کۆمسیۆن: زیاتر لە یەک ملیۆن کەس کارتى بایۆمەترییان نوێکردەوە
عیراق 10:40 PM - 2025-05-18
PUKMEDIA
لۆگۆى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ى5ى2025 کۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئامارى دەنگدەرانى سەرجەم پارێزگاکانى عیراقى
بڵاوکردەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی
عیراق رایگەیاند: "ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان
نوێکردۆتەوە، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 292 هەزار و 45 کەس".
ئاماژەى
بەئەوەشدا : "بە پێى هێڵکارییەک کە بۆ سەرتاسەرى عیراق کراوە، نەینەوا بە 201 هەزار و 186 دەنگدەر
پێشەنگی ریزبەندییەکەی گرتووە، دوای ئەویش بەغدا بە 137 هەزار و 122 کەس لە پلەی
دووەمدایە و کەرخیش بە 127 هەزار و 702 دەنگدەر، لە پلەی سێیەمدایە".
ئەوەشى خستۆتەڕوو: "بەپێی داتاکانی کۆمسیۆن، هەولێر بە 95 هەزار و 417
دەنگدەر پلەی چوارەمی ریزبەندییەکەی بەدەستهێناوە، هەروەها سەڵاحەدین بە 74 هەزار
و 808 دەنگدەر پلەی پێنجەمە، ئەنبار بە 71 هەزار و 825 دەنگدەر لە پلەی
شەشەمدایە و کەرکوکیش بە 71 هەزار و 407 دەنگدەر پلەی حەوتەمی بەدەستهێناوە".
ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی 9ی 4ی
2025 ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی
ئەنجومەنی وەزیرانى عیراق ئەنجامدا و رێكەوتی 11ی 11ی 2025، وەك وادەی ئەنجامدانی
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دیاریكرد.
ئەم وێنەیەى خوارەوە لیستى ژمارەى دەنگدەرانى سەرجەم پارێزگاکانى عیراقە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

