له‌م رۆژه‌دا هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادی ئه‌نجامدا
کوردستان 11:38 AM - 2025-05-19
ئەرشیف/PUKMEDIA
دەستەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردن
ئه‌مڕ‌ۆ 19ی5ی2025 یادی تێپه‌ڕ‌بوونی 33 ساڵه‌ی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه، كه له رۆژی 19ی5ی1992دا دوای ئازادكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ست هێزه‌كانی رژێمی روخاوی به‌عس به‌ڕێوه‌چوو.
بڕیاردرا یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌كوردستان ئهنجامبدرێتدوای ئازادكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌هێزه‌كانی رژێمی به‌عس، سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی ئه‌وكاته بڕ‌یاریدا له 19ی5ی1992دا یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی به‌ڕ‌ێوه‌بچێت، ئه‌ویش له‌ئه‌نجامی ئه‌و هه‌لومه‌رجه سیاسییه نوێیه‌ی كه به‌هۆی داگیركردنی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له‌پاش 2ی8ی1991 له‌لایه‌ن عیراقه‌وه بۆ ناوچه‌كه هاته‌ئاراوه، بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی خه‌باتی گه‌لی كوردستان له‌عیراقدا، به‌ره‌ی كوردستانی به‌پشتیوانی و به‌شداری جه‌ماوه‌ری كوردستان توانیان به‌شێكی زۆری خاكی كوردستانی عیراق به‌شاری كه‌ركوكیشه‌وه رزگار بكه‌ن.
به‌ڵام دواتر رژێمی سه‌دام به‌شێكی زۆری شاره گه‌وره‌كانی كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆكی داگیركرده‌وه، بۆ ده‌ربازبوون له‌شاڵاوی كوشتنی دڕ‌ندانه‌ی رژێمی سه‌دام گه‌لی كوردستان به‌كوردو توركمان و مه‌سیحییه‌وه له‌كۆڕ‌ه‌وێكی ملیۆنیدا به‌ره‌و ناوچه سنورییه‌كانی ئێران و توركیا كۆچیان كرد، هاوكاتیش هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه شاخاوییه‌كان له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی كۆڕ‌ێ له هه‌ولێرو چیای ئه‌زمڕ له‌سلێمانی سه‌نگه‌ری به‌رگریان قایمكردو ئازایانه هێزی په‌لامارده‌ری سوپای عیراقیان تێك‌شكاند، دواتریش له‌سه‌ر پێشنیازی فه‌ره‌نساو به‌پشتیوانی ئه‌مریكاو به‌ریتانیا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕ‌یاری 688 ی ده‌ركرد كه به‌هۆیه‌وه ناوچه‌ی (په‌ناگه‌ی ئارام) بۆ خه‌ڵكه ئاواره‌بووه‌كه‌ی ناوچه سنورییه‌كان له‌دژی فڕ‌ینی فڕ‌ۆكه‌كانی سوپای عیراقی له سه‌رووی هێلی پانی 36 پله بۆ پاراستنی گه‌لی كوردستان دیاریكرا.
بۆشاییه‌كی یاسایی و ئیداریی له‌هه‌رێمی كوردستان دروستبوودوای شكستهێنانی گفتوگۆكانی نێوان به‌ره‌ی كوردستانی و رژێمی سه‌دام، له 26ی10ی1991 حكومه‌تی عیراق ده‌ستیكرد به‌كێشانه‌وه‌ی داموده‌زگا ئیدارییه‌كان له‌ناوچه‌كانی كوردستان، ئه‌مه‌ش بۆشاییه‌كی یاسایی و ئیداریی دروستكرد ، به‌ره‌ی كوردستانی كه له‌حه‌وت حزب پێكهاتبوون، وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی دیفاكتۆی ناوچه‌كه له‌ئاستی روبه‌ڕ‌ووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نگه‌ژه سیاسی و ئیداریی و یاساییه‌دا بوو كه رژێم له‌كوردستان دروستیكرد، ئه‌وه بوو له‌پێناو به‌ڕ‌ێوه‌بردنی هه‌رێم و دانانی ده‌سه‌ڵاتی یاسا، به‌ره‌ی كوردستانی بیری له‌دامه‌زراندنی سیستمێكی په‌رله‌مانی كرده‌وه له‌ڕ‌ێی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ربه‌خۆی ئازاد‌و دیموكراته‌وه.
