رەفعەت عەبدوڵڵا بۆ فراكسیۆنی یەكێتی: پێش یەكێتی نوێنەری خەڵك بن
کوردستان 03:15 PM - 2025-05-21
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان
پێشوازی رەفعەت عەبدوڵڵا لە فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان
ئەمڕۆ 21-5-2025، رەفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی، پێشوازی لە پەرلەمانتارانی سنووری سلێمانی لە فراكیسیۆنی یەكێتی كرد.
جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان روونكردەوە، كە سلێمانی و گشت كوردستان لێتان چاوەڕێدەكەن ئەدایەكی باش و پەرلەمانتارێكی سەنگین و چالاكبن و لەوبارەیەوە وتی: "نوێنەرێكی چالاكی شارە حەیاتەكەبن و بوێرانە و یاساییانە چاودێری دامەزراوە رەسمییەكانبن".
رەفعەت عەبدوڵڵا جەختی كردەوە لەگەڵ هاوتاكانتان لەفراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمان هەرچییەك بەرژەوەندی خەڵكی تێدابوو بەشداربن، وتیشی: "پێش ئەوەی نوێنەری یەكێتی بن، نوێنەری راستەقینەی خەڵكی كوردستان بن بەگشتی".
جێگری سەرۆك، باسی لەوەشكرد، یەكێتی خەبات و خوێنی داوە بۆ هێنانەكایەی دامەزراوە رەسمی و یاساییەكانی هەرێم و خۆمان بەخاوەن و پارێزەری ئەو دەسكەوتانە دەزانین، وتیشی: "یەكێتی دامەزراوە نیشتمانییەكان بە موڵكی خەڵكی كوردستان دەزانێت و ئەوان خاوەنی راستەقینەیین".
رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامانی فراكسیۆنی راسپارد لێدوانی قۆناغی بانگەشە كۆتایی پێبێنن و وتی: "بەڵێن و بەرنامەكان بكەنە كردار".
جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوای لەپەرلەمانتارانی یەكێتی كرد هۆڵی پەرلەمان بكەنە سەنگەری داكۆكیكردن لەماف و داواكاری سەرجەم كوردستانیان و وتی: "بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان لە كوێدابوو لەوێدا بوەستن و یاساییانەو مەدەنیانە چاودێرێكی وردی حكومەتی ئایندە بن".
پەرلەمانتارانی یەكێتی لە دەڤەری سلێمانی، سوپاسی پشتیوانی جێگری سەرۆكی یەكێتییان كرد و دووپاتیان كردەوە فراكسیۆنێكی چالاك و چاودێر دەبن.
رەفعەت عەبدوڵڵا و شێخ جەعفەر: یەكێتی حكومەتێكی خزمەتگوزاری دەوێت
ئەمڕۆ 21-5-2025، رەفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی كرد.
لەدیدارەكەدا، پێوسیتییە هەنووكەییەكانی رێكخستنەوەی ئۆرگانەكانی یەكێتی و ژیاندنەوەی ژیانی حزبی و چالاكردنەوەی دامەزراوەكان تاوتوێكران.
جێگری سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی گفتوگۆیان سەبارەت بەرێككارەكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەم كرد و لەوبارەیەوە رایانگەیاند: "دیدگای یەكێتی بۆ كابینەی نوێ، حكومەتێكی خزمەتگوزارە كە لەئاست داواكاری و چاوەڕوانیەكانی هاوڵاتیاندا بێت".
رەفعەت عەبدوڵڵا بۆ میدیاكانی یەكێتی: بە بایەخەوە یادی یۆبیلی زێڕینی یەكێتی بكەنەوە
لەبارەگای مەكتەبی سیاسی، لە سلێمانی، ئەمڕۆ 21-5-2025، رەفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازی لە لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی و لێپرسراوانی میدیا رەسمی و جیاوازەكانی یەكێتی كرد.
لە دەسپێكی دیدارەكەدا جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ستایشی رۆڵی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی و هەڤاڵەكانی كرد لە رابردوو ئێستادا و هیوای خواست میدیاكانی یەكێتی، بەردەوام سەنگین و ئازاد و بەرپرسیاربن.
رەفعەت عەبدوڵڵا داوای لەمیدیاكارانی یەكێتی كرد بە ئیتیكی رۆژنامەوانی و بەرپرسانە رووماڵی كارە میدیایەكان بكەن و لەوبارەیەوە وتی: "رۆڵێكی سەرەكیتان هەبێت لەوەی ژینگەی میدیایی كوردستان پیشەییانە و مۆراڵیانە كار بكات".
