بەغدا مووچەی مانگی ئازاری بۆ هەرێم نارد
کوردستان 02:38 PM - 2025-03-26
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
وەزارەتی دارایی عیراق بڕی 954 ملیار و 880 ملیۆن دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، بۆ مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: "دوای تەواوكردنی رێكارەكانی ناردنی تەموویلی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم، ئەمڕۆ بەغدا بڕی 954 ملیارو 80 ملیۆن و 467 هەزارو 779 دیناری بۆ مووچەی مانگی ئازاری خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق".
ئەمەش لەكاتێكدایە، سەرجەم رێكارەكانی ناردنی تەموویلی مووچە وەك تەموویلی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە تەواو كراو هەر ئەمڕۆش پارەكە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق كە بڕی 954 ملیارو 80 ملیۆن و 467 هەزارو 779 دینارە.
هاوكات سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" هەر ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی هەرێم بڵاودەكرێتەوەو دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران دەكرێت و لەخانەنشینانەوە دەستپێدەكات و هەوڵدەدرێت پێش جەژنی رەمەزان مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكرێت".
ههر لهو بارهیهوه وهزارهتی دارایی حكومهتی ههرێمی له راگهیهنراوێكدا كه كۆپیهكی دهست PUKMEDIA كهوتووه، تێدا هاتووه:"سبهی پێنج شهممه ( ٢٧ ی ئازاری ٢٠٢٥) دهست بهدابهشكردنی مووچهی مانگی ئازار دهكرێت و ئهو مووچهخۆرانهی له ڕێی پرۆژهی ههژماری منهوه مووچه وهردهگرن ڕاستهوخۆ پاره دهخرێته سهر ههژمارهكانیان و لهڕێگای كورتهنامهوه ئاگادار دهكرێنهوه، ههروهها ئهو مووچه خۆرانهشی بهشێوهی كاش مووچه وهردهگرن، دوای گواستنهوهی پاره بۆ بانكهكان له كهمترین ماوهدا، ڕاستهوخۆ دهستبهدابهشكردنی مووچهكانیان دهكرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