بۆ ئه‌مه‌ش سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی له 15 كه‌س له‌حاكم و پارێزه‌رو مافپه‌روه‌ران و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو به‌ره‌ی كوردستانی پێكهێنا به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
1- ره‌شید عه‌بدولقادر سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
2- مه‌عروف ره‌ئوف یه‌كه‌م وه‌زیری داد له وه‌زاره‌تی هه‌رێم.
3- نازم حه‌وێزی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی هه‌ولێر.
4- حاكم ئه‌میر حه‌وێزی ئه‌ندامی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێرو دواتر بووه سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتی هه‌لبژاردنه‌كانی كوردستان.
5- شه‌مسه‌دین موفتی.
6- مه‌حمود بابان.
7- د.سه‌عدی به‌رزنجی راگری كۆلیژی یاسا‌و سیاسه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
8- د.خورشید شه‌وكه‌ت رواندزی مامۆستای كۆلیژی یاسا‌و سیاسه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
9- پارێزه‌ر مسته‌فا عه‌سكه‌ری.
10- فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د له‌ساڵی 1992ه‌وه تا ئه‌مڕ‌ۆ سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستانه.
11- د.قه‌یس دیوالی دواتر بوه ئه‌ندامی خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان.
12- حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجی دواتر بوه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
13- به‌ختیار حه‌یده‌ری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
14- قادر جه‌باری دواتر بووه وه‌زیری داد له كابینه‌ی دوه‌می حكومه‌تی هه‌رێم.
15- فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مان، ساڵی 2000 تیرۆركرا .
یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان – عیراق پهسهندكرائهم لیژنه تایبه‌تییه‌ی پێكهات دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند دانیشتنێكی له‌ماوه‌ی نێوان 23ی12ی1991 تاوه‌كو 28ی1ی1992 ئه‌نجامدا، پڕ‌ۆژه یاسایه‌كییان پێشكه‌ش به‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی كرد‌و له‌رۆژی 28ی4ی1992 له‌لایه‌ن به‌ره‌وه بڕ‌یاری له‌سه‌ردراو به‌ناوی یاسای ژماره (1) بۆ ساڵی 1992 یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان – عیراق په‌سه‌ندكرا.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان له‌رێگای ده‌نگدانی گشتی و نهێنی و راسته‌وخۆ له 19ی5ی1992 به به‌شداری نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ده‌نگده‌ر كه نوێنه‌رایه‌تی زیاتر له سێ ملیۆن و 500 هه‌زار هاووڵاتیان ده‌كرد ئه‌نجامدراو به‌هاوكاری و پشتیوانی چاودێرانی بیانی و دۆستانی گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌چوو.
یاسایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن دانرابهپێی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌رحزبێك ده‌بوایه 7%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كورسییه‌كی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات.
یه‌كه‌مین ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی له‌كوردستانی عیراق به‌پێی یاسای ژماره (1)ی به‌ره‌ی كوردستانی له 19ی5ی1992 به‌سه‌رپه‌رشتی و چاودێری نوێنه‌رانی چه‌ندین رێكخراوی بیانی له‌بواری مافی مرۆڤ و دیموكراسی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌وروپاو رۆژنامه‌نووسانی بیانی ئه‌نجامدرا، كه (967229) ده‌نگده‌ر به‌شداریان تێدا كرد.
ئه‌نجامی یه‌كه‌م ده‌نگدانی په‌رله‌مانی كوردستاندوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش ژماره‌ی ده‌نگه‌كان جیاكرایه‌وه‌و كه ئه‌نجامه‌كان به‌مشێوه‌یه بوون:
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان:
423 هه‌زارو 833 ده‌نگی به‌ده‌ستهێانبوو كه رێژه‌كه‌ی ده‌كاته 43.61%.
پارتی دیموكراتی كوردستان: 437889
439 هه‌زارو 889 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنابوو كه رێژه‌كه‌ی كردبویه 45.5%.
یه‌كگرتن: (پارتی سۆسیالیست و پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان).
24 هه‌زارو 882 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنابوو كه رێژه‌كه‌ی ده‌كاته 2.56%.
یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی و بێ لایه‌نه‌كان:
21هه‌زارو 123 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنابوو رێژه‌كه‌ی كردبویه 2.17%.
لیستی ئیسلامییه‌كان:
49هه‌زارو 108 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنابوو رێژه‌كه‌شی كردبویه 5.5%ی ده‌نگه‌كان.