جێگری سەرۆك، جەختی كردەوە كە میدیاكارانی یەكێتی دەبێت هەمیشە ئامۆژگارییەكەی سەرۆك مام جەلال-یان بیربێت كە دەیفەرموو: "راگەیاندن، دەبێت راست و رەوان و رازاوە بێت" بێگومان دەبێت ئێوەش لەسەر ئەو بنەمایە كاربكەن.
جێگری سەرۆكی یەكێتی، ئاماژەی بەكاریگەری راگەیاندنی یەكێتی و ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان كرد لەشاخ و وتی: "لەم سەردەمەشدا میدیاكانی یەكێتی ببنە بانگی هەقی یەكێتی و كوردایەتی و مینبەری خەڵك".
رەفعەت عەبدوڵڵا، رایگەیاند: "كەپانتایی میدیاكانی یەكێتی زیاتر خەم و داواكاری و پەیامی خەڵك بێت:، وتیشی: "بەڵام هاوسەنگی لەنێوان هەڤاڵێكی حزب و هەواڵێكی خەڵكدا رابگرن".
جێگری سەرۆكی یەكێتی، رێنمایی میدیاكارانی كرد، راگەیاندنی تەقلیدی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاوێتە بكەن و خۆ نوێكردنەوە و بەخۆدا چونەوەی بەردەوامی بۆ میدیا بەگرنگ زانی، وتیشی: "میدیاكانی یەكێتی بەهرە و توانا نوێیەكانی ناو سۆشیاڵمیدیا بدۆزنەوەو سودیان لێوەربگرن".
(یۆبیلی زێڕینی)یەكێتی، لەرووی میدیایی و بایەخپێدانییەوە كە یادێكی شایستە بە مێژووی پەنجا ساڵەی تێكۆشانی یەكێتی بێت و هەموو ناوچەكان بگرێتەوە لایەنێكی سەرەكی دیدارەكەبوو.
لەكۆتایی قسەكانیدا رەفعەت عەبدوڵڵا، هیوای خواست كە لەمەودوا دامەزراوە میدیاییەكانی یەكێتی لە رووی چۆنایەتییەوە گەشەی زیاتر بەخۆیان بدەن و وەك هەمیشە مینبەری هەقبێژی خەڵك و داواكانیان بن و قورسایی میدیایی بۆ یۆبیلی زێڕینی دامەزراندنی یەکێتی بخەنەگەڕ هەر لە هەولێر و بادینانەوە بۆ سلێمانی و هەڵەبجەو کەرکوک و ئیدارە سەربەخۆکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
رفعهت عهبدوڵڵا: یهكێتی قوڵایی مێژوویی لهبادینان ههیه
04:33 PM - 2025-12-20 -
نرخی خۆتۆمارکردنی پسوڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک گۆڕانکاری بەسەردا دێت
04:28 PM - 2025-12-20 -
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
10:21 AM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
02:07 PM - 2025-12-20
سهرۆك بافڵ گهیشته بهغداد
09:46 AM - 2025-12-20
ئەمڕۆ لە سنوورى چەمچەماڵ نەوت دابەشدەکرێت
09:25 AM - 2025-12-20
رفعەت عەبدوڵڵا: لەسەر پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیان بەردەوام دەبین
08:37 PM - 2025-12-19
زۆرترین خوێنراو
-
سهرۆك بافڵ گهیشته بهغداد
کوردستان 09:46 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20 -
ئەمڕۆ لە سنوورى چەمچەماڵ نەوت دابەشدەکرێت
کوردستان 09:25 AM - 2025-12-20 -
پۆلیسى گەرمیان: چوار کەس کوژران و حەوت کەسیش برینداربوون
کوردستان 08:59 PM - 2025-12-19 -
رفعەت عەبدوڵڵا: لەسەر پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیان بەردەوام دەبین
کوردستان 08:37 PM - 2025-12-19 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لە هەوڵدایە بۆ ژیانێکی ئاسوودەتر بۆ ئێزدییەکان و ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال
کوردستان 07:16 PM - 2025-12-19 -
وەفدێکی یەکێتی پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ و سەرکردایەتی یەکێتییان گەیاندە ئێزدییەکان
کوردستان 05:55 PM - 2025-12-19 -
قوباد تاڵەبانى: جەژنى ئێزی دەرفەتێکە بۆ دووپاتکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیانی ئایینی
کوردستان 04:55 PM - 2025-12-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

