له 50 ساڵى رابردوودا ژنان كۆڵه‌كه‌یه‌كی گرنگی خه‌باتی یه‌كێتی بوون
کوردستان 05:57 PM - 2025-05-29
PUKMEDIA
یادی 50 ساڵه‌ی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
له مێژووه‌كه‌یه‌وه
دیاره كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه پشتیوانی له به‌شداری ژنان له پرۆسەی
سیاسی‌دا كردووه، هه‌میشه ده‌رگای بۆ ژنان كراوه بووه و له 50 ساڵی ته‌مه‌نیدا
ژنان بوونه‌ته كۆڵه‌كه‌یه‌كی گرنگی خه‌باتی یه‌كێتی، ژنانیش له‌مێژووی خه‌باتی
شاخ و شار جێده‌ستیان له‌ناو حزبه‌كه‌ی خۆیان دیاربووه، یه‌كێتی یه‌كه‌م حزب بووه
له‌هه‌رێمی كوردستان كه رۆڵ و پێگه‌ی جیاواز و هه‌ستیاری له‌ناو حزب و حكومه‌ت به‌ژنان
داوه، به‌پێی په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی-ش ژنان له25% توانای مرۆیی حزب پێكده‌هێنن
و ده‌سه‌ڵاته‌كان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام یه‌كێتی له‌رابردوو و ئێستاشدا رۆڵی زیاتری
به ژنان له‌ناو حزب و حكومه‌ت به‌خشییوه و پشتیوان بووه.
له‌سه‌ر رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال، سه‌رۆك بافڵ پشتیوانی ژنانه
یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان له‌شاخدا پشتگیری له به‌شداركردنی ژنان له‌خه‌باتی چه‌كداری
ده‌كرد و له‌شاریشدا پێگه و پۆست و ده‌سه‌ڵات ده‌داته ژنان بۆ به‌شداری كردن له‌كایه‌ی
سیاسی، چونكه متمانه‌ی به توانا و لێهاتووی ژنان هه‌یه و ژنانیش هه‌میشه پشت و
په‌نای یه‌كێتی بوون و شانبه‌شانی پیاوان خه‌باتیان بۆ یه‌كێتی كردوه.
فه‌هیمه
سابر ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به وێبسایتی ره‌سمی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"له پێش
راپه‌ریندا یه‌كێتی باوه‌ڕ‌ی به چه‌ك و قه‌ڵه‌م هه‌بوو، له سه‌رده‌می شاخدا یه‌كێتی
پێشمه‌رگه‌ی ژنی هه‌بووه و گرنگیشی پێدراوه، له‌دوای راپه‌ڕینیش كاتێك په‌رله‌مانی
كوردستان درووستبوو، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به بڕ‌یاری سه‌رۆك مام جه‌لال
ژنی كرده وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها له‌پاش كۆنگره‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م،
ژن به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و سه‌رۆكی په‌له‌مان هه‌ڵبژێردران،
سه‌رده‌مێكیش یه‌كێتی منی كرده كارگێڕ‌ی گشتی ئیداره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی، كه یه‌كه‌مجاربوو
ئیداره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی به ژن بدرێت و ئێستاش ژن هه‌یه پۆستی وه‌زیری پێدراوه،
هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كێتی بوو پۆستی قائیمقامی دا به‌ژن، ئه‌مانه و چه‌ندانی
دیكه ژن بوون و له جومگه جیاوازه‌كانی حزب و حكومه‌ت كاریان كردووه و رۆڵیان پێدراوه".
"یه‌كێتی تاكه حزبه له‌هه‌رێمی كوردستان كه رێژه‌ی به‌شداری
ژنان زیاتره له‌سه‌دا 30، ژنان له‌ناوه‌ندی بڕ‌یاردان، كه ئه‌مه‌ش بیرۆكه‌ی سه‌رۆك
مام جه‌لال بووه و سه‌رۆك بافڵ-یش به هه‌مان رێچکه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رده‌وامه
و یه‌كێتی ده‌زانێت كه گۆڕ‌انكارییه گه‌وره‌كان به‌بێ شۆڕ‌شی ژن به‌دی نایه‌ت، بۆیه
یه‌كێتی هه‌میشه پاڵپشتی ژنان بووه، بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆیان، مووچه و داهاتی خۆیان
هه‌بێت"، فه‌هیمه سابر واده‌ڵێت.