لیستی پارتی گه‌لی دیموكراتی كوردستان:
نۆ هه‌زارنو 903 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنابوو كه رچژه‌كه‌ی كردبوویه 1.02%ی ده‌نگه‌كان.
لیستی سه‌ربه‌خۆی دیموكراته‌كان:
501 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناو رێژه‌كه‌شی كردبویه 0.05%ی ده‌نگه‌كان.
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانه‌وه راگه‌یه‌نرا، كه به‌سیستمی نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی به‌ڕێوه‌چوو، ته‌نیا لیستی یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشان و لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان چونه نێو په‌رله‌مان و له‌كۆی 105 كورسی په‌رله‌مان هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتی و پارتی 50%ی كورسییه‌كانیان به‌ركه‌وت.
پێنج كورسی بۆ مه‌سیحییه‌كان تهرخانكراههر دوای به‌ڕ‌ێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌و ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كانی، به‌پێی بڕ‌یارێكی سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی كه له 8ی4ی1992 ده‌رچوو پێنج كورسی بۆ مه‌سیحییه‌كانی كوردستان ته‌رخانكرا، كه چوار ئه‌ندامایان له‌لیستی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئالشوری و ئه‌ندامێكیشیان بۆ یه‌كگرتوی مه‌سیحییه‌كانی كوردستان ته‌رخانكرا.
ماوه‌ی ئه‌و خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی خایاند‌و دواتر له رۆژی 30 كانوونی دووه‌می ساڵی 2005 خولی دوه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی بوو كه‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام له‌كوردستان و عیراق ئه‌نجام درا.
بۆ هه‌ڵبژاردنی رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان چوار كه‌س به‌شداریان كرد، كه پێكهاتبوون له:
1- مام جه‌لال تاڵه‌بانی - سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو.
2- مه‌حمود عه‌لی عوسمان -
3- مه‌سعود بارزانی - سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان.
4- عوسمان عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌د -رابه‌ری پێشوی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان- كه كۆچی دوایی كردوه .
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ خولی یه‌كه‌م 1992له‌لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
-ئه‌یاد نامیق مه‌جید به‌قال
-ئیسماعیل ئیبراهیم مه‌ردان
-به‌كر ئه‌حمه‌د یه‌عقوب (به‌كره سوور)
-به‌كر حاجی سه‌فه‌ر غولام
-به‌كر مسته‌فا سه‌عید
-په‌ری خان مه‌حمود شه‌وقی (شه‌مام شه‌وقی)
-ته‌ها محه‌مه‌د ته‌ها
-جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی
-جه‌لال جه‌وهه‌ر عه‌زیز
-چه‌تۆ ره‌ئوف حه‌وێزی
-حازم ئه‌حمه‌د مه‌حمود یوسفی
-حسین جه‌نبه‌لی عبدوڵڵا
-حسین حه‌مید ره‌حیم
-حسین عارف عبدلره‌حمان
-حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم زه‌مان به‌رزنجی
-حه‌سه‌ن كانه‌بی كاخچر بلباس
-حه‌یدر ئیسماعیل عبدوڵڵا
-حیكمه‌ت محه‌مه‌د كه‌ریم
-د.خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د
-د.محه‌مه‌د فوئاد مه‌عسوم خدر
-رزگار كائیل محه‌مه‌د
-ره‌ئوف فه‌ره‌ج محه‌مه‌د
-سالار عه‌زیز ئیسماعیل
-سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره
-سه‌عید عه‌لی خان عه‌بدی
-سه‌لاحه‌دین عبدولحه‌مید عه‌بدوڵڵا
-سه‌لام كه‌ریم خان مه‌حمود خه‌لیفه برادۆست
-شاڵاو عه‌لی عه‌بدوڵڵا عه‌سكه‌ری
-عه‌بدولكه‌ریم كاكه‌حه‌مه عه‌بدولكه‌ریم
-عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم عه‌بدوڵڵا
