هەڵەبجە لە سیانزە ماڵەوە بۆ پارێزگا
کوردستان 09:17 AM - 2025-03-16
PUKMEDIA
کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە
هەڵەبجە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی لولوبیس ساڵی ٢٠٠٠ پێش زایین، لە ساڵی ٦٤١ سوپای ئیسلامی شارۆچكەكەی لە دەستی ئیمپراتۆریەتی ساسانی ئازاد كرد و بوو بە بەشێك لە ئیمپراتۆریەتی موسڵمانان.
عەشیرەتی سیانزە ماڵە، هەڵەبجە ئاوەدان دەكەنەوە
لە ساڵی (1700) عەشیرەتی سیانزە ماڵە، هەڵەبجە ئاوەدان دەكەنەوە، پاشانیش جولەكەكان هاتوونەتە شارەكە و گەڕەكی جولەكانیان بنیاتناوە، لە سەردەمی دەسەڵاتی (محمد پاشای جاف) دا ژمارەیەك ماڵە بەگزادەی جاف ھاتوون و لە گەڕەكی پاشا ڕِەشماڵیان ھەڵداوە و چەند ماڵێكیشیان دروست كردووە ،دواتر خەڵكی دیكە ھاتوون و پاڵیان داوە بە ھۆزەكانی جافەوە و زیاتر ئاوەدان بووەتەوە.
پێش بە قەزا بوونی لقێكی قەزای گوڵانبار (خورماڵ)بووە، لە ساڵی 1889 بۆتە قەزا و عوسمان پاشای جاف بۆتە یەكەم قائیمقامی هەڵەبجە، پاش مردنی عوسمان پاشا لە ساڵی (1914)دا، عادیلە خانمی هاوسەری بۆتە فەرمانڕەوای هەڵەبجە.
بەپێی ئامارەكانی بەریتانیا ژمارەی دانیشتوانی شارۆچكەكە لە ساڵی 1920دا 6509 كەس بووە و پێنجوێن و خورماڵ و وارماوا و دەربەندیخانی بەڕێوەبردووە.
هەڵەبجە شوێنی چەندین شاعیری گەورەی كورد لەوان ئەحمەد موختار جاف، مەولەوی، عەبدوڵڵا گۆران، تاهیر باگ جاف، قانع...هتد.
- یەكەم قوتابخانە لە ساڵی ١٩١٩ دروستكراوە.
- یەكەم ئۆتۆمبێل لە ساڵی ١٩٢٤ لە شارۆچكەكەدا دەركەوت و دواتر لە هەمان ساڵدا تەلەگرافی دانرا.
- یەكەم نەخۆشخانە لە ساڵی ١٩٢٩ دروستكرا و دواتر دابینكردنی ئاو لە هەمان ساڵدا.
- لە ساڵی ١٩٣٣ یەكەم قوتابخانەی كچان كرایەوە.
- لە ساڵی ١٩٣٦ یەكەم مۆلیدەی هێنایە بواری بەكارهێنانەوە.
- لە ساڵی ١٩٣٩ یەكەم شانۆگەری لەلایەن ئەكتەرە دیارەكان ئەحمەد جوتیار و ساڵح مەلا ئەحمەد نمایشكرا.
- لە ساڵی ١٩٤٥ یەكەم قوتابخانەی ناوەندی دروستكرا، پاركی گشتی لە هەمان ساڵدا كرایەوە.
لە ساڵانی ١٩٣٠دا شارۆچكەكە سێ گەڕەكی هەبوو كە بریتی بوون لە پاشا، پیر محەمەد و سارا كە بە گشتی لە نزیكەی ٥٠٠ خانوو پێكهاتبوون.
لە ساڵی ١٩٥٢ خەڵكی هەڵەبجە ڕاپەڕینێكیان لە دژی دەسەڵاتی پاشایەتی بە سەركردایەتی كەسایەتی بەناوبانگ ئەحمەد حاجی ڕەحیم ئەنجامدا
حكومەتی عێراق لە 26ی نیسانی 1974 بۆردومانی شارۆچكەكەی كرد و لە ئەنجامدا 100 قوربانی لێكەوتەوە .
لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ حكومەتی بەعس شارەكەی بە چەكی كیمیاوی بۆردومان كرد و بەلایەنی كەمەوە (5000) كەسی سڤیل شەهید بوون.
