پەردە لەسەر دیواربەندی ئەشکەوتی داری خلە لادەدرێت
کوردستان 01:30 PM - 2025-05-10
PUKMEDIA
دیواربەنی شەهیدانی ئەشکەوتی داری خلە
بڕیارە سەعات 4:00 ی سەرلەئێوارەی رۆژی چوارشەممە
14ی5ی2025 لەمەراسیمێکدا پەردە لەسەر دیواربەندی شەهیدانی ئەشکەوتی داری خلە،
لەبەردەم ئەشکەوتەکە لەنزیک گوندی رۆسەی شامار لابدرێت.
شەهیدانی داری خلەرۆژی 19ی2ی1989 نۆ پێشمەرگەی پارتیزانی یەكێتی كە لە گەرمیان مابوونەوە ئەشكەوت یان(كەڵەوەز)ی داری خلەیان كردبووە حەشارگە و شۆێنی مانەوەیان، بەسەریاندا دادەرووخێت و رۆحی حەوتیان دەفڕێت و ئەستێرە سوورەی تەمەنیان لە ئاسمانی كوردایەتی كشا، چیرۆكی نەمری و تراژیدیای خەمیكی قوڵیان بە جێهێشت و دەكرێت وەك هێمای نەبەزین و روبەڕووبونەوەی مەحاڵ لە یادەوەریماندا بمێنێتەوە.
ئەشكەوتی داری خلە
ئەو شوێنە ئەشكەوت نەبووە، کەڵەوەزێک بووە و پێشمەرگەكان دەستكارییانكردبوو تا شوێنی 10-12 پێشمەرگەی تێداببێتەوە، دوای راپەڕین ئەم ناوەی لێنرا و بوو بە ئەشكەوتی داری خلە، ئەشکەوتەکە دەكەوێتە سنووری ناحیەی پێبازی سەربەقەزای كەلار لەسنووری ئیدارەی گەرمیان و 21كم لە ناوەندی ناحیەی پێبازەوە دوورە، دەكەوێتە باكووری دێی روسەی شامار و رۆژهەڵاتی دێی زاوت و خۆرهەڵاتی دێی قەڵاتەپزان، ئەشكەوتەكە 700مەتر دەكەوێتە خوارووی داری خلەوە.
كورتەی ژیاننامەی شەهیدەكان-شەهید ئەحمەد محەمەد حەمەئەمین ناسراو بە مەلائەحمەد كەلاری فەرماندەی تیپی 55ی قەرەداغ و فەرماندەی پێشمەرگە پارتیزانەكان.
-شەهید نوری قادر رەحیم ناسراو بە پۆڵا، لەدایكبووی ساڵی 1967ی دێی نارێنی قەزای كفری، ساڵی 1984 پەیوەندیی كردووە بە رێكخستنەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە و ساڵی 1986 بووەتە پێشمەرگە لە تیپی 53ی شێروانە.
-شەهید حەیدەر محەمەد كەریم، لەدایكبووی ساڵی 1968ی گوندی گردەڕەشی ناحیەی پێبازە، ساڵی 1984 پەیوەندیی كردووە بە رێكخستنەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە و ساڵی 1986 بووەتە پێشمەرگە لە مەڵبەندی یەك.
-شەهید رەحیم رەشید ئەحمەد، لەدایكبووی ساڵی 1970ی كەلاری كۆنە، ساڵی 1984 پەیوەندیی كردووە بە رێكخستنەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە و ساڵی 1988 بووەتە پێشمەرگە.
-شەهید حەمید قادر كەریم ناسراو بە حاجی حەمید، لەدایكبووی ساڵی 1938ی قەرەبڵاغی سنووری كەلار، لە ساڵانی 1974 – 1975 پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول بووە، دوای نسكۆی شۆڕش بەخێزانەوە دوورخراونەتەوە بۆ خوارووی عیراق، ساڵی 1976 پەیوەندیی كردووە بە رێكخستنەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە و ساڵی 1978 بووەتە پێشمەرگە.
-شەهید سەلام محەمەد حسێن ناسراو بە سەلامە ڕەش، لەدایكبووی ساڵی 1968ی گوندی نارێنی قەزای كفری، دەرچووی پۆلی سێیەمی ناوەندیی بووە، ساڵی 1984 پەیوەندیی كردووە بە رێكخستنەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە و دواتر بووەتە پێشمەرگە لە تیپی 55ی قەرەداغ، لە شەڕەكەی گڵەزەردە برینداربووە.
-شەهید دارا قادر سەمین ناسراو بە داراسوور، لەدایكبووی ساڵی 1956ی گوندی نارێنی قەزای كفری، ساڵی 1983 پەیوەندیی كردووە بە رێكخستنەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كورستانەوە و ساڵی 1985 بووەتە پێشمەرگەی تیپی 55ی قەرەداغ، ساڵی 1987 كراوەتە فەرماندەی مەفرەزە لە كەرتی 3ی تیپەكە، كاتی ئەنفال لە شەڕەكەی كڵاوسپی، برینداربووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

