رەفعەت عەبدوڵڵا: پێشمەرگە دێرینەکان خەزێنەی مێژوویی و سەروەری یەکێتیین
ی ن ک 05:17 PM - 2025-05-20
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
پێشوازی رەفعەت عەبدوڵڵا لە كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی
ئەمڕۆ 20-5-2025، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، رەفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لەستافی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی كرد.
جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رۆڵی مێژوویی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی بەرز هەڵسەنگاند و هیوای خواست ببێتە ئەندامێك لەكۆمەڵەكەیان.
رەفعەت عەبدوڵڵا، بە گرنگییەوە باسی خەبات و مێژووی تێكۆشانی پێشمەرگە دێرینەكانی كردو و بەخەزێنەی مێژوویی و سەروەری یەكێتی وەسفیكردن.
لەمیانی قسەكانیدا جێگری سەرۆكی یەكێتی، رایگەیاند: "كە پێویستە نەوەی نوێ و گەنجان سوود لە ئەزمونی خەبات و تێكۆشانی پێشمەرگە دێرینەكان وەربگرن، هەتا وانەكانی نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی وڵات زیاتر لەدڵ و دەرونیان بچەسپێ".
هەڤاڵانی كۆمەڵە پێزانینی خۆیان بۆ جێگری سەرۆكی یەكێتی، دەربڕی بەوەی كە لە رابردوو ئێستاشدا بەردەوام پشتیوانی كۆمەڵە و پێشمەرگە دێرینەكان بووە.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا رەفعەت عەبدوڵڵا، رایگەیاند: "وەك چۆن لە رابردوودا پێشمەرگانە و لە خۆبردوانە ئەركەكانی كوردایەتیتان جێبەجێكردووە، بەگیانی ئەوێ رۆژێی خەباتی شاخەوە لەم قۆناغەشدا هاوكاری یەكێتییەكەی سەرۆك مام جەلال و خۆتان بن".
رەفعەت عەبدوڵڵا بۆ كۆمەڵەی خوێندكاران: رێكخراوەكەتان كانگای پێگەیاندنی دەیان سەركردەی بەتوانا بووە
رەفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سێ شەممە 20-5-2025، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان كرد.
رەفعەت عەبدوڵڵا ستایشی چالاكییەكانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كرد لەرابردوو ئێستادا و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان مێژوویەكی پرشنگدار و نەخشێكی كاریگەری هەبووە و هەیە لە جوڵانەوەی پیشەیی خوێندكاری و رزگاریخوازی گەلەكەمان و پێگەیاندنی فێرخوازانی كوردستاندا، لەوبارەیەوە وتی: "لەرەوتی بەرەوپێشچوونی سیستمی خوێندن و داكۆكیكردنتان لەمافی پیشەیی و داخوازی مەدەنی خوێندكاراندا جێپەنجەتان دیارە".
لای خۆیانەوە هەڤاڵانی كۆمەڵەی خوێندكاران، سوپاسی پێشوازی و پشتیوانیەكانی جێگری سەرۆكی یەكێتییان كرد لەماوەكانی رابردوو ئێستادا، جەختیان كردەوە كۆمەڵەی خوێندكاران، بەبەرنامەی نوێوە لە ئایندەدا وەك هەمیشە داكۆكیكاری خوێندكاران دەبن بێ جیاوازی.
رەفعەت عەبدوڵڵا، تیشكی خستەسەر خەباتی رێكخراوەیی كۆمەڵەی خوێندكاران و رایگەیاند، جگە لەئەركی پیشەیی و مەدەنیتان لەخەباتی سیاسیشدا، كانگای پێگەیاندنی دەیان سەركردەی بەتوانا بوون و داوای لێكردن لەسەر هەمان رێچكەی پێشوو لەدروستكردنی كادر و سەركردەی دواڕۆژ، بەردەوام بن.
