riklam

ئاگری دارەسوتاوەکە کۆنترۆڵکرا

کوردستان 09:34 AM - 2025-04-05
دیمەنی بازاڕەکە PUKMEDIA

دیمەنی بازاڕەکە

سلێمانی

ئاگر لە بازاڕی دارەسوتاوەکەی شاری سلێمانی کەوتەوە و هیچ زیانیکی گیانی لینەکەوتۆتەوە، بەڵام زیانی ماددی زۆری لێکەوتۆتەوە، پارێزگاری سلێمانیش رایدەگەیەنێت:"لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەکەن".

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانی PUKMEDIA ، ئاگرەکە لە بەشی خوارەوەی دوکانەکان کەوتۆتەوە و بەوتەی کاسبکارەکان، بازاڕەکە نزیکە 200 دوکان دەبێت و  نزیکەی  150 دوکانیان سوتاون.

دوای رووداوەکە هەر زوو تیمەکانی بەرگری شارستانی و لایەنەپەیوەندیدارەکان ئاگرەکەیسن کۆنترۆڵکرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 5ی4ی2025 ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلیمانی کەوتەوە و هەڤاڵ ئەبوبەکر پاریزگاری سلیمانیش دەڵێت: "لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەکەن".

تائێستا بەرەسمی هۆکاری ئاگرەکە و زیانە ماددییەکان رانەگەیەندراوە، بەڵام کاسبکارانی بازارەکە دەڵێن: نزیکەی150 دوکان لە کۆی 200 دوکان سووتاون و زیانیان بەرکەوتووە.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket