riklam

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ قاچاخچییە کوردەکان: بەدواتاندا دەگەڕێم

جیهان 01:49 PM - 2025-04-02
کیر ستامەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا PUKMEDIA

کیر ستامەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا

بەریتانیا

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایدەگەیەنێت:" بەدوای ئەو باندە قاچاخچییانەدا دەگەڕێم، کە کۆچبەران دەخەنە ناو چوبی بچووکەوە لە نۆکەندی ئینگلیز"، دەشڵێت:" لەهیچ شوێنێک ناتوانن خۆتان بشارنەوە، ئێمە شێوازی بازرگانیتان بەکۆچبەران دەشکێنین و لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ جێبەجێکردنی یاسا لەسەرانسەری جیهان کاردەکەین".

کیر ستامەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پەیامێک ئاڕاستەی باندە قاچاخچییە کوردەکان دەکات و رایدەگەیەنێت:" لەهیچ شوێنێک ناتوانن خۆتان بشارنەوە، ئێمە شێوازی بازرگانیتان بەکۆچبەران دەشکێنین و لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ جێبەجێکردنی یاسا لەسەرانسەری جیهان کاردەکەین، بۆ دەستبەسەرکردنی سەروەت و سامانەکانتان و قەدەغەکردنی گەشتەکانتان و خستنتانە ناو زیندانەوە".

راشیگەیاند:" کاتێک من دادوەری ئەم وڵاتە بووم تیرۆریستانم دەخستە ناو زیندانەوە کە بەنیاز بوون فڕۆکە لە تەواوی ئاتلانتیج بتەقێننەوە، لەئێستاشدا من بەدوای ئەو باندە قاچاخچییانەدا دەگەڕێم، کە کۆچبەران دەخەنە ناو چوبی بچووکەوە لە نۆکەندی ئینگلیز، بۆ ئەمەش بە هێزێکی زیاترەوە سنورەکانمان توندتر دەکەین و دەسەڵاتی زیاتر دەدەین بە پۆلیس تاوەکو قاچاخچییەکان لەشوێنی خۆیان دەستگیر بکەن، هەروەها کاردەکەین بۆ ئەوەی هیچ کەس لەم کارەدا قازانج نەکات".

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکرد:"لەڕۆژی هەڵبژاردنەوە تا ئیستا 20 هەزار کۆچبەرمان دیپۆرتکردووەتەوە کە مافی مانەوەیان نەبووە و لێرەشدا راناوەستین دیپۆرتکردنی کۆچبەران بەردەوام دەبێت و زیادیش دەکات، پلانەکەم ژیانی هاووڵاتیان رزگار دەکات و سنورەکانمان دەپارێزێت و کۆتایی بۆ هەمیشە بە باندەکان دەهێنێت".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket