به‌هه‌وڵی فراكسیۆنی یه‌كێتی مووچه‌ی 25 هه‌زار زیندانی سیاسی ده‌خرێته سه‌ر عیراق
کوردستان 09:35 AM - 2025-03-12
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عيراق، دراوی عيراقی
به‌هه‌وڵی فراكسیۆنی یه‌كێتی ئاماده‌كاری بۆ گواستنه‌وه‌ی ناوی 25 هه‌زار زیندانی سیاسی هه‌رێم ده‌كرێت بۆ وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی عیراق و له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌به‌غدا ده‌ڵێت: "زیندانیانی سیاسی هه‌رێم و عیراق وه‌ك یه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار دراون و ده‌بێت ماف و ئیمتیازاتیشیان یه‌كسان بێت".
چرۆ حه‌مه شه‌ریف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان به وێبسایتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "هه‌وڵه‌كانی فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌بانگهێشتی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی زیندانیانی سیاسی عیراق بۆ دانیشتنی لیژنه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێمانراگه‌یاند وه‌ك چۆن زیندانیانی سیاسی له‌عیراق ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه دراون، زیندانیانی هه‌رێمیش به‌هه‌مانشێوه بووە بگره زیاتریش، بۆیه ده‌بێت هه‌مان ماف و ئیمتیازاتیان هه‌بێت و قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه هه‌ر خۆشیان نا كه‌سوكاریشیان وه‌ك چۆن بۆ زیندانیانی سیاسی عیراق كراوه".
"له‌ئێستادا داوای گواستنه‌وه‌ی ناوی زیندانیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان كراوه له وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی هه‌رێمه‌وه بۆ عیراق و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌هه‌رێم ئاماده‌كاریی كراوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ناوه‌كانیان بۆ سه‌ر عیراق"، چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف وایوت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "زیندانیانی سیاسی هه‌رێم ژماره‌یان 25 هه‌زار زیندانی سیاسییه‌و ناویان له‌فایلی هه‌رێمی كوردستاندا تۆماره‌و رێكاره یاسایی و ئیدارییه‌كانیان ته‌واو بووه، جگه‌له‌وه‌ش زیاتر له 17 هه‌زار زیندانی سیاسی تریش هه‌ن كه تائێستا رێكاره یاسایی و ئیدارییه‌كانیان ته‌واو نه‌بووه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسۆنی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: "زیندانیانی سیاسی عیراق مووچه‌یان له‌سه‌روو ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زاره‌و له‌گه‌ڵ زیندانیانی سیاسی هه‌رێم زۆر جیاوازییان هه‌یه، له‌كاتێكدا هه‌ردوولا له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس وه‌ك یه‌ك ئازار و ئه‌شكه‌نجه دراون، بۆیه ده‌مانه‌وێت ئه‌م جیاوازییه هاوتا بكه‌ینه‌وه‌و مووچه‌ی زیندانیانی سیاسی هه‌رێمیش وه‌ك عیراقی لێبكرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