رووبەر و ژمارەی دانیشتووانی هەڵەبجە:
ڕووبەرەكەی 1599كیلۆمەتری چوارگۆشەیە، و ئەو سەردەمەی كە لە سەر پارێزگای سلێمانی بوو, %39.9 ڕووبەری ھەموو ئەو پارێزگایەی پێك دەھێنا.
تا كاتی كیمیاباران، ژمارەی دانیشتوانی پتر لە 70000 كەس دەبوو، بەپێی ئاماری ساڵی 2013 ، ژمارەی دانیشتوانەكەی 186.000 كەسە.
هه‌ڵه‌بجه.. تراژیدیایه‌كی ره‌ش
ئه‌مڕۆ 37 ساڵ تێپه‌ڕ‌ده‌بێت به‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و شه‌هیدكردنی 5000 فریشته‌و برینداركردنی هه‌زاران كه‌س كه هه‌تا ئێستاش به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌ناڵێنن.
له 16-3-1988 دا رژێمی له‌ناوچوو كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد‌و پێنج هه‌زار كه‌س له منداڵ و ژن و پیاو و پیر و گه‌نج شه‌هیدبوون، ژماره‌یه‌كی زۆریش ئاواره‌ی سنووره‌كانی ئێران بوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین كه‌س به‌و چه‌كه برینداربوون و تا ئێستاش به ئازاره‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن.
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین منداڵی بێ باوك و دایك كرد‌و چه‌ندین منداڵی به‌تاقانه‌یی هێشته‌وه‌و چه‌ندین دایك و باوكیشی له رۆڵه‌كانیان كرد‌و چه‌ندین خێزانیش به‌ته‌واوی گیانیان له ده‌ستداو ته‌نانه‌ت باڵنده‌و گیانداره‌كانیش كۆتا رۆژیانبوو، ئه‌م كاره‌ساته چه‌ند باس بكرێت و یادبكرێته‌وه هێشتا كه‌مه.
یه‌كێتی به‌كردار خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات
رۆژی ١٣ ئازاری ٢٠١٤ لەلایەن حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە رەسمی هەڵەبجە كرایە چوارەم پارێزگای ھەرێمی كوردستان، بەڵام هێشتا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگ بە پارێزگا بوونی نەدراوە و فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەموو هەوڵەکانی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە و دەنگی پێبدرێت، بۆ ئەمەش هەماهەنگی لەگەڵ هەموو فراکسیۆنەکاندا هەیە.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌ئێستادا خاوه‌نی ته‌واوی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی و بۆ ئه‌مساڵیش له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا كه ئه‌مڕۆ 16-3-2025 له‌سه‌رجه‌م عیراق بكرێته پشوو، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌نه‌بوو ئه‌و رۆژه بكاته پشوو، له‌راگه‌یه‌نراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه كه رۆژی 16-3 ده‌وامی ره‌سمییه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ساڵی رابردوو له‌سه‌ر داوای ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق بڕی 2 ملیار دیناری بۆ پرۆژه‌ی ده‌روازه‌ی هه‌ڵه‌بجه خه‌رجكردو له ئه‌مساڵدا پرۆژه‌كه ته‌واو بووه.
تاوانباری سه‌ره‌كی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به‌سزای خۆی گه‌یشت
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به‌عه‌لی كیمیایی دیارترین ئه‌و تاوانبارانه‌بوو كه له‌گه‌ڵ ناوهێنانی كیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه په‌نجه‌ی ره‌شی بۆ درێژ ده‌كرا، ئه‌م تاوانباره كه لێپرسراوی هێزه جوڵه‌پێكراوه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی عیراق و سه‌رپه‌رشتیاری كیمیباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌بوو رۆژی 24-10-2010 له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراقه‌وه له‌سه‌ر كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بڕ‌یاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو و له‌سێداره درا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کارنامە و ستراتیجی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
09:47 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 01:54 PM - 2025-11-07 سه‌رۆك عه‌شیره‌تی سورچی: داوا له‌خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی هه‌ولێر ده‌كه‌م ده‌نگبده‌ن به‌یه‌كێتی
پەیامێک لە ناوەندی بانگەشەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
01:17 PM - 2025-11-07
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى یەکێتى بۆ کۆچى دوایى عەریف بەکر
پرسەنامە 04:46 PM - 2025-11-06 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
کوردستان 03:58 PM - 2025-11-06 -
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06







دابەزێنە

