سه‌رۆككۆماری عیراق یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سند كرد
کوردستان 11:51 AM - 2025-04-29
راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
سەرۆککۆماری عیراق لەکاتی ئیمزاکردنی یاساکە
سه‌رۆككۆماری عیراق ئیمزای له‌سه‌ر یاسای به‌پارێزگابوونی
هه‌ڵه‌بجه كرد و به ره‌سمیش له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عیراقی بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ 29ی4ی2025 د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری
عیراق، ئیمزای له‌سه‌ر یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه كرد، دوای ئه‌وه‌ش به
ره‌سمی له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عیراقی بڵاوده‌كرێته‌وه‌و هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته نۆزده‌هه‌مین
پارێزگای عیراق و چواره‌مین پارێزگای هه‌رێمی كوردستان.
هاوکات چرۆ حەمەشەریف،ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆککۆمارەوە یاساکە پەسند کرا".
هاوكات په‌سندكردنی یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه
له‌لایه‌ن سهرۆككۆمارهوه، دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی 13ی 3ی 2014 به ره‌سمی له‌لایه‌ن
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌ك چواره‌م پارێزگای كوردستان ناسێنرا، دوای زیاتر
له نۆ ساڵیش له‌و بڕیاره رۆژی 2ی4 2023 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له دانیشتنێكدا
خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه كرد، هه‌روه‌ها له رۆژی 4ی5ی2023 خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می
بۆ پرۆژه‌یاساكه كرد، پاشان دوای پێنج جار دواخستنی دانیشتنه‌كان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراق رۆژی 14ی4ی2025 پرۆژه یاساكه‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرد ، هه‌روه‌ها
ئه‌نجومه‌نه‌كه رۆژی 27ی4ی2025 یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی
كۆمار كرد.
پرۆژه یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له
چوار مادده پێكدێت و كه ئه‌مه‌ش ده‌قی پرۆژهیاساكهبوو:
پاڵپشت به به‌ندی یه‌كه‌م له ماده‌ی (61)ی ده‌ستوری
كۆماری عیراق، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌م یاسای خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له كۆماری
عیراق:
مادده‌ی یه‌كه‌م: پارێزگایه‌كی دیكه به ناوی
پارێزگای (هه‌ڵه‌بجه) له هه‌رێمی كوردستان- عیراق زیاد ده‌كرێت و ده‌بێته نۆزده‌هه‌مین
پارێزگا له كۆماری عیراق و ناوه‌ندی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت.
مادده‌ی دووه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
هه‌رێمی كوردستان – عیراق سنوور و یه‌كه‌ی كارگێڕی بۆ پارێزگاكه دیاریبكات.
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
ئه‌م یاسایه جێبه‌جێبكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له به‌رواری بڵاوبوونه‌وه‌ی
له رۆژنامه‌ی ره‌سمی (وه‌قائیعی عیراقی)یه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
هۆكاره‌كانی ده‌رچواندنی یاساكه:
له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی
لایه‌نی ئاوه‌دانی و دانیشتوانه‌وه كه شاری هه‌ڵه‌بجه به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تی،
هه‌روه‌ها به‌هۆی قوربانیدانی خه‌ڵكه‌كه‌ی
وئه‌و زیانه مادی و گیانی و ژینگه‌ییانه‌ی به‌هۆی بۆردومانكردنی به چه‌كی
كیمیاوی قه‌ده‌غه كرا‌و له‌لایه‌ن رژێمی پێشووه له ئازاری ساڵی 1988به‌ریكه‌وتووه،
وه بۆ پاڵپشتی له‌و پێگه جیهانییه‌ی به‌هۆی قوربانیدانه‌وه به‌ده‌ستیهێناوه، یاساكه
ده‌ركرا.
سنوری ئیداری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه:
به‌پێی
نه‌خشه‌یه‌ك كه وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق په‌سندی كردووه، سنووری پارێزگاكه
ناحیه‌كانی سیروان، خورماڵ، بیاره و به‌مۆ ده‌گرێته‌وه‌و قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ش ناوه‌ندی
پارێزگاكه‌یه.
هه‌روه‌ها سنووری ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه هه‌مووی
به كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌یه‌و له‌ناوخۆش هاوسنووری پارێزگاكانی سلێمانی و دیاله‌یه،
هاوكات له خشته‌كه‌دا هێشتا خورماڵ وه‌ك
ناحیه ناوی هاتووه هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كراوه به قه‌زا.
د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك
كۆماری عیراق، سه‌عات 11:35دەقیقە، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساتی ده‌ستپێكردنی كیمیابارانكردنی
هه‌ڵه‌بجه، مه‌رسومی یاسای به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئیمزا کرد و مەرسومەکەی رادەستی نزار ئامێدی لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا و نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە بەوەکالەت کرد.
مەرسومەکە لە سێ بەند پێکدێت و کە تێیدا پارێزگاری هەڵەبجە بە رەسمی دەبێتە نۆزدەیەمین پارێزگا لە عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێویستە بڕیارەکە جێبەجێ بکەن ، هەروەها لەئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