هه‌میشه ده‌رگای یه‌كێتی بۆ ژنان كراوه بووه
له
رابردوودا هه‌میشه سه‌رۆك مام جه‌لال پشتیوانی له ژنان كردوه و له‌ئێستاشدا سه‌رۆك
بافڵ ده‌رگای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ ژنان كردوه‌ته‌وه، تا له‌رێگه‌ی
حزبه‌كه‌ی خۆیانه‌وه خزمه‌تی كورد‌و كوردستان بكه‌ن تواناكانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
حه‌سیبه
عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به وێبسایتی
ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جیاواز له‌هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه
زۆرترین گرنگی به ژن داوه، خودی سكرتێری گشتی ئه‌وسای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه سه‌رۆك مام جه‌لال-بووه هه‌میشه له كایه‌ی سیاسی‌دا پشتیوانێكی گه‌وره‌ی له‌هێزی ژنان
كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی ژنان ئه‌سپی خۆیان تاوبده‌ن و بێنه ناو گۆڕ‌ه‌پانی سیاسی و له‌و
كاروانه‌دا به‌جێنه‌مێنن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بگه‌ڕ‌ێینه‌وه بۆ مێژووش شانبه‌شانی
سه‌رۆك مام جه‌لال، خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌ده‌ر له‌خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری
تۆماری سه‌روه‌رییه‌كانی شاخی كردوه و ئه‌مڕۆش هه‌موومان شانازی پێوه‌ده‌كه‌ین".
"سه‌رۆك مام جه‌لال خۆی كه كچی نه‌بووه، به‌ڵام خۆی به‌باوكی
هه‌موو كچانی كوردستان زانیووه، هه‌میشه داكۆكیكارێكی راسته‌قینه‌ی مافه‌كانیان
بووه، هه‌روه‌ها ناكرێت رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال له پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردی
له‌به‌رچاو نه‌گیرێت كه زۆر دژی دیارده‌ی ژن به‌ژن و گه‌وره به بچوك و فره ژنی
بووه، له‌ئێستاشدا سه‌رۆك بافڵ كه هه‌مان سیاسه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال په‌یڕ‌ه‌و
ده‌كات، گرنگی زۆر به رۆڵی ژن له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌دات و پێگه‌ی
ئاست به‌رزیان پێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هاوشانی براكانیان له‌ناوی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان درێژه به خه‌باتی سیاسی خۆیان بده‌ن"، حه‌سیبه عه‌بدوڵڵا واده‌ڵێت.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شدا: "یه‌كێتی به‌پێی په‌یڕ‌ه‌و و پرۆگرامی خۆی، رێژه‌ی له‌سه‌دا 25ی بۆ
ژنان دیاریكردووه، كه نابێت رێژه‌ی ژنان له‌و رێژه‌یه كه‌متر بێت، بۆ به‌شداری
كردنی ژنان له‌كایه‌ی سیاسی له پێگه‌كانی وه‌كو حزبی و حكومی و په‌رله‌مانی و ئێمه‌ی
ژنان ده‌مانه‌وێت ئه‌و رێژه‌یه زیاتر-یش بێت، كه ژن به‌توانا و لێهاتویی و ئه‌دای
خۆی بتوانێت ئه‌و پۆستانه به‌ده‌ستبهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربن له‌به‌ڕ‌ێوه‌بردنی
وڵات و هه‌موو جومگه‌كانی به‌ڕ‌ێوه‌بردن".
دواپه‌یامی یه‌كێتی بۆ ژنان
یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه داكۆكیكاری مافی ژنان بووه‌و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له رۆژی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان-دا
په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕ‌استه‌ی ژنانی كوردستان و عیراق و جیهان كرد و رایگه‌یاند:"ئێمه
باوه‌ڕ‌ی پته‌و و نه‌گۆڕ‌مان به یه‌كسانی و فراوانكردنی به‌شدارییان له ناوه‌نده‌كانی
ده‌سه‌ڵات و بڕ‌یاردا هه‌یه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م پره‌نسیپه چه‌سپاوه زه‌مینه‌ی
زیاتر ده‌ڕ‌ه‌خسێنین بۆ ژنان تاوه‌كو له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیدا خه‌بات بكه‌ن و
شانبه‌شانی كاری رێكخراوه‌ییان، پێكه‌وه خه‌باتی ژنان جۆشبده‌ینه‌وه و نه‌هێڵین
له‌ژێر هیچ پاساوێكدا ئازادییه‌كانتان لێبسه‌ندرێته‌وه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06







دابەزێنە

