سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: داواكارییه‌كانی خانه‌قین ده‌گه‌یه‌نینه سودانی
کوردستان 06:33 PM - 2025-05-22
PUKMEDIA
سەردانی وه‌فدی باڵای فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ خانه‌قین
له‌سه‌ر داوای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی و لایه‌نه كوردستانییه‌كان، وه‌فدی باڵای فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی خانه‌قین-یان كرد و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش رایده‌گه‌یه‌نێت: "بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی خانه‌قین به زووترین كات له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆده‌بینه‌وه"، ده‌شڵێت: "پێویسته به‌جێبه‌جێكردنی بڕ‌یاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕ‌یاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕ‌شی هه‌ڵوه‌شاوه، رێگری له چۆڵكردنی گونده‌كانی خانه‌قین بكرێت".
كاروان یاروه‌یس بڕ‌یارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به وێبساتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له‌سه‌ر داوای مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی خانه‌قینی یه‌كێتی و لایه‌نه كوردستانییه‌كانی خانه‌قین، بۆ به‌دواداچوون بۆ كێشه و گرفته‌كانی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری، ئه‌مڕ‌ۆ 22-5-2025، وه‌فدێكی باڵای فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌ردانی خانه‌قین-مان كرد و له باره‌گای قائیمقامییه‌تی خانه‌قین، له‌گه‌ڵ قائیمقام و به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری داموده‌زگا حكومییه‌كانی قه‌زای خانه‌قین كۆبووینه، له نزیكه‌وه گوێمان له كێشه‌كانیان گرت و بۆمان ده‌ركه‌وت گرفتی زۆریان هه‌یه به‌تایبه‌ت له داموده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كاندا".
"یه‌كێكی دیكه له مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ خانه‌قین، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و ئاسته‌نگانه‌ن كه رۆژانه له بازگه‌ی باوه مه‌حمود بۆ هاووڵاتیانی سنووره‌كه دروست ده‌كرێن، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی كه له خاڵه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بار بۆ خانه‌قین ده‌گوازنه‌وه، هه‌ر بۆیه سه‌ردانی بازگه‌ی باوه مه‌حمودمان كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕ‌ێوه‌به‌ر و لێپرسراوانی بازگه‌كه كۆبووینه‌وه و گفتوگۆی داواكاری و گرفته‌كانیانمان كرد" كاروان یاروه‌یس وایوت.
راشیگه‌یاند: "دواتر سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان راپۆرتێك له‌باره‌ی گرفته‌كانی خانه‌قینه‌وه گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ن و له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌یخه‌نه‌ڕ‌وو، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێن".
هاوكات هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ونیدا رایگه‌یاند: "له سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ خانه‌قین، به وردی گوێمان له كێشه و گرفته‌كان گرت و بڕ‌یارماندا به زووترین كات له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆببینه‌وه و له پێداویستییه‌كانی شاره‌كه ئاگاداری بكه‌ینه‌وه و چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانیان بدۆزینه‌وه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به پارێزگاری دیاله‌وه ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتییه‌وه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: "پێویسته بڕ‌یاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕ‌یاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕ‌شی هه‌ڵوه‌شاوه به زووترین كات جێبه‌جێ بكرێت، به‌تایبه‌ت له ناوچه جێناكۆكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی مافی دانیشتووانه ره‌سه‌نه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكرێت و رێگری له چۆڵكردنی گونده‌كانی خانه‌قین بكرێت".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، جه‌واد فه‌یزوڵڵا قائیمقامی خانه‌قین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ونیدا رایگه‌یاند: "ژماره‌یه‌ك پڕ‌ۆژه‌ی پێویستمان بۆ خانه‌قین پێشكه‌ش به وه‌فده‌كه كرد و خۆشبه‌ختانه سوور بوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانمان".
وتیشی: "گرنگترین داواكارییه‌كانمان بریتین له، ناساندنی زانكۆی گه‌رمیان و دامه‌زراندنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئه‌ڵوه‌ند و كێشه‌ی كه‌می ئاو و كاره‌با و ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ی له به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی خانه‌قین روبه‌ڕ‌وی هاووڵاتیان ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها كێشه‌ی بارهه‌ڵگره‌كان له خاڵی پشكنینی باوه مه‌حمود".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕ‌شی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

