عیراق رۆژانه 800 هه‌زار دۆلار غرامه‌ی راگرتنی نه‌وتی كوردستان ده‌دات
کوردستان 03:35 PM - 2025-04-02
PUKMEDIA
نەوتی هەرێمی کوردستان
دوو ساڵ به‌سه‌ر بڕیاره 277 لاپه‌ڕه‌ییه‌كه‌ی پاریس تێده‌په‌ڕێت كه بووه هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و زیانه‌كان به 21 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ بڕه نه‌وتێكی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای نیشتمانی سۆمۆوه هه‌نارده نه‌كراوه‌ته‌وه، پسپۆڕی بواری وزه‌ش ده‌ڵێت:" ده‌بێت عیراق رۆژانه 800 هه‌زار دۆلار غرامه‌ی راگرتنی نه‌وتی كوردستان بداته توركیا".
رێبوار محه‌مه‌د ئه‌مین پسپۆڕی بواری وزه له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA وتی: "ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان له ڕێگه‌ی بۆری جه‌یهانه‌وه، بووه هۆكاری قه‌ره‌بوو( غرامه)یه‌ك به‌بڕی 800 هه‌زار دۆلاری ڕۆژانه كه پێویسته عیراق بیداته توركیا كه‌به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته 50 ساڵه‌ی نێوان توركیا‌و عیراق كه‌له مانگی حوزه‌یرانی 2025 كۆتایی دێت كه‌ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتی یه له‌گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عیراق به‌بۆری كه‌ركوك -جه‌یهان له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه".
هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕۆژی 2ی 4ی 2023، به‌ڕه‌سمی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی راده‌ستی به‌غدا كرد، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌وت له‌هه‌رێمه‌وه به بۆری بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق هه‌نارده نه‌كراوه‌و نزیكه‌ی ساڵێكیشه هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی توركیاش بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌رده‌وامه.
زیانه خه‌مڵێنراوه داراییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن
رێبوار محه‌مه‌د ئه‌مین راشیگه‌یاند:"رۆژانه له‌هه‌رێم بڕی 286 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م دێت، ئه‌گه‌ر به‌گریمانه به‌رمیلی به 73 دۆلار دابنرێت كه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر له‌و بڕه‌دا بووه، ده‌كاته بڕی 20 ملیار‌و 878 ملیۆن دۆلار، (له‌كاتێكدا له ئهمڕۆداشدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌بازاره‌كانی جیهاندا به بڕی 73 دۆلاره)، كه مانگانه ده‌گاته 626 ملیار و 340 ملیۆن دۆلار)".
عیراق دژی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بوو
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2010وه پڕۆژه‌ی دروستكردنی بۆری نه‌وتی كوردستانی ده‌ستپێكردو له‌كۆتایی ساڵی 2013دا بۆ یه‌كه‌مجار نه‌وتی هه‌رێم به بۆری بۆ ناو خاكی توركیا هه‌نارده‌كراو له وێشه‌وه له‌ڕێگه‌ی بۆری هاوبه‌شی عیراق- توركیاوه گه‌یه‌ندرایه به‌نده‌ری "جه‌یهان"و ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كرا، به‌هۆیه‌شه‌وه ناكۆكی له‌نێوان حكومه‌تی عیراق و توركیا له‌باره‌ی خاوه‌ندارێتی بۆرییه‌كه سه‌ریهه‌ڵدا.
حكومه‌تی عیراق دوای ده‌ستپێكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ساڵی 2014 له‌پاریس سكاڵای دژی توركیا تۆماركرد، له‌ساڵی 2023 ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ستكه‌وت و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی راگرت.
زانیاری زیاتر له‌م لینكه‌دایه....
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

