31 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی حەسەن کوێستانی و هاوڕێکانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:50 AM - 2025-05-17
ئەرشیف
سەرۆک مام جەلال و شەهید حەسەن کوێستانی
ئەمڕۆ 31 ساڵ بەسەر شەهیدکردنی سەرکردەی ئازاو بوێر حەسەن کوێستانی و هاوڕێکانییدا تێدەپەڕێت، کە خۆی و شەش کەسی تر لەهاوڕێکانی بە ناوەکانی ( یوسف ئیبراھیم گەڵاڵی، محمود ( خولە) ، سەید خدر زینوەیی، خدر مینە دەربەندی، محمد عالی دەربەندی، حەمەد ئەمین سۆرەبانی) سەردانی دەڤەری باڵەکایەتییان کرد و لە حاجی ئۆمەران کەوتنە بۆسەوە و شەهیدکران.
حەسەن کوێستانی کێ بوو ؟
ناوی تەواوی حەسەن ئەحمەد عەبدوڵڵایە، لەساڵی 1950 لە شارۆچکەی گەڵاڵە لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، تا قۆناغی ئامادەیی خوێندووە.
ژیانی سیاسی لەساڵی 1972ەوە دەستیپێکردووە،کاتێک لە مانگی تشرینی دووەمدا پەیوەندی بەڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستانەوە کرد.
لە مانگی ئایاری ساڵی 1977 دەزگا ئەمنییەکان گورزێکی گورچکبڕیان لەرێکخستنەکانی هەولێر وەشاند و ژمارەیەکی زۆر ئەندامان دەستگیرکران، ئەوانەش کەدەستگیر نەکران، خۆیان لەبەرچاوان ونکرد یان پەیوەندییان بە هێزی پێشمەرگەوە کرد لەوانە ئەندامی کۆمیتەی هەرێمی هەولێر و سەرپەرشتیاری رێکخستنەکانی ناو هەولێر شاخەوان عەباس کە پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کرد، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شڵەژانی رەوشی رێکخستنەکان، کۆمیتەی ڕاپەڕین دامەزراو لێپرسراویەتییەکەی بەکوێستانی سپێردرا، ئەم کۆمیتەیە گڕو تینێکی زۆری بەرێکخستنەکان بەخشی و لە رەواندزو چۆمانیش چالاکی رێکخراوەیی نواند.
ساڵی 1979 پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە کرد و بووە لێپرسراوی کۆمیتەی ئازادی، ساڵی پاشتر بووە رابەری سیاسیی هەرێمی 7ی باڵەک،ساڵی 1981 بووە فەرماندەی هەرێمی 12، پاش ئەوەی کە هەرێمەکە کرایە تیپی 12ی سۆران، کرایە فەرماندەی تیپەکە، ساڵی 1983 بووە لێپرسراوی عەسکەری مەڵبەندی 3.
ساڵی 1984 لەکۆنفرانسی سێیەمی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان بەئەندامی یەدەکی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا و دوای کۆنفرانسەکە کرایە ئەندامی دەزگای رێکخستنی کۆمەڵە.
بۆ ساڵی دواتر بووە ئەندامی سەرکردایەتی، ساڵی 1985 بووە لێپرسراوی مەڵبەندی 3 لەمانگی ئابی 1988 بووە بەرپرسی مەفرەزە پارتی زانەکان و بۆ ماوەی 40 رۆژ لە ناوچە سوتماککراوەکاندا لەگەڵ پارتیزانەکاندا مایەوە مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە بە لێپرسراوی مەڵبەندی 3.
لە مانگی ئەیلولی 1990 بووە ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاپەرینی ساڵی 1991 دا رۆڵێکی بەرچاوی لەرزگارکردنی شەقڵاوە و پیرمام و ئۆردوگاکانی دەوروبەری هەولێر و شاری هەولێردا گێڕا.
لەبەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی سوپای عیراق دوای راپەڕین رۆڵێکی دیاری نواند، بە تایبەتی لە هەردوو شەڕە گەورەکەی نیسانی ساڵی 1991ی کۆڕێ.
لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا رۆڵێکی بەرچاوی لە دەیان داستان و نەبەردی و چالاکیی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکانی خۆشناوەتی، باڵەکایەتیی، کاروخ، قەندیل، دۆڵی ئاکۆیان، بێتواتە و چەندین شەری بەرەییدا نوواندووە.
لە هاوینی 1992 دا بوو بە لێپرسراوی مەڵبەندی بادینان، پەرۆشی راگرتنی شەڕی ناوخۆ بوو، کەچی بەداخەوە رۆژی 17-05-1994و لەکاتێکدا هەوڵی راگرتنی شەڕ و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی هەرێمی کوردستانی دەدا، خۆی و شەش کەسی تری کەوتنە ناو بۆسەیەکەوە و سەرجەمیان شەهیدکران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

