جیابوونەوە و ژنهینانی دووەم لە هەرێم هەڵدەکشێت
کوردستان 10:48 AM - 2025-03-24
PUKMEDIA
پرۆسەی هاوسەرگیری و جیابونەوە لە هەرێم
مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ 51 هه‌زارو 18 كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2024 دا كراوه و 12 هه‌زار و 383 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ش تۆماركراوه و 98 كه‌سیش رێگه‌ی پێدراوه ژنی دووه‌م بهێنێت، له ماره‌بڕ‌ین و جیابوونه‌وه‌ش سلێمانی له‌ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه، به‌ڵام هه‌ولێر له ریزیه‌ندی یه‌كه‌مدایه له تۆماركردنی رێگه‌پێدانی ژنی دووه‌م.
به‌پێی به‌دواداچوونی رۆژنامه‌نوسی PUKMEDIA كه پشتی به‌داتا و زانیاریی ره‌سمی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ستووه، له‌ساڵی 2024 دا له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ 17 هه‌زار و 591 كه‌س كراوه‌و له‌سنوری پارێزگای سلێمانیش مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ 18 هه‌زار و 522 كه‌س كراوه‌و له‌سنوری پارێزگای دهۆك مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ (12 هه‌زار و 199) كه‌س كراوە و له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ 2 هه‌زار و 7068 كه‌س كراون.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی ساڵی 2024ی ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان 12 هه‌زار و 384 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه تۆماركراوه‌و له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر 3 هه‌زار و 878 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه هه‌بووه و له‌سنوری پارێزگای سلێمانی (5 هه‌زار و 745) حاڵه‌تی جیابوونه‌وه هه‌بووه و له‌سنوری پارێزگای دهۆك (2 هه‌زار و 33) حاڵه‌ت و له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش (728) حاڵه‌ت تۆماركراون.
هه‌روه‌ك زانیارییه‌كان روونیده‌كه‌نه‌وه، كه هۆكاری سه‌ره‌كی جیابوونه‌وه‌كان به‌پله‌ی یه‌كه‌م نه‌گونجانه له‌گه‌ڵ یه‌كتر و ئه‌م حاڵه‌ته‌ش رێژه‌كه‌ی له‌ته‌مه‌نی 15-19 ساڵدا زۆره و له‌ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه، هه‌روه‌ها هۆكاری دووه‌می جیابوونه‌وه‌كان بۆ مۆبایل و ئینته‌رنێت ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه و هۆكاری سێیه‌می جیابوونه‌وه‌كانیش خیانه‌ت و داوێنپیسییه و هۆكاره‌كانی دیكه نه‌بوونی ماڵی جیایه، هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و هۆكاری ئابووری له‌ریبه‌ندی دواتردان.
هه‌ربه‌پێی داتا به‌رده‌سته‌كان، ساڵی 2023، حاڵه‌تی جیابوونه‌وه 14 هه‌زارو 312 یه و له‌ساڵی 2024 ژماره‌كه 12هه‌زار و 384 حاڵه‌ت بووه، به‌به‌راورد 1928 حاڵه‌تی جیابووه‌نه‌وه كه‌میكردووه، هه‌روه‌ها له 2023 دا ژماره‌ی هاوسه‌رگیری 52 هه‌زارو 987 كه‌س بووه، به‌ڵام له 2024 دا پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری 51 هه‌زارو 18 كه‌سه، به‌به‌راود رێژه كه‌میكردووه واته 1969 حاڵه‌ت كه‌میكردووه.
هاوکات رێپێدان به‌ژنی دووه‌م له‌ساڵی 2024 دا 98 حاڵه‌ت بووه، كه له‌هه‌ولێر 45 حاڵه‌تە و له‌دهۆك 34 حاڵه‌ت و له‌سلێمانیش 19 حاڵه‌ته و كه‌ركوك و گه‌رمیان (سفر)ه، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2023 دا 83 كه‌س له‌هه‌رێم ژنی دووه‌میان هێناوه، كه هه‌ولێر 34 حاڵه‌ت و سلێمانی 32 حاڵه‌ت و دهۆك 17 حاڵه‌ت بووه‌و گه‌رمیان و كه‌ركوك به‌هه‌مانشێوه (سفر) بووه، به به‌راوردی هه‌ردوو ساڵه‌كه، 15 حاڵه‌تی ژنهێنانی دووه‌م زیادیكردووه.
PUKMEDIA
داتاکانی جیابوونەوە و هاوسەرگیری لەساڵی2024







داتاکانی جیابوونەوە و هاوسەرگیری لەساڵی 2023


هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

