خانه‌قین له‌به‌عس پاككرایه‌وه
کوردستان 10:27 AM - 2025-03-11
ئەرشیف
یەکگرتنەوەی مەفرەزە پارتیزانەکانی گەرمیان و هێزەکانی (سرک) لەکەلارەوە بەرەو رزگارکردنی خانەقین
یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان به به‌رنامه‌یه‌كی ورد كاری بۆ ئه‌نجامدانی راپه‌ڕ‌ین له‌شاری خانه‌قین كرد، هێزی پێشمه‌رگه‌و راگه‌یاندن و
له رێگای سوپای رزگاریی كوردستانه‌وه، ئاماده‌كاریی باشی له‌ناو شاره‌كاندا كرد،
كاروانی رزگاركردنی خانه‌قین به‌فه‌رمانده‌یی عه‌لی شامار پێكهێنراو له ماوه‌یه‌كی
كه‌مدا توانرا شاره‌كه له‌ده‌ستی رژێم رزگار بكرێت.
مامۆستا
سۆران كه پێشمه‌رگه‌ی دانه‌بڕ‌اوه له‌باره‌ی راپه‌ڕ‌ینی شاری خانه‌قین و پێكهێنانی
كاروانی رزگاركردنی خانه‌قینه‌وه ده‌ڵێت:" ئێمه وه‌كو پێشمه‌رگه‌ی دانه‌بڕ‌او،
كاروانی رزگاركردنی خانه‌قیمان پێكهێنا، كه ئه‌م هه‌ڤاڵانه بووین: عه‌لی شامار
وه‌كو فه‌رمانده، مامۆستا سۆران، حه‌سه‌ن جیهاد، ئیبراهیم مه‌دحت، سه‌ڵاح جومعه،
یوسف عزیز ، كه‌ریم ره‌حمان، سه‌باح مه‌ولود، كه‌ریم عه‌سكه‌ر، حه‌قی محه‌مه‌د، عه‌دنان قادر، حسێن قاسم و به‌رزان چاوشین".
له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هێزه‌كانی به‌عس تێكشكێندرا
روونیشی ده‌كاته‌وه:" له 7/3/1991دا له‌گوندی ته‌په‌ڕ‌ه‌شی سه‌ر سنوور و خوارووی به‌مۆوه، له‌گه‌ڵ كاروانی ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار و كفری و دووز، به فه‌رمانده‌یی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر و شێخ جه‌عفه‌ر به‌ڕ‌ێكه‌وتین، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنمان به باوه‌نوور، هێزه‌كانی دوژمن رایانكرد و رۆژی دواتر گه‌یشتینه كه‌لار و ئه‌وێش رزگاركرا، رۆژی دوای ئه‌وه‌ش هێزه‌كانمان به‌ره‌و كفری و دووز هێرشمان كرد‌و ره‌تڵی ئێمه‌ش دوانیوه‌ڕ‌ۆی 10/3/1991 به‌ره‌و خانه‌قین به رێكه‌وتن و هێزه‌كانی دوژمنمان له (ساڵح ئاغا) تێكشكاند‌و رایانكرد، هه‌روه‌ها بۆ پاشنیوه‌ڕ‌ۆی 11/3/1991، به‌ره‌و خانه‌قی هێرشمان كرد‌و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هێزه‌كانی دوژمن تێك‌شكان و رایانكرد".
پێشمه‌رگه و خه‌ڵك پێكه‌وه كه‌رنه‌ڤاڵی رزگاركردنی شاره‌كه‌یان گێڕا
حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌مین، یه‌كێكه له‌ئه‌ندامانی كاروانی رزگاركردنی خانه‌قین رایده‌گه‌یه‌نێت دوای رزگاركردنی شاره‌كه " پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی شاره‌كه پێكه‌وه كه‌رنه‌ڤاڵی رزگاركردنی شاره‌كه‌یان به‌خۆشی كرده‌وه، به‌چه‌ند سه‌عاتێك هه‌رچی سیاسه‌تی نه‌خشه بۆ كێشراوی پێشتری به‌عس بوو هه‌ڵوه‌شایه‌وه و بوو به بڵقی سه‌ر ئاو، رۆڵه‌كانی خانه‌قی و مه‌فره‌زه‌كانی پێشمه‌رگه به سه‌رپه‌رشتی رۆڵه‌ی به ئه‌مه‌ك و دیاری شاره‌كه كۆچكردوو كاك عه‌لی شامارو ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌پێشمه‌رگه‌ی كۆڵنه‌ده‌ری شاره‌كه‌و شاره‌كانی كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان و بناری به‌مۆ توانیان بگه‌نه شار.
شاره‌كه كه‌وته‌وه ده‌ست به‌عس
به‌هۆی
هێرشی دڕ‌ندانه‌ی به‌عس رزگاركردنی خانه‌قین زۆری نه‌خایه‌ندو له‌و باره‌وه‌یه
مامۆستا سۆران ده‌ڵێت:" رۆژی دووه‌م هێزه‌كانی دوژمن له‌چه‌ندین لاوه‌و به
پاڵپشتی هه‌لیكۆپته‌ر و تۆپ و راجیمه و مووشه‌كی گه‌وره، په‌لاماری خانه‌قی-یانداو
زۆر دڕ‌ندانه تۆپبارانی شاره‌كه‌یان كرد كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س شه‌هید
بوون".
له‌باره‌ی
به‌رگری پێشمه‌رگه‌ش له شاره‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات:" ئێمه توانیمان هه‌تا
نزیكه‌ی سه‌عات چواری پاشنیوه‌ڕ‌ۆ به‌رگریی سه‌خت بكه‌ین، به‌ڵام له‌به‌ر نابه‌رابه‌ریی
هێزی ئێمه و دوژمن تۆپبارانی سه‌خت و زه‌ره‌رو زیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و نه‌مانی
ته‌قه‌مه‌نی، ناچاربووین ناو شار چۆڵ بكه‌ین و به‌ره‌و گوندی میه‌خاس بكشێینه‌وه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
گرانی نرخی کارەبا ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە
04:41 PM - 2026-02-21
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
10:56 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

