قهرهبووهكهی قوباد تاڵهبانی بهسهر كاسبكارانی دارهسووتاوهكه دابهشكرا
کوردستان 04:43 PM - 2025-04-14
PUKMEDIA
دابەشكردنی قهرهبووهكهی قوباد تاڵهبانی بهسهر كاسبكارانی دارهسووتاوهكه
دوای كهمتر له 10 رۆژ بهسهر سوتاندنی بازاڕی دارهسووتاوهكه لهسلێمانی، ئهمڕۆ 14-4-2025 كاسبكاره زیانلێكهوتووهكان لهلایهن قوباد تاڵهبانی لێپرسراوی سكرتاریهتی سهرۆك مام جهلال قهرهبووكرانهوه، لێپرسراوی نوسینگهی قوباد تاڵهبانیش دهڵێت:" زیاتر له یهك ملیار دینار بۆ قهرهبووهكه دابینكراوهو ئهمڕۆ بهسهر كاسبكارانه زیانلێكهوتووهكاندا دابهشكرا كه 138 كاسبكاربوون.
عەتا محەمەد لێپرسراوی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ 14ی4ی2025 قەرەبووی دوكاندارە زیانلێكەوتووەكانی دارەسووتاوەكە دەكرێتەوە، كە بەپێی لیژنەكە خەمڵاندنی بۆ كردووە، دوكاندارەكان قەرەبووەكانیان وەردەگرن، كە لە 500 هەزار دینارەوە هەتا 80 ملیۆن دینارەو بە پێی ئەو زیانانەی لێیانكەوتووە، كە بە تێكڕا لەلایەن سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال-ەوە بڕی زیاتر لە 1 ملیار دینار وەك قەرەبوو بۆیان دیاریكراوە".
راشیگەیاند: "فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راسپاردووە بە رەسمی داوای قەرەبووكردنەوە بۆ ئەو كاسبكارانە لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنەكە بكات تا لە رێگەی ئەوانیشەوە ئاراستەی حكومەتی عیراق بكرێت.
بەهۆی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی بازاڕی دارەسووتاوەكەی سلێمانی كە رۆژی5ی4ی2025 روویدا، 133 دوكان و 5 مێزی لەفە سووتان و زیانیان بەركەوت، قەرەبووەكەی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال-یش سەرجەم زیانلێكەوتووانی گرتەوە.
لێپرسراوی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند: "جگەلە قەرەبووكردنەوەی ماددی زیانلێكەوتووان، قوباد تاڵەبانی بڕیاریداووە 100 تۆن چیمەنتۆ بۆ نوێكردنەوەی بازاڕەكە بۆ كاسبكاران دابین بكات، هاوكات لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی راسپاردووە بە گۆڕینی سیستمی كارەبایی سەرجەم بازاڕەكە، هاوكات وەك چۆن لە پاككردنەوەی بازاڕەكە هاوكار بووین، بێگومان هاوكاریش دەبین بۆ ئەوەی بەزووترین كات كاسبكاران بكەونەوە سەر كاری خۆیان".
وتیشی: "وەك بەڵێنمان دابوو ئەمڕۆ دەستمان بە دابەشكردنی قەرەبوو بەسەر كاسبكارە زیانلێكەوتووەكاندا كرد، هەروەها لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی توانرا لە ماوەیەكی كەمدا بە پێی خەمڵاندنەكە قەرەبووەكە دابەشبكرێت".
هاوكات شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا رایگەیاند: "جێی خۆیەتی سوپاسی ئەم هەڵوێستەی قوباد تاڵەبانی بكەین و هیوادارین ئەم رووداوە نەخوازراوانە جارێكی دیكە بەرۆكی كاسبكاران نەگرنەوە".
راشیگەیاند: "بۆ یەكەمجارە لەمێژووی ئەو رووداوە نەخوازراوانەی لەهەرێمی كوردستاندا روویانداوە، بەو خێراییە قەرەبووی كاسبكاران بكرێتەوە، كەبێگومان ئەمەش بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی سكرترییەتی سەرۆك مام جەلال بووە".
جێگری پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی راگەیاند: "وەك چۆن لەڕابردوودا هاوكارو پشتیوانی كاسبكارانی زیانلێكەتوو بووین، لەداهاتووشدا بۆ نوێكردنەوەی دوكانەكانیان تا كۆتایی پڕۆسەكە هاوكاریان دەبین".
هەر لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی، وێڕای سوپاسكردنی قوباد تاڵەبانی بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی بازاڕەكە رایگەیاند: "هەرگیز پێشبینیمان نەدەكرد بەم خێراییە قەرەبووەكەی قوباد تاڵەبانی بەسەر كاسبكارانی زیاتلێكەوتووانی بازاڕەكەدا دابەشبكرێت، ئێمەش وەك قائیمقامییەتی سلێمانی بەهەموو شێوەك پشتیوانیان دەبین بۆ نوێكردنەوەی بازاڕەكە".
راشیگەیاند: "داواكارین لە كاسبكاران هاوكارمانبن لەجێبەجێكردنی مەرجەكەنی قائیمقامییەت، لەپێناو سەلامەتی هەموو لایەك و كۆتایی هێنان بەڕووداوی نەخوازراوی هاوشێوە".
هاوكات بورهان ئەحمەد نوێنەری كاسبكارانی دارەسووتاوەكە لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا رایگەیاند: "سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەكەین بۆ خەمخۆریان، كە وەك نەوەو براو كەسوكاری خۆی پشتیوانمان بووەو قەرەبووی زیانەكانی بۆ كردینەوە، چونكە رووداوەكە دەستی هیچ كەسو لایەنێكی تێدا نەبووەو رووداوی نەخوازراو بووە".
ئەوەشی راگەیاند: "ئەمڕۆش لەسەر بەڵێنەكەی خۆی، قوباد تاڵەبانی سەرجەم ئەو كاسبكارە زیانلێكەوتووانەی قەرەبوو كردەوە كەبەهۆی رووداوی ئاگركەوتنەوەكە زیانیان بەركەوتبوو".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

