لەهەڵەبجەوە پەیامێک ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم دەکرێت
کوردستان 11:49 AM - 2025-03-11
ئاژانسەکان
کۆنگرەی رۆژنامەوانی لیژنەی یادکردنەوەی کیمیابارانی هەڵەبجە
لیژنەی باڵای یادکردنەوەی
٣٧هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوایان لە سێ
سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و سەرۆکی حزبەکان و رێکخراوەکان و رۆژنامەنووسان و وارسی
شەهیدان دەکەن، کە رۆژی ١٦-٣ بەشداربن لەیادەکەدا".
لەکۆنگرەکەدا بە ٨ خاڵ
داواکارییەکانیان گەیاندە سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و داوایانکرد حکومەتی هەرێم هەنگاوی
جدیتر بنێت بۆ خزمەتی زیاتری وارسی شەهیدان و دابینکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هەڵەبجە،
چونکە گرنگە تایبەتمەندی هەڵەبجە لەبەرچاوبگیرێت نەک بەپێی رێژەی دانیشتوان بودجەی
بۆ تەرخانبکرێت، هەروەها داوا لەحکومەتی هەرێم دەکەین پارێزەری مافی هەڵەبجەییەکان
بێت لەعیراق و بەڕەسمی داوای قەرەبوو بۆ زیانلێکەوتووان بکاتەوە.
هەر لەکۆنگرەکەدا
لیژنەکە رایگەیاند:" پێویستە حکومەتی هەرێم بڕیاربدات بە دەستپێکردنەوەی
پرۆژەکان لەپارێزگای هەڵەبجە و دابینکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ بەرکەوتووانی چەکی
کیمیایی، هەروەها ئەرکی سەرۆکایەتی هەرێمە لەڕێی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانییەوە هانی
وڵاتان بدات ئەو تاوانە بەجینۆساید بناسێنن، هەروەک چۆن ئەرکی ئەم خولەی
پەرلەمانیشە، کە تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەجینۆساید بناسێنێت، کە بەداخەوە
هەتا ئێستا پەرلەمانی کوردستان ئەو کارەی نەکردووە".
لیژنەکە پەیامیان بۆ سێ
سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و سەرۆکی حزبەکان و پەرلەمانتاران لەبەغدا نارد و داوایانلێکردن،
کە هەمووان هاوکاربن لەگەڵ سەرۆکی حزب و سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق هەوڵەکانیان چڕ
بکەنەوە، بۆ پەسندکردنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
لەکۆتایشدا داوایانکرد،
هەمووان رۆژی ١٦-٣ لەهەڵەبجە بن بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو تاوانە قێزەونە کەبەرامبەر
هەڵەبجەییەکان کراوە و هەتا ئێستاش کاریگەری نەرێنی لەسەر شارەکە و خەڵکەکەی ماوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
09:38 AM - 2026-03-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-13







دابەزێنە

