ئێمە کوردەکانی خۆتین
بیروڕا 09:57 AM - 2025-04-14
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
زامێکە بەقەدەر نیشتمان کەونە، بە قەدەر ئەنفال قووڵە، بەقەدەر ژاڵە تاڵە و وەکو بەعسی داگیرکەر زبر و بە زەبرو زەنگە.
پەژارەیەکی کراوەی سەحرای نوگرە سەلمانە هەر دێی سواقی ئەدەی پێت دەڵێ : راوەستە هی ترم ماوە و پەلە مەکە، زنجیرەکە درامایەکی چەند وەرزییە بەم زووییە خەلاسی نابێت.
نیازی فاتیحا و درودت هەیە، کەچی لالەی ئازار و خاڵۆی خەفەت ئێژێ بوێستە : رەحیمەڵلا و من ئەعادە سورەتەلفاتیحە و خوا لەوە خۆش بێت کە خێری سەڵەواتی جەعاعەتی لەبیرە.
چاو لە چاوەڕوانیا کز و عاجز و داماوە، ئەوەندە کیمیاوی پیا چوو و ئەوەندە فرمێسکی رشت و هێند تەماشای رێی دووری کرد و فرە تەمەننای گەڕانەوەی ئازیزانی بوو.
کە ئێستا برژانگی نزایە بۆ کۆتایی بەسەرهات و تکایە بۆ داخستنی یەکجاری قاپی خەم و ئازار.
بەسە ئیتر لە سەماوەوە زانیم بەعس ئەوەیە کە سکیر و عەربیدە و تەعریب و تەرحیلی لەدەست دێت، تەواو ! ئیتر لە هەڵەبجەوە فامم کرد عەلی کاولی نە مۆڕاڵی هەیە و نەدەربەستی کیمیاویەتی. تەواو! ئیتر بۆ زرنگ و ژیر کافیە لە قەتلوعامی موکریان و زیلان و سینەمای عامودە و حامیەکەوە زانیم ناسیونالیستی سەردەست باکی نییە پاکی نەتەوەیەک قڕ بکاو گشتی کوردستانی بێچارە قووت بدا.
دەردەکە قەدیمە و کاری، لە سیپارەی خەباتی نەتەوەشدا هاتووە:
(گولەی کلاشینکۆف داویە لە ڕانم
پڕ بووگە لە خوێن ، ناو کەوشەکانم)..
هەشت جار لە ئەنفال هەشت بەسەربووم ئیتر حەوجە بە شەنگال و فەرمانی کوشت و بڕی تر ناکات.
زام و ژانی دەستی زاڵم و یادگەی تاڵم وا کەوتەوە جولە ، وا تۆپزاوای نوێباوم خلیسکاو کولایەوە و گۆڕی غەریبی فەرەنجی وگۆچانی دەستی موسام هەڵدرایەوە.
عوریانم لە بەردەم ئەم باهۆزی زوڵم و ستەمە و بێ بەرگم لە ئاستی ئەم ڕەشەبای نا عەدالەتی و نا مروەتی. ئەنفال دیدەی بێ کۆتا و کیمیاوی زەدەی بێ سەرحەدم، هیلاکم بە دەست تەواوی ئەم فەرمانانەوە و داماوم لە تاو ئەم هەموو ماجەرای زنجیر بەستن و کۆتوبەندی گەلەکۆمەکێوە. تۆزقاڵێک هەدادانم نییە و ناهێڵن نەختێک کەوشەکەم لە پێ بکەمەوە و لەم هەموو ڕاکە ڕاکە بپێچمەوە: لەبەرچی ئەکوژرێم و لە پای چی ئەخنکێم؟، ئەم سەرهەڵگرتنە سەفەرێکی سیزیفییە و میلۆدرامایەکی خوێن پەستاوی قانییە، نزیکە لە ژەهری مار و قاوەی قاجاری، نزیکە لەگەمەی پاشقول و خەنجەر و عەسکەر. کوڕی دیکتاتۆری و باوکی سیاسەتی مۆنۆپۆڵ و کەس بەکەسە.
ئەلبومی یادگاری هەڵدەدەمەوە لە جیاتی وێنەی ئازیزان و نامەی بۆنخۆشی لاواندنەوە و دڵدانەوە ئێسک و پروسکی شاڵاوی مەغۆل و تەتەر دەبینمەوە.
ئاخر ئەمە ئەلبومە یان بوراقی ئێسقان و قاپوقاچاخی تێکشکاوی بەجێماوی ئینسان؟
ئەمە نقێمی قالی و ستاتیکای زەنگینی گەرمیانە یان گڵکۆی تازەی لەیلی بە سوێ و فرمێسکی کەربەلای بێ ئامانە؟
زامێکە بە قەدەر نیشتمان کەونە و شین و واوەیلایەکە بە ئەندازەی غەدری حەسەن و حسێن داوای تۆڵە دەکات، فەقەت باعیسی بێ توانستییە کە هەر گەرمە شینمە و هەروا گەرمە تەریقەتی رێی نەتەوە و نیشتمانم.
خوایە سا هەڵینەگری ئەم بەزمەی عەبدەکانت بە یەکتری دەکەن.خوا سا قبوڵی نەکەیت ئەم زوڵمەی هەروا بێ دەربەست و بێ درێغ بەردەوامە.
لەدەست بەنی بەشەر و بەنی بەعس و بەنی زاڵم نەجاتمان دەیت. ئاخر بە خوا هەقمانە کەمێک بە دیار حوزنی خۆمانەوە دابنیشین و نەترسین لەوەی فەسڵێکی ترمان لە پێشەوە ماوە و تەرمێکی بە جێماو هێشتا چاوەرێی ناشتنە. خودایە ئێمە کوردەکانی خۆتین و کوردەکانی کەسی تر نین.
کوردەکانی خۆتین و هەر ئەوەین کە بۆ عیبرەت بەش بەشین و چوار پەلی ئاواتمان نەنیشتۆتە سەر زەوی و هەروا بەرێوەیەن.
هەر هەوین ، هەر ئەو قەومەین کە شاعیر تەعریفی داوین:
(دەرزی ئاژن بوو دڵم ، لە سوێی شەهیدانی نەمر
بەس نییە، مەودام بدەن، تۆزکاڵێ تەسکینم دەوێ)
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

