riklam

بەڕێوەبەری پەروەردە زانیاری لەبارەی وەرگەڕانی پاسەکەی خوێندکاران ئاشکرادەکات

کوردستان 08:14 PM - 2025-04-30
دیمەنی پاسە وەرگەڕاوەکە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

دیمەنی پاسە وەرگەڕاوەکە

پرۆسەی خوێندن

ژمارەی برینداری  پاسەکەی خوێندکاران، کە ئەمڕۆ لەسەیران بوون و لە شارباژێڕ وەرگەڕان، گەیشتە 21 کەس، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت:" چوار مامۆستا بریندارن".

ئێوارەی ئەمڕۆ مامۆستا نەژاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوا زانیاری لەسەر رووداوی وەرگەڕانی "پاسەکەی کونەماسی"  ئاشكراکرد و وتی:"14 خوێندکار و 4 مامۆستا و فەرمانبەر و 3 منداڵی مامۆستا کە وەک میوان بوون لەنێو پاسەکەدا برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و بەشێک لە بریندارەکانیش گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە".

"دوو مامۆستا و دوو خوێندکار دۆخی تەندروستییان خراپە، هاوکات خوێندنگەکە رەزامەندی پەروەردەییان هەبووە و دایکان و باوکانیان ئاگاداری سەیرانەکەبوون" بەڕێوەبەری پەروەردە وایوت.

ئێوارەی رۆژی 30 نیسانی 2025 لەکاتی گەڕانەوەی خوێندکارانی خوێندنگەی برایەتی کە لە سەیران بوون پاسەکەیان وەرگەڕا، پۆلیسی هاتوچۆش هۆکارێکی  رووداوەکەی بۆ نەشارەزایی شۆفێرەکە گێرایەوە

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket