بەدوو رۆژ 36 وەزارەت و دەستە و دامەزراوەی هەرێم مووچە وەردەگرن
کوردستان 11:39 AM - 2025-03-28
PUKMEDIA
دیناری عیراقی
سەرباری ئەوەی كەپشووە و هەینییە، بەڵام دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار بەردەوامەو ئەمڕۆ و سبەی 36 وەزارەت و دەستە و دامەزراوە مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵ وەردەگرن و زۆرترین وەزارەت و دامەزراوەش ئەمڕۆ 28/3 مووچە وەردەگرن كە ژمارەیان 23 وەزارەتە.
دوێنێ 27-3-2025 دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار دەستیپێكردو مووچەی خانەنشینی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانییە سیاسییەكان و بەركەوتووانی كیمیاباران و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەشكرا.
بەگوێرەی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار كە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، لە رۆژی پێنجشەمە 27-3ەوە دەستی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار كردووە و ئەمڕۆ هەینی 23 وەزارەت و دەستە مووچە وەردەگرن و سبەی كۆتایی بە پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە دێت و 13 وەزارەت و دەستە و سەرۆكایەتی دیكە مووچە وەردەگرن، بەمەش لەماوەی سێ رۆژداو پێش دەستپێكردنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی 3 وەردەگرن.
هەر بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ ئەم وەزارەت و دەستانە مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن:
1- خانەنشینی پێشمەرگە
2- وەزارەتی پەروەردە
3- وەزارەتی دارایی و ئابووری
4- وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن
5- وەزارەتی تەندروستی
6- وەزارەتی داد
7- وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
8- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
9- وەزارەتی ناوخۆ
10- وەزارەتی پلاندانان
11- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
12- وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
13- وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
14- دەستەی دەستپاكی
15- دەستەی وەبەرهێنان
16- دەستەی ژینگە
17- دەزگای مین
18- ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم
19- كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان
20- دیوانی چاودێری دارایی
21- دەستەی مافی مرۆڤ
22- ئەنجومەنی دادوەری.
23-كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان
هەروەك سبەینێ شەممە 29-3 ، ئەم 13 شوێنە مووچەی مانگی ئازار وەردەگرن كە بریتین لە :
1- وەزارەتی كارەبا
2- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
3- وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
4- سەرۆكایەتی پەرلەمان
5- سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران
6- سەرۆكایەتی هەرێم
7- وەزارەتی پێشمەرگە (دیومان و لیواكان)
8- یەكەكانی 70 و 80
9- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان
10- ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش
11- هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاكەوتن.
12-كاروكاروباری كۆمەڵایەتی
13-وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