-عه‌بدوڵڵا ره‌سول عه‌لی
-عه‌لی ره‌سول رۆسته‌م
-عه‌لی عه‌بدوڵلا كاكه ئه‌حمه‌د جاف
-عومه‌ر عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د
-عومه‌ر عه‌لی حسین
-عیدۆ حجی ئسماعیل بابه‌شێخ
-عیماد ئه‌حمه‌د سه‌یفور
-فائیق محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د گوڵپی
-گه‌لاوێژ عه‌بدولجه‌بار مه‌جید جه‌باری
-له‌تیف عبدولقادر سادق
-مسته‌فا سه‌ید قادر مسته‌فا
-مسته‌فا قادر مه‌حمود
-مه‌زهه‌ر عه‌لی مسته‌فا كاكی هیرانی
-مه‌ناف نادر قادر
-نه‌هله محه‌مه‌د سه‌عدوڵڵا
-نه‌وشیروان فوئاد مه‌عروف
-نیعمه‌ت عه‌بدولڵا پیرداود
-هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
پارتی دیموكراتی كوردستان
-ئیبراهیم سه‌عید محه‌مه‌د
-بارزان خالید عه‌زیز مورتكه‌یی
-به‌ختیار حه‌یده‌ر عوسمان قازی
-بورهان عه‌لی محه‌مه‌د ره‌شید جاف
-جه‌عفه‌ر شێخ عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز به‌رزنجی
-جه‌لال سه‌لیم ره‌سول (خۆشناو)
-جه‌میل عه‌بدی سندی
-جه‌وهر ئه‌حمه‌د شاواز گه‌ڵاڵی
-حسین عه‌لی كه‌مال ئه‌حمه‌د فه‌همی
-حه‌سه‌ن ێالح ئاغا رۆسته‌م خان/ جمور
-حه‌لیمه حسین محه‌مه‌د بارزانی
-حه‌مه عه‌لی توفیق میرزا
-حه‌مید سه‌لیم میران
-د. ئیدریس هادی ێالح
-د. قه‌یس دیوالی سه‌عید دوسكی
-د. نیاز جه‌میل ره‌شید میران
-د.حه‌مه نه‌جمه‌دین حه‌مه فه‌ره‌ج حه‌سه‌ن جاف
-د.له‌تیف مه‌حمود ئه‌حمه‌د به‌رزنجی
-ره‌جه‌ب شه‌عبان ته‌یب ئاكره‌یی
-ره‌قیب حسین مه‌لا دزه‌یی
-زاهیر محه‌مه‌د ئیراهیم كۆیی
-زهره حاجی ته‌ها ره‌سول
-سه‌رتیپ محه‌مه‌د حسین كاكه‌یی
-سه‌ركیس اغاجان مامه‌ند‌و
-سه‌عید محه‌مه‌د سدیق هروری
-سه‌لاح مه‌حمود عبدوڵڵا عه‌لاف
-سه‌لاحه‌دین ئیبراهیم قادر
-سه‌لاحه‌دین عبدولحه‌مید عه‌بدوڵڵا
-سه‌لیم عه‌لی مل‌و مزوری
-شه‌فیق ئه‌مین محه‌مه‌د
-شه‌فیقه فه‌قێ عبدوڵڵا حسین جاف
-شێخ موحسینی موفتی
-عه‌فان عوسمان حسام ا‌لدین نه‌قشبه‌ندی
-فاتیح محه‌مه‌د ئه‌مین
-فازل ره‌ئوف ێابر
-فه‌رحان عه‌بدوڵڵا شه‌ره‌فانی
-فه‌له‌كه‌دین ێابر مه‌حمود كاكه‌یی
-فه‌وزیه عیزه‌دین ره‌شید
-قاسم محه‌مه‌د قاسم
-كاكه‌ڕ‌ه‌ش محه‌مه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین نه‌قشبه‌ندی
-مامه‌ند عه‌باس مامه‌ند ئاغا
-محه‌مه‌د تاهیر محه‌مه‌د زین العابدین
-محه‌مه‌د عه‌بدولقادر ئه‌حمه‌د
-مه‌ئمون نور محه‌مه‌د بریفكانی
-مه‌مه‌ند محه‌مه‌د ئه‌مین بابه‌كر ئاغا
-موحسین ێالح عه‌بدولعه‌زیز
-نادر محه‌مه‌د قادر
-نه‌جات یاسین خورشید نه‌جار
-نیهاد نوره‌دین ره‌شید
-وریا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین دزه‌یی
-یه‌حیا محه‌مه‌د عبدولكه‌ریم به‌رزنجی
-یونس محه‌مه‌د سه‌لیم
بێ لایه‌ن
-عبدولخالیق محه‌مه‌د ره‌شید زه‌نگه‌نه
-عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سول َ
-له‌تیف عبدولقادر سادق
-محه‌مه‌د ئه‌مین عبدولكه‌ریم محه‌مه‌د
- شێركۆ فائیق عه‌بدوڵڵا
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
- سه‌باح حسین عوسمان
- قادر عه‌زیز محه‌مه‌د ئه‌مین
- یاسین محه‌مه‌د عبدولقادر
ئاشووری
-به‌ترس ئه‌سخریا هرمز
- شمائیل نه‌نو بنیامین
-یونادم یوسف كه‌نا
هاوكات دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌وكاته‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان، كابینه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌نراو تیایدا د.فوئاد مه‌عسوم به‌سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستیشانكراو دواتر وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی دیاریكران.
