تەندروستی هەرێم 9 رێنمایی لەسەر تای خوێنبەربوون بڵاودەکاتەوە
کوردستان 01:01 PM - 2025-04-25
PUKMEDIA
وەزارەتی تەندروستی هەرێم
وەزارەتی تەندروستی هەرێم، 9 رێنمایی بۆ كۆنترۆڵ كردنی تای خوێن بەربوون بڵاوكردەوەو سەربڕینی ئاژەڵانی لە ماڵان بە هەموو شێوەیەك قەدەغە كردو رایدەگەیەنێت: "پێویستە قەسابەكان پابەندبن بە لەبەركردنی كەلوپەلی خۆپاراستن و دەبێت دوای سەر بڕینی ئاژەڵ شوێنەكە پاكژ بكرێتەوە".
لەڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، كەئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، ڕاپەرێن، گەرمیان، زاخۆ، سۆران، كۆیەی كردووەو كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە، راگەیەندراوە: "بە مەبەستی كۆنترۆڵ كردنی نەخۆشی تای خوێن بەربوون كە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی زۆر مەترسیدارە و لەبەر تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی پشت راستكراو لە هەندێك پارێزگاكانی عیراق، پێویستە ئەم رێوشوێنانە لە خوارەوە بگرێنەبەر":
1-سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەر شێویەك بێت قەدەغەیە وسەربڕین تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت .
2-پابەندبوونی قەسابەكان بە لەبەركردنی كەلوپەلی خۆپاراستن بەتایبەتی لەبەر كردنی دەستكێشی لاستیك و جلی تایبەتی خۆپارێزی لەكاتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژەڵ یان گوشت وخوێنەكەی بە شێوەی تەواو ولەكاتی سەرپێچی بە توندی سزادەدرێن.
3- دوای سەر بڕینی ئاژەڵ دەبێت شوێنەكە پاكژ بكرێت بە بەكار هێنانی گیراوەی كلۆر (5%) (دەگیرێتەوە بە بەكارهێنانی فاس بە ڕێژەی 6% و هەر بەشیك فاس بۆ 11 بەش ئاو) وهەروەها بەهەمان شێوە پاكژ كردنەوەی كەلوپەلی كە بەكارهاتووە لەكاتی سەربڕینی و پارچەكردنی گۆشتی ئاژەڵ.
4- پێویستە هاوڵاتیان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بكڕن ودەستكێش لە دەست بكەن وئاگاداربن دەستیان هیچ برینداری نەبێت وتەختەی لەت كردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەت كردنی سەوزە ، وپاشان شوێنی لەت كردنەكە بە باشی خاوێن بكرێت بە ئاوی گەرم وسابوون و دواترپاكژ كردنەوەی بە هەمان شێوە وەك خالی 3 ، وكوڵاندنی گۆشت بەتەواوی.
5- لەبەر كردنی جلی قۆڵ درێژ و ڕەنگی كاڵ لەكاتی سەردانی ئەو شوێنانەی گەنەكان تێدا بڵاوە, بۆیە دیار بێت , هەروەها بەكار هێنانی كرێمی تایبەت بە دوور خستنەوەی مێروو و گەنە لە لەشی مرۆڤ.
6- بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی ڤێتێرنەری و كشتوكاڵ بكەن دەربارەی ڕێكارەكانیان سەبارەت بە رشاندنی ئاژەڵان بە قڕكەر.
7- چەخت كردنەوە لە كاری پتەوكردنی تەندروستی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە ڕێگای هەڵمەتی جیاواز و بڵاوكردنەوەی ڕێنمایی بەمەبەستی گەیاندنی زانیاری درووست.
8- جێبەجێ كردنی چالاكییەكانی ڕشاندنی شوێنی گەنەكان بە گوێرەی پلانی ساڵانەی كۆنترۆڵ كردنی نەخۆشییە گوازراوەكان.
9- پابەندبوونی كارمەندانی تەندروستی بە لەبەركردنی كەرەستەی خۆپارێزی كەسی بە شێوەیەكی زانستی دروست.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ هەینی 25-4-2025، وەزارەتی تەندروستی عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا ژمارەی توشبوون بەتای خوێن بەربوونی ئاشكراكرد كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە عیراق تۆماركراوەو دەڵێت: "تا رۆژی 24-4-2025، لە عیراق 26 حاڵەت تۆماركراوەو چوار كەسیش گیانیان لەدەستداوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

