دواخستنی جێبەجێكردنی باجی گومرگی بۆ سەر چین نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 09:02 AM - 2025-04-10
PUKMEDIA
نرخی نەوت
پاش هەڵئاوسانی داتاكانی چین كە گەورەترین هاوردەكاری نەوتە لەناوچەكە، نرخی نەوت لەبازاڕەكانی ئاسیا بەڕێژەی 1.1% دابەزی، ئەمەش لەكاتێكدایە چین خۆی بۆ شەڕی بازرگانی لەگەڵ ئەمەریكا ئامادە دەكات.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 10-4-2025، گرێبەستەكانی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 1.1% دابەزی بۆ 64.79 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك لە كاتێكدا گرێبەستەكانی نەوتی خاوی وێست تێكس-یش دابەزیوە، ئەمەش بەهۆی كاریگەری دواخستنی جێبەجێكردنی باجی گومرگی بۆ سەر چین-ە، لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكاوە، هاوكات بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی ئەمەریكا كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی نەوت هەبووە و ئاماژە بە بەهێزی دابینكردنی نەوت لە گەورەترین بەكارهێنەری سووتەمەنی جیهاندا دەكات.
هاوكات بازرگانان نیگەرانن، چونكە دۆناڵد ترەمپ باجی گومرگی لەسەر چین بۆ 125% بەرزكردوەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی تۆڵەسەندنەوەی پەكین و شەڕی بازرگانی لەنێوان دوو گەورەترین ئابووری جیهاندا.
ئەمەش لەكاتێكدایە، سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی خستنەسەری باجی زیادەی لە چین كرد بەرێژەی 104% ، كە دوێنێ چوارشەممە 9-4-2025 بڕیارەكە یەكلایی بووەوە، بەڵام دواتر ئەمریكا بڕیاریدا جێبەجێكردنی بڕیارەكە دوابخات.
پێشتریش بەدیاریكراوی رۆژی 2ی4ی2025 دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێناسی گومرگی بەسەر هەموو كاڵایەكدا سەپاند كە هاوردەی ئەمریكا دەكرێت و رایگەیاند:"چیدیكە رێگە بە وڵاتان نادەن لەسەر حسابی ئەمریكا خۆیان دەوڵەمەند بكەن"، كەلەنێوانیاندا چین زۆرترین باجی خرایە سەرو لەكاردانەوەیدا هاوشێوەی ئەمریكا باجی زیاتریان خستەسەر كاڵا ئەمریكییەكان و جارێكیتر لەكاردانەوەدا دووبارە ئەمریكا هەڕەشەی خستنەسەری باجی دوو هێندەی لەسەر كاڵای ئەو وڵاتە كرد و ئەمڕۆ چووە بواری جێبەجێكردنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
08:41 PM - 2026-06-23
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23 -
لە ستایشی کولتووری مرۆڤدۆستانەی خەڵکی هەورامان، شارەزوور و هەڵەبجەدا
بیروڕا 03:18 PM - 2026-06-23




.jpg)


دابەزێنە

