رێژەی نەخوێندەواری لەهەرێم بەراورد بەعیراق زیاترە
کوردستان 04:58 PM - 2025-02-25
PUKMEDIA
ئالاو نەخشەی كوردستان و عیراق
بەپێی ئەنجامی كۆتایی سەرژمێری لەعیراق، رێژەی نەخوێندەواری لەهەرێمی كوردستان بەراورد بەعیراق بەرزترە، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانیش دەڵێت: "پڕۆسەی پەروەردە لەبەرنامەی حكومەتدا كاری لەپێشینە نییە، ئەمەش وایكردووە نەخوێندەواری لەهەرێم بەراورد بەعیراق زیاتر بێت".
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت: "ئەركی ئەم خولەی پەرلەمانە لەبودجەدا پارەی پێویست بۆ كەرتی پەروەردە تەرخان بكات، هاوكات گرنگیشە وەزارەتی پەروەردە بەپلانی خۆیدا بچێتەوە، كەدەبینرێت كەموكورتی زۆر لەم كەرتەدا هەیە".
ئۆباڵی بەرزی رێژەی نەخوێندەواری دەكەوێتە سەر وەزارەتی پەروەردەو حكومەت
عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەلێدوانێكیدا بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "رێژەی نەخوێندەواری لەعیراق 15% و لەهەرێم 16% یە، واتە لەهەرێم نەخوێندەوار زیاترە، لەكاتێكدا رەخنە لەخراپی پڕۆسەی خوێندنی عیراق دەگرین، بەڵام ئەم ئامارە دەریدەخات كە كێشە لەكەرتی پەروەردەی خۆماندا هەیەو ئەو كێشەیەش تەنها هی ئەمساڵ نییە، بەڵكو چەندین ساڵە بەردەوامە".
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان هۆكاری پاشەكشەی كەرتی پەروەردەی بۆ چەند هۆكارێك گەڕاندەوەو رایگەیاند: "لەكاتێكدا پڕۆسەی پەروەردە بودجەو بیناو باڵەخانەی بۆ تەرخان ناكرێت و بایەخ بە تەكنەلۆژیای سەردەم نادرێت و راهێنان بۆ بەرزكردنەوەی كوالێتی ناكرێت، دەرئەنجامەكەی ئەوەیە كە رێژەی نەخوێندەواریمان بەرزە، ئۆباڵەكەشی دەكەوێتە سەر وەزارەتی پەروەردەو حكومەتی هەرێم".
زیاتر لە 15 ساڵە وەزارەتی پەروەردە لای پارتییە
زیاتر لە 15 ساڵە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن و رێككەوتن بەر پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتووەو لەكابینەی شەشەمدا سەفین دزەیی و لەكابینەی حەوتەمدا د. عیسمەت محەمەدو لەكابینەی هەشتەمدا د. پشتیوان سادق و لەكابینەی نۆیەمیشدا د. ئالان محەمەد سەعید كە سەرجەمیان لەپشكی پارتی وەزیری پەروەردە بوون.
هەر لەوبارەیەوە رەوەز ئەحمەد شا ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسۆنی یەكێتی، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەرزی رێژەی نەخوێندەواری هەرێمی كوردستان بەرواورد بەعیراق بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە كە گرنگترینیان ئەو قەیرانە داراییەیە كە زیاتر لە 10 ساڵە بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە، هاوكات نەبوونی بودجەیەكی تایبەت و شایستە بەكەرتی پەروەردە هۆكارێكی دیكەیە بۆ ئەو رێژە بەرزەی نەخوێندەواری لەهەرێمی كوردستان".
"ئەركی ئەم خولەی پەرلەمانە كە جددیتر لەكاتی هاتنی پرسی بودجە بۆ پەرلەمان بودجەیەكی تایبەت بۆ كەرتی پەروەردە تەرخان بكات، هەروەها ئەركی وەزارەتی پەروەردەشە كەزیاتر گرنگی بەو كەرتە پێویستەی هاووڵاتیان بدات كار بۆ نزمبوونەوەی رێژەی نەخوێندەواری بكات" رەوەز ئەحمەد شا وادەڵێت.
