ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوو دانیشتن ئەنجام دەدات
عیراق 09:56 AM - 2025-04-30
PUKMEDIA
ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق
بڕیارە رۆژی دووشەممە و سێشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کۆببێتەوە
و دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسەیەک بدات و خوێندنەوەش بۆ چەند پرۆژە یاسایەکی دیکە
بکات.
د.بڕیار رەشید ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق لە فراکسیۆنى یەکێتیى نیشتمانیى
کوردستان بە PUKMEDIAى راگەیاند:"بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی
دووشەممە و سێشەممەی داهاتوو هەر رۆژەو حەوت بڕگە لەخۆدەگرن".
"لە دانیشتنی رۆژی دووشەممە 5ى ئایارى2025
دەنگ لەسەر دوو پرۆژە یاسا دەدرێت و هاوکات پێنج پرۆژە یاسای دیکە خوێندنەوەی بۆ دەکرێت،
هەروەها لە دانیشتنی رۆژی سێشەممە 6ى ئایارى2025 دەنگ لەسەر سێ پرۆژە یاسا دەدرێت
و چوار پرۆژە یاسای دیکە خوێندنەوەی بۆ دەکرێت"، د.بڕیار رەشید وایوت.
ئەمەش لەکاتێکدایە
رۆژى 14ى نیسانى2025 لە کۆتا دانیشتنی مانگی نیساندا، ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق لەدانیشتنێکدا دەنگی لەسەر بە
پارێزگابوونى هەڵەبجە دا و رۆژی 29 ی نیسانی 2025، د.لەتیف جەمال رەشید
سەرۆككۆماری عیراق لەمیانی رێوڕەسمێكی تایبەتدا بەئامادەبوونی ژمارەیەك
لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و بەرپرسان و نوێنەرانی كەسوكاری شەهیدانی
كیمیابارانی هەڵەبجە، لەکۆشکی بەغدا مەرسومی كۆماری بۆ دامەزراندنی پارێزگاكە
دەركرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

