سەرۆک و سەرکردەکان لە دیداری سلێمانی وتاریان هەیە
کوردستان 11:02 AM - 2025-04-16
PUKMEDIA
دیداری سلێمانی
ئەمڕۆ 16ی4ی2025 نۆیەمین دیداری سلێمانی بەبەشداری بەرپرسانی هەرێمی
کوردستان و عیراق و بەشێک لەوڵاتان دەستیپێکرد و تێدا باس لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و عیراق
و هەرێم کرا.
لە دەستپێکی دیدارەکەدا، بیلال وەهاب سەرۆکی زانكۆی
ئەمریكی لە عیراق – سلێمانی (AUIS) وتاری بەخێرهاتنی پێشکەش کرد و پاشان د.
بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی ئەنجومەنی زانکۆ و سەرۆککۆماری پێشووی عیراق لە
وتارێکیدا باسی لەو گۆڕانکاریانە کرد کە
لە سوریا روویانداوە لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی لەتورکیا و
دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران.
راشیگەیاند: "ناوچەکە بە کۆمەڵێک ئاڵنگاریدا تێدەپەڕێت، بەڵام
گۆڕانکارییەکانیش دەرفەتێکن بۆ چارەسەر".
د.بەرهەم ساڵح: دەرفەتێکی نوێ بۆ واقیعێكی باشتر هاتووەتەپێشەوە
پاشان د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە وتارێکیدا رایگەیاند: "ئاڵنگاری زۆر گهورهو مهترسیدار ههن كه هاوكات دهرفهت ههیه بۆ واقیعێكی باشتر لهوهی ئێستادا تیایدا دهژین، گرنگە پێکەوە لەم دیدارەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە گرنگانە بکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئهو گۆڕانكاریانهی لە ناوچەکەدا روویانداوە گوزارشت له دهرفهتێكی نوێ دهكهن، بۆ ئهوهی له قۆناغی توندوتیژی و مهترسی كه له دهوروبهری ئێمهدایه بگۆڕدرێن بۆ واقعێكی نوێ، هەروەها ئهم ناوچهیه به نههامهتی و دهیان ساڵ شهڕ و پێكدادان له نێوان وڵاتان و گهلان تێپهڕیوه، كه بووههۆی لهناوبردن و بهفیڕۆدانی سامانی ناوچهكه".
د. بەرهەم لە وتارەکەیدا باسی لەوەشکرد کە: "ئەرکی هەموومانە کار بۆ رزگاربوونی عیراق لە جەنگ بکەین، هەروەها خزمەتی نیشتیمانە ئەمڕۆ ئێمەی لەسلێمانی کۆکردووەتەوە".
سودانی: خۆم بۆ سەرۆکوەزیرانی عیراق کاندید دەکەمەوە
هەر لە دیدارەکەدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: "خۆشحاڵم ئەمڕۆ لەگەڵتانم، سلێمانی مێژوویەکی دێرینی لە دژایەتی زوڵم و زۆرداری هەیە".
راشیگەیاند: "ئێمە لە عیراق پێویستمان بە چاکسازییەکی گشتگیرو راستەقینە هەیە، لهماوهی رابردوودا سیاسهتێكی ئابوری خراپ پهیڕهوكراوه و به سهدان پڕۆژهی تهوانهكراو بۆ ئهم حكومهته بهجێهێڵدرا".
سەرۆکوەزیرانی عیراق ئاشکراشی کرد: "داهاتی گومرگەکان بە ڕێژەی 128% زیادیکردووە و رێژەی هەڵاوسانی ساڵانەش دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە"، ئاماژەی بەوەشکرد: " لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا خزمەتی عیراقمان کردووە و دەستگیرۆیی گەنجانمان کردووە".
لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و هەرێمیش سەرۆکوەزیرانی عیراق رایگەیاند: " گفتوگۆی نێوان عیراق و هەرێم بۆ یەکەمجار چووەتە قۆناغی تەکنیکی و یاساییە و یاسای نەوت و غازیش بووەتە پێویستییەکی بەپەلە، هەروەها ئێستا لە هەموو کات زیاتر پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و عیراق پتەوترە".
ئاشکراشی کرد: "خۆم بۆ سەرۆکایەتی وەزیرانی عیراق کاندید دەکەمەوە".