پەروەردە لەبەرنامەی حكومەتی هەرێمدا كاری لەپێشینە نییە
عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پێشنیاریشی كرد: "پێویستە بەبەستنی چەند كۆنفرانسێك خاڵە لاوازەكانی پڕۆسەی پەروەردە دەستنیشان بكرێن و بەرنامەیەكی تۆكمە بۆ خوێندن دابڕێژرێتەوە، چونكە لەچەند ساڵی رابردوودا ئەوەندەی گرنگی بە فێركردن دراوە، ئەوەندە گرنگی بەپەروەردە نەدراوە، فێركردنەكەش جددی نەبووەو تەنها بۆ دەرچوون و نمرە بووە، ئەمەش وایكردووە هەزارەها خێزان منداڵەكانیان لەخوێندن دەربهێنن، چونكە بەرهەمی خوێندنی منداڵەكانیان بەچاو نابینرێت".
راشیگەیاند: "پەروەردە لەچوارچێوەی بەرنامەی حكومەتی هەرێمدا كاری لەپێشینە نییە، لەكاتێكدا لەوڵاتە پێشكەوتووەكاندا پڕۆسەی پەروەردە كاری لەپێشینەی حكومەتە، بۆیە دەبێت هەموو هەوڵێكی ماددی و مەعنەوی بخرێتەگەڕو تواناكانی مامۆستایان بەرز بكرێنەوەو حكومەتیش بودجەی پێویست بۆ ئەو كەرتە تەرخان بكات، هاوكات پێویستە كار بەهەڵمەتی نەهێشتنی نەخوێندەواری بكرێتەوە كەساڵانێكی زۆرە نەماوە".
ماوەی 16 ساڵە پۆستی وەزیری پەروەردە لای پارتی دیموكراتی كوردستانەو كەرتی پەروەردە روبەڕِوی كێشەی زۆر بووەتەوە كەبەپێی بەدواداچوونێكی PUKMEDIA جگە لەخراپی پڕۆسەی پەروەردەو فێركردن بەتایبەت لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا، هاوكات لە %60ی خوێندنگەكانی هەرێمی كوردستانیش پێویستیان بەنوێكردنەوە هەیە، ئەمە جگە لەوەی نزیكەی 2000 خوێندنگە دوو دەوام و زیاتریان تێدا دەكرێت و چەندین قوتابخانەش لە بینای كرێدان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
05:59 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامهنووسێكی میسری: كوردهكان دهبوو دهوڵهتی خۆیان ههبێت
02:39 PM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11
ئەمانەش ببینە
سهرۆك بافڵ و نوری مالیكی جهختیان لهدیدی هاوبهش بۆ پێكهێنانی حكومهت كردهوه
01:38 PM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات
11:35 AM - 2026-01-11
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
09:41 AM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
09:19 AM - 2026-01-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
کوردستان 09:19 AM - 2026-01-11 -
لە شێخ مەقسوود ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا
کوردستان 11:24 PM - 2026-01-10 -
خانمی یەكەمی عیراق: جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی قووڵی نێودەوڵەتییە
کوردستان 11:00 PM - 2026-01-10 -
سەرۆک بافڵ: توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان
کوردستان 10:32 PM - 2026-01-10 -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بەرامبەر جینۆسایدی گەنجان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات
کوردستان 10:18 PM - 2026-01-10 -
وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
کوردستان 08:27 PM - 2026-01-10 -
سەرکەوت زەکی: کۆچی چێنەری عەلی جۆڵا خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ میللەتەکەمان و یەکێتی
کوردستان 07:33 PM - 2026-01-10 -
میدیای عەرەبی لە حەڵەب
بیروڕا 06:24 PM - 2026-01-10



.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

