وهفدی فراكسیۆنه كوردستانییهكان بۆ چارهسهری گرفتهكان سهردانی خانهقین دهكات
کوردستان 06:48 PM - 2025-05-21
ميدياكان
خانەقین
لەسەر داوای مەڵبەندی یەكێتی لە خانەقین، وەفدێكی باڵای فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی خانەقین دەكات و بەدواداچوون بۆ كێشە و گرفتەكانی ناوچەكە دەكات، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتیش دەڵێت: "وەفدەكە لە سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان پێككهاتووە و دەمانەوێت بە یەكگرتوویی كێشە و گرفتی ناوچە كێشە لەسەرەكان چارەسەر بكەین".
كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە وێبساتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەسەر داوای مەڵبەندی رێكخستنی خانەقینی یەكێتی، بۆ بەدواداچوون بۆ كێشە و گرفتەكانی خانەقین و دەوروبەری، سبەینێ 22-5-2025، وەفدێكی باڵای فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی خانەقین دەكات".
"بەشێك لە كێشە و گرفتەكانی خانەقین و دەوروبەری بریتین لە نەبوونی پێداویستی خزمەتگوزاری و ئەو كێشانەی لە بازگەكان بۆ ئەو بارهەڵگرانە دروستدەكرێن كە لە خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە بار بۆ خانەقین دەگوازنەوە" كاروان یاروەیس وادەڵێت.
راشیگەیاند: "دەمانەوێت بە یەكگرتوویی كێشە و گرفتی ناوچە كێشە لەسەرەكان چارەسەر بكەین، هەر بۆیە وەفدەكە كە لە سەرۆكی سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان پێككهاتووە و سبەینێ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی خانەقین و دامو دەزگاكانی حكومەت كۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری گرفتەكانی پارێزگاكە و دەروروبەری بێت و لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