په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی ساڵیادی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادانه ئاڕ‌استه‌ی گه‌لی كوردستان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌زی شه‌هیدان ده‌كات، رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه قۆناغێكی نوێ بوو له خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا، كه ئه‌ویش خه‌باتی دیموكراسییانه‌و مه‌ده‌نییانه‌و خۆبه‌ڕ‌ێوه‌بردن بوو له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستانه‌وه، هه‌روه‌ك هیوادره هه‌لبژادرنی داهاتووی په‌رله‌مان به‌هه‌مان گیانی نیشتمانی و جۆش و خرۆشی جه‌ماوه‌ری و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌ڕ‌ێوه‌بچێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی یه‌كه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 19ی ئایاری 1992 دا، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕ‌استه‌ی گه‌لی كوردستان وكه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین،21 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕ‌ۆ له رۆژێكی مێژوویی و له قۆناغیكی هه‌ستیارو چاره‌نووسسازدا، گه‌لی كوردستان به‌هه‌موو چین و توێژ‌و پێكهاته‌كانیه‌وه، به‌شدارییان له یه‌كه‌مین پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئازادانه‌و دیموكراسییانه‌دا كرد، له مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له‌عیراقدا، به‌م هه‌نگاوه‌ش یه‌كه‌م به‌ردی بناغه‌ی دیموكراتییه‌تیان له‌م وڵاته‌دا دانا.
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دواتر بووه بڵندگۆی دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 4 ته‌ممووزی ساڵی 1992دا، به‌مه‌ش قۆناغێكی نوێ له خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا ده‌ستیپێكرد، كه خه‌باتی دیموكراسییانه‌و مه‌ده‌نییانه‌و خۆبه‌ڕ‌ێوه‌بردن بوو له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستانه‌وه، ئه‌و هه‌لبژاردنه نه‌ك هه‌ر له‌ئاستی ناوخۆی گرنگبوو، به‌ڵكو له‌سه‌رئاستی ناوچه‌كه‌و دنیاش بووه جێگه‌ی گرنگی و بایه‌خپێدانی ناوه‌نده‌كانی بڕ‌یارو میدیاكان و رای گشتی جیهانی.
په‌رله‌مانی كوردستان كه زاده‌ی خه‌بات و فیداكاری وخوێنی شه‌هیدانی ئه‌نفال و كیماباران و قۆناغه سه‌خت و جیاوازه‌كانی خه‌بات و شۆڕ‌شه‌كانی گه‌له‌كه‌مانه، له‌ماوه‌ی 21 ساڵی ته‌مه‌نیدا به گه‌لێك قۆناغی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ‌یوه، وێرای ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌می، به‌ڵام هه‌میشه نوێنه‌رانی گه‌ل له روانگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی مێژوویی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌ل كاریان كردووه، به‌تایبه‌تی له خولی یه‌كه‌م كه به‌ردی بناغه‌ی كاری په‌رله‌مانیان و حوكمڕ‌انی كوردستانیان دانا‌و خولی گواستنه‌وه، كه قۆناغی یه‌كخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد و خولی سێیه‌میش خولی رێكخستنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، خولی چواره‌میش قۆناغێكی نوێ له خه‌باتی په‌رله‌مانی و گه‌مه‌ی دیموكراسی راسته‌قینه ده‌ستیپێكرد.