لە کۆتایشدا رایگەیاند: "هەوڵی بە ئەلیکترۆنی کردنی حکومەت دەدەن و دەستوەردانیش لە هیچ وڵات و لایەنێک قبوڵ ناکەن و مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانیش تەنها بۆ کاری راوێژکارییە".
نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان فاکتەری ئاشتی بووە بۆ ناوچەکە
دواتر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا رایگەیاند: "خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی خۆشەویست و دێرینم و بەشدارم لە دیداری سلێمانیدا و دڵنیاشم دیدارەکە دەرئەنجامی باشی دەبێت".
راشیگەیاند: "گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە سروشتی پەیوەندی وڵاتان دەگۆڕێت و کاریگەرییان لەسەر ناوچەکەمان دەبێت".
لە بارەی گۆڕانی کەشوهەواوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد: "کاریگەرییە خراپییەکانی کەشوهەوا بە روونی لە عیراق دەرکەوتووە، هەروەها هەزارەها کەس بەهۆی کەمبوونەوەی ئاو ناچار بوون ناوچەکانیان جێبهێڵن".
راشیگەیاند: "لە ناوچەکەدا پەرەسەندنی ئەرێنی دەبینین لە تورکیا پڕۆسەی ئاشتی دەستپێکردووە و لاپەڕەیەکی نوێی بونیاتنەرانەیە و گەلی کوردستانیش ئاشتیخوازن، ئاشتی هێزەو لە ئاشتیدا هەموومان سەردەکەوین".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد: "هەموو لایەک کۆکین لەسەر ئەوەی کە پرسی کورد لە سوریا بە ئاشتی چارەسەربکرێت و پێویستە حکومەتی سوریا رەنگدانەوەی هەموو پێکهاتەکان بێت".
راشیگەیاند: "هەرێمی کوردستان فاکتەری ئاشتی بووە بۆ ناوچەکە، گەشەکردنی هەرێم کوردستان وەک بەشێک لە عیراق پەیوەستە بە سەقامگیری عیراقەوە، چونکە پشتگوێخستنی هەرێمی کوردستان جگە لە شەڕو ئاشوب و دواکەوتن هیچ ئەنجامێکی نابێت".
سەرۆکی هەرێم راشیگەیاند: "پابەند بوونی جێگیرمان بە دەستوور دووپاتدەکەینەوە، پابەندین بە گفتوگۆی بنیاتنەرانە لەگەڵ حکومەتی عیراق".
لە کۆتایشدا داوای کرد پەرلەمانی کوردستان زوو کارا بکرێت لەو بارەیەوە رایگەیاند: "پێویستە پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێت و هەرچی زووترە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت".
محەمەد حەسان: کارەکانی یۆنامی لە عیراق ئەمساڵ کۆتایی دێت
محەمەد حەسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق لە وتارێکیدا رایگەیاند: "عیراق دەستی بە چاکسازی کردووە و ئێمەش پاڵپشتی دەکەین، گرنگە لەو گۆڕانکاری و جەنگانە دووربخرێتەوە کە لە ناوچەکە روودەدەن".
ئاماژەی بەوەشکرد: "دەبێت پڕۆژەی تایفی لەعیراق کۆتایی بێت و رێز لە پێکهاتەکان بگیرێت".
لە کۆتایشدا ئاشکرای کرد:"کارەکانی یۆنامی لەعیراق ئەمساڵ کۆتایی دێت و عیراق چیتر پێویستی بە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان نابێت، ئەو وڵاتە پێویستی بە خزمەتگوزاری هەیە".
عەممار حەکیم : لەگەڵ هەمواری یاسای هەڵبژاردندا نین
عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە لە پانێڵێکدا رایگەیاند: "عیراق لە 20 ساڵی رابردوودا رۆڵی گەورەی لە ناوچەکەدا هەبووە، بەڵام گرنگە خۆی لە کێشمەکێشەکانی ناوچەکە دووربخاتەوە".
لە بارەی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێرانیش، عەمار حەکیم رایگەیاند: " گفتوگۆ باشترین بژاردەی وڵاتانە، هەروەها باوەڕ ناکەم بیانەوێت بکەونە جەنگەوە".
لە کۆتایشدا رایگەیاند: "لەگەڵ هەمواری یاسای هەڵبژاردندا نین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