هەڤاڵ جێگری سەرۆكی یەكێتی، لە كۆتایی قسەكانیدا پشتیوانی یەكێتی بۆ هەنگاو و بەرنامەكانی داهاتووی كۆمەڵەی خوێندكاران دووپاتكردەوە و هیوای خواست هەمیشە داكۆكیكاری خوێندكارانبن و فاكتەرێكی گرنگی رەوتی بەرەوپێشچونی زانست و كەرتی پەروەردە و خوێندن بن.
رهفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتیەکانی بادینان دووجار یەکێتیین
ئهمرۆ 20ی5ی2025، رهفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی پێشوازی کرد لە جەمال یوسف لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆک و هەڤاڵانی مەڵبەندی دهۆک.
جێگری سەرۆکی یهكێتی، لهو دیدارهدا ستایشی رۆڵی دڵسۆزانەی مەڵبەندی دهۆک و لێپرسراوی مەڵبەندی کردو ئاماژەی بەوەکرد لەتایبەتمەندی جوگرافی و سیاسی ئەو دەڤەرەو ئاستەنگەکانی کەرووبەڕوتان دەبێتەوە تێدەگەین بۆیە(یەکێتیەکانی بادینان دووجار یەکێتیین)، وتیشی:"بادینان پێگەیەکی گرنگ و کاریگەری هەیە، بێگومان هەموو کوردستان پانتایی خەباتی یەکێتی و تێکۆشەرەکانیەتی، بەڵام یەکێتی بایەخێکی ستراتیژی بەبادینان دەدات".
له بهرامبهریشدا، هەڤاڵانی مەڵبەند پشتیوانی جێگری سەرۆکی یەکێتییان، بەپاڵپشتیەکی گەورە وەسفکردو دووپاتیان کردەوە لەجێبەجێکردنی ئەرکەکانیان کەمتەرخەم نابن.
رهفعەت عەبدوڵڵا، ئاماژەی بەوەشكرد، یەکێتی بەرپرسیاری گەورەی نەتەوەیی و نیشیمانی لەسەرشانەو تەمەنی تێکۆشانی دەبێتە پەنجا ساڵ، بۆیە هاوتەریب لەگەڵ (یۆبیلی زێڕین)لە رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی حزبداین.
راشیگهیاند : "پەرشو بڵاوی و سستی لەدامەزراوە حزبیەکاندا رەوانییە، باوەڕمان وایە رێکخستنەوەی ئۆرگانەکان، ژیانی حزبیمان تێکڕا دەبوژێنێتەوە".
تەوەرێکی دیكهی کۆبونەوەکە تایبەت بوو بەئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی عیراق، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەڤاڵانی راسپارد وەک هەمیشە پەرۆشی سەرکەوتنی یەکێتی بن و لەجۆشدانەوەی رێکخستن و جەماوەردا بەسەرۆکایەتی هەڤاڵ (بافڵ جەلال تاڵەبانی) دەنگەکانی یەکێتی لەبادینان، زیاتر بکەن.

PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلەی یەکەمى لە نێوان زانکۆکانى هەرێم بەدەستهێنا
01:04 PM - 2026-02-28 -
بەهۆى هێرشەکانى ئێران و ئیسرائیلەوە ئاسمانى چەند وڵاتێک داخرا
12:45 PM - 2026-02-28 -
باران و بەفر بارین دەستپێدەکات
12:05 PM - 2026-02-28 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27
ئەمانەش ببینە
ئێران وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە
11:46 AM - 2026-02-28
لە یادی 22 ساڵەی كۆچی دوایی خەلیل دۆسكی سەركردەدا
09:28 AM - 2026-02-28
گەمارۆی سەر کۆبانێ هەڵدەگیرێت
07:29 PM - 2026-02-27
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
05:37 PM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە
جیهان 11:46 AM - 2026-02-28 -
لە یادی 22 ساڵەی كۆچی دوایی خەلیل دۆسكی سەركردەدا
کوردستان 09:28 AM - 2026-02-28 -
گەمارۆی سەر کۆبانێ هەڵدەگیرێت
کوردستان 07:29 PM - 2026-02-27 -
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27



.jpg)



دابەزێنە