له هه‌رسێ خولی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا په‌رله‌مان سه‌دان یاسا و بڕ‌یاری گرنگ وهه‌ڵوێستی نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی به‌رچاوی وه‌رگرتووه، هه‌ر له راگه‌یاندنی (بڕ‌یاری فیدڕ‌الیزمه‌وه تا ده‌گاته ئاماده‌كردنی پڕ‌ۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان - یاسای دامه‌زراندنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان - یاسای وه‌به‌رهێنان - یاساكانی چاپه‌مه‌نی و كاری رۆژنامه‌گه‌ری - یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری- یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان- یاسای باری كه‌سێتی و نه‌هێشتنی توندوتیژی خێزان - یاساكانی بواری په‌روه‌ده‌یی وخویندنی باڵا- ته‌ندروستی و كۆمه‌لایه‌تی- یاسای نه‌وت و گاز - یاساكانی خۆپیشاندان ورێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی) مشتێكن له خه‌روارێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی كار و خزمه‌ته یاساییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، كه رۆڵی گرنگیان له به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و فراوانبوونی ئازادییه‌كانی میدیا و راده‌بڕ‌ین و گه‌شه‌ی ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی گه‌لی كوردستان هه‌بووه.
له‌خوله‌كانی دووه‌م و سێیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، په‌رله‌مان، گفتوگۆی جدی و كراوه‌و شه‌فافانه‌ی له‌باره‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی هه‌رێم كردووه، هه‌روه‌ك له‌بواری چاودێرێكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت و به‌داوداچوونی خواسته‌كانی گه‌ل، له‌ڕ‌ێی لیژنه‌كانه‌وه چاودێری و به‌داوداچوونی وردیان هه‌بووه، له‌كاتی پێویستیشدا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیان بۆ لێپرسینه‌وه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری په‌رله‌مانتاران بانگهێشتی په‌رله‌مان كردووه.
په‌رله‌مانی كوردستان ساڵ به ساڵ ئه‌زموونی زیاتری په‌یداكردووه، خول له‌دوای خولیش رۆڵ و پێگه‌ی یاسایی و سیاسی و جه‌ماوه‌ری په‌رله‌مان له‌لای خه‌ڵكی كوردستانه‌وه به‌هێزتربووه.
دوای چه‌ند مانگێكی تر خولی سێیه‌می هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی دێت، بۆیه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له 5ی12ی2012 نووسراوێكی ره‌سمی ئاڕ‌استه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد بۆئه‌وه‌ی رێوشوێنی پێویست بگیرێته‌به‌ر تا هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاكان له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجامبدرێن، كه دواتر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 21ی9ی2013 ی بۆ خولی چواره‌می هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكرد.
به‌رده‌وامبوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی خۆیدا پرۆسه‌ی دیموكراسی و ئاڵوگۆڕ‌ی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌زموونه‌كه‌مان له‌ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش به‌هێزتر ده‌كات، هیوای دوا رۆژێكی گه‌شتر و هه‌نگاونانی جدییانه بۆ مسۆگه‌ركرنی ته‌واوی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان به گێرانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه دینێته پێشه‌وه.
هیوادرین هه‌لبژادرنی داهاتووی په‌رله‌مان به‌هه‌مان گیانی نیشتمانی و جۆش و خرۆشی جه‌ماوه‌ری و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌ڕ‌ێوه‌بچێت، پاراستن و گه‌شه‌پێدانی ئه‌زموونه‌كه‌مان و ده‌ستكه‌وته یاسای و ده‌ستوورییه‌كانمان له‌عیراقدا، به‌نده به به‌هێزكردنی گیانی هاوخه‌باتی و یه‌كترقبوڵكردن و هه‌ماهه‌نگی و سازانی نیشتمانی له‌سه‌ر پرسه چارنووسازه‌كاندا، بۆ ئه‌مه‌ش په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك هه‌میشه ماڵی هه‌موو كوردستانیان و هێزه سیاسییه‌كانه و مه‌رجه‌عی بڕ‌یاره چاره‌نووسازه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌بێت.
جارێكی تر ساڵیادی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان پیرۆز ده‌كه‌ین.
بژی كورد - بژی كوردستان
نه‌مری وسه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
له‌ئێستاشدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خولی شه‌شه‌م رۆژی 20ی10ی2024 له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، هاوكات رۆژی 2ی12ی2024 په‌رله‌مانتاران سوێندی یاساییان خوارد، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت، له‌هه‌مانكاتدا گفتوگۆكانی نێوان لایه‌نه‌كان كه به‌نیازن به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن به‌تایبه‌ت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ده‌وامیی هه‌یه‌و هه‌ردوولا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار قۆناغی زۆریان بڕیوه‌و بۆچوونه‌كانیان بۆ حكومه‌تی نوێ لێك نـزیكن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
01:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06





.jpg)

دابەزێنە

