کۆدەبێتەوە. بە کەس ناڵێین بیری
خۆت مەڵێ و دوای بیری ئێمە بکەوە بەڵکو فەرموون و وەرن پێکەوە
دەوری بیری باشی چارەسەری بدەین و هەوای پیس لەقاو بدەین.
یانی
پێکەوە جەمسەرگیری یەکریز بین و زۆرینەی دەنگی کوردستان بۆ نەبەردی داهاتوو ببەینەوە،
ئینجا لەبەغدا ماف لە قورگی شێر دەربێنین، بەوەش هەر لەڕێوە رێوی لە کلکە لەقێ دەکەوێت.
بابەتەکە ئاسانە: لەبەرامبەر هەر بیرێکی چەوت و ناقۆڵا بیرێکی
دروست و رەوای کوردانە بڵاوبکەینەوە، رێگە بە بۆشایی نەدەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

