مووچهخۆرانی ههرێم لهماوهی 100 رۆژدا یهك مووچهیان وهرگرتووه
کوردستان 03:29 PM - 2025-03-10
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
زیاتر لە 35رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان پێنەدراوە و بەشێک لە پەرلەمانتارانی کوردیش لەلیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێیانوایە: "درەنگ ناردنی لیستی مووچەو نەناردنی داهاتی ناوخۆ هۆکاری سەرەکین بۆ دواکەوتنی ناردنی مووچە لەبەغداوە"، هاوکات لهماوهی 100 رۆژدا مووچهخۆرانی ههرێم یەک مووچەیان وەرگرتووە .
مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مووچەی مانگەکانی ( 11، 12، 1 ،2 ،3 ) تەنها مووچەی مانگەکانی 11 و 1 یان پێدراوەو مووچەی سێ مانگیان لەماوەی 5 مانگدا پێ نەدراوە.
سروە محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم و عیراق لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان بەتایبەت مووچە هەنگاوی باشی بڕیوە، بەڵام هەوڵەکان بەردەوامن بۆ کۆتاییهێنان بە ناردنی مووچە، هەرچەندە هەتا ئێستاش دواکەوتنی ناردنی مووچە بەردەوامە، بەڵام سەرۆک وەزیرانی عیراق پێی راگەیاندم کە لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی شوبات بۆ هەرێم دەنێرن".
" کۆبوونەوەکانی وەفدی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی عیراق ماوەی دوو رۆژە بەردەوامە و ئامانج لێی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەیە، کە بۆ مووچەی مانگی شوبات دروستبوون، بەڵام هەتا ئێستا وەزیری دارایی عیراق رەزامەندی دەرنەبڕیوە بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم" سروە محەمەد وایوت.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق لەکۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدەکەی هەرێم رایگەیاندووە: "هەتا تەوتینی مووچەخۆران نەکرێت، مووچە نانێرین، یاخود پێویستە سەرۆکوەزیرانی عیراق بڕیاری ناردنی مووچە بۆ هەرێم بدات".
لە 5 مانگی رابردوودا تەنها دوو مووچە دراوە
بەشێک لە پەرلەمانتارە کوردەکانی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی مووچە بۆ درەنگ ناردنی لیستی مووچە و نەبوونی تەوتین و پابهندنهبوونی حکومەتی هەرێم به رادهستكردنی داهاتی ناوخۆ و نانهوتی دەگەڕێننەوە.
هاوکات پەرلەمانتار سروە محەمەد پێیوایە: "هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کاریگەری لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەبێت و ئەو داواکارییانەی لەهەرێم دەکرێن لەبارەی ناردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانەوە".
لەگەڵ ئەوەی ماوەی 25 مانگە دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە، کە مووچەخۆرانی هەرێم لەیەکێک لەبانکە حکومییەکانی عیراق هەژماری بانکیان بۆ بکرێتەوە و تەوتین بکرێن، بەڵام تا ئێستا لەلایەن هەردوو حکومەتەوە ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی جێبەجێنەکراوە، بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA بۆ ناردنی مووچەی مانگی شوبات وەزیری دارایی عیراق داوای تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردووەو ئەمەش کێشەی بۆ ناردنی مووچە دروستکردووە.
مووچەخۆرانی هەرێم لەماوەی 5 مانگی رابردوویاندا تەنها مووچەی دوو مانگیان پێدراوەو بەشێک لەمووچەخۆران بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە قەیرانی دارایی لەسەریان زۆرتر دەرکەوتووە، چونکە زیاتر لە 35 رۆژە هیچ مووچەیەکیان پێنەدراوە.
وهزارهتی دارایی ههرێم رۆژی 5ی2ی 2025 دهستیكرد بهدابهشكردنی مووچهی مانگی كانونی دووهمی مووچهخۆرانی ههرێم و لهماوهی 4 رۆژدا مووچهی سهرجهم وهزارهتهكانی دابهشكرد، ههتا ئهمڕۆش كه زیاتر لهمانگێكه مووچهی مانگی شوبات دابهشنهكراوه، بەوپێیەش ماوەی 100رۆژە تەنها یەک مووچەی دابەشکردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

