پۆلیس وردەکاری رووداوەکەی گوندی گرێزە رادەگەیەنێت
کوردستان 11:17 AM - 2025-03-20
ميدياكان
وێنەی بكوژو سێ كەس لەكوژراوەكانی رووداوەكە
پۆلیسی سلێمانی وردەكاری رووداوەكەی گوندی گرێزەی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: "رووداوەكە بەهۆی كێشەی خێزانییەوە بووە، كەیەكێك لەئەندامانی خێزانەكە بەچەكی جۆری كڵاشینكۆف دەستڕێژی لەباوكو دایكیو دوو خوشكو برایەكی كردووەو دواتر خۆشی كوشتووە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێكی لەبارەی رووداوەكەی شەوی رابردووی قەزای سەیدسادق بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەداوە: "دوای ئەوەی سەعات 11:10 خولەكی شەوی رابردوو (2025/3/19) هێزەكانی پۆلیس ئاگادار كرانەوە لەڕووداوێكی تەقەكردن لەماڵێكی گوندی گرێزەی سەر بەقەزای سەیدسادق، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس دەركەوت كە بەهۆی كێشەی خێزانییەوە یەكێك لەئەندامانی خێزانەكە بەناوی (بەشیر سالار محەمەد لەدایكبووی 1998) بەچەكی جۆری كڵاشینكۆف دەستڕێژی لەئەندامانی خێزانەكەی كردووە كە پێكهاتوون لەباوكو دایكیو دوو خوشكو برایەكی كوشتووە، دواتر خۆشی كوشتووە".
راشیگەیاند: "لەلایەن تیمەكانی بەڵگەی تاوانەوە كەشفو هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە ئەنجامدراو سەرجەم بەڵگەكان كۆكرانەوەو دەستبەر ئەو چەكەدا گیرا كە تاوانەكەی پێ ئەنجامدراوە، هەروەها تەرمەكان بۆ پزیشكی دادوەری گواسترانەوە"، هاوكات بەبڕیاری دادوەر پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوامە بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری رووداوەكە".
هاوكات بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوەكەدا ناو و تەمەنی كوژراوەكانی بڵاوكردووەتەوە كە پێكهاتوون لە:
سالار محەمەد عەبدولكەریم لەدایكبووی 1970
نیهاد قادر ساڵح لەدایكبووی 1975
سیما سالار محەمەد لەدایكبووی 2005
سەهەند سالار محەمەد لەدایكبووی 2015
یارا سالار محەمەد لەدایكبووی 2018
بەشیر سالار محەمەد لەدایكبووی 1998 (بكوژ)
ئەمەش لەكاتێكدایە، شەوی 13-03-2025، كەسێك بە ناوی (س.م ) كە پیشەی پزیشكە، هەڵیكوتایە سەر ماڵی خەزوری و چوار ئەندامی ئەو خێزانەی كوشت كەیەكێكیان هاوسەری خۆی بوو، هاوكات لەڕووداوەكەدا كەسێكی دیكەشی بریندار كرد، ئاسایشی هەولێریش لەبارەی رووداوەكەوە رایگەیاند: "رووداوەكە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بووە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

