شەش هەزار خانەنشینی هەرێم مووچەیان بۆ دەبەسترێت
کوردستان 11:23 PM - 2025-05-06
PUKMEDIA
خانەنشینان
تا ئێستا دۆسیەی زیاتر لە 7 هەزار و 500 خانەنشین تەواو بووە، کە لەسەرەتای
ئەمساڵ بڕیاری خانەنشین بوونیان دەرچووبوو، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 6 هەزار خانەنشین
مووچەیان بۆ بەستراوەتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەپێی بڕیاری
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی
هەرێم، پابەندە بە جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014 ی خانەنشینی یەکگرتووی عیراق.
لە کۆبوونەوەیەکی وەزارەتی دارایی رۆژی 6-5-2025 وەزیری دارایی و ئابووری سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی
کرد لەسەر دوا هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای ژمارەی 9 خانەنشینی یەکگرتووی عیراق
لەسەر ئاستی فەرمانبەرانی شارستانی و هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی ناوخۆ.
بەگوێرەی
راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران لە نزیکترین
کاتدا رێنمایی جێبەجێکردنی یاساکە لەسەر هەموو ئاستەکان ئامادە بکەن بۆ پەسەندکردنی
و دواتر گشتاندنی پێبكرێت بۆ سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم.
هەروەک سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی خانەنشینی راسپێردران کە هەموو توانای خۆیان
بخەنە گەڕ تابتوانرێت لە زووترین کاتدا مامەڵەی دۆسیەی خانەنشینان تەواو بکرێت و
دواتر بخرێتە لیستی مووچەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

