riklam

هێزەکانی دژەتیرۆر هەڵمەتێکی چڕی کێوماڵکردن لە زنانە ئەنجامدەدەن

کوردستان 10:47 PM - 2025-02-14
لۆگۆی دژەتیرۆر PUKMEDIA

لۆگۆی دژەتیرۆر

دژەتیرۆر

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر-CTG, بە هاوبەشی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق ICTS بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان، هەڵمەتێکی بەرفراوانی کێوماڵکردنیان لە سنووری زنانە ئەنجامدا.

لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر-CTG رایگەیاندووە:"هێزەکانیان بە هاوبەشی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق ICTS بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان، هەڵمەتێکی بەرفراوانی کێوماڵکردنیان لە سنووری زنانە ئەنجامداوە، کە ئامانج لێی پاککردنەوەی ناوچەکەیە لە پاشماوەی گرووپە تیرۆریستییەکان و ڕێگرتنە لە هەر هەوڵێکی دووبارە ڕێکخستنەوە و سەرهەڵدانەوەیان و چەندین شوێنی گومانلێکراو پشکنراون".

"ئەم هەڵمەتە بەشێکە لە ستراتیژی درێژخایەنی هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و بەرگرتن لە هەر هەوڵێکی تێکدەرانەی تیرۆرستان"، لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket