هێزە ئەمنییەكان رێگری لەمامۆستایانی ناڕازی دەكەن بچنە هەولێر
کوردستان 01:35 PM - 2025-02-09
ميدياكان
لەبازگەی دێگەڵەن هێزە ئەمنییەكان رێگری لەمامۆستایانی ناڕازی دەكەن
ژمارەیەك لە مامۆستاو فەرمانبەرانی ناڕازی بەمەبەستی گەیاندنی داواكارییەكانیان لەسلێمانییەوە بەرەو هەولێر بەڕێكەوتن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە نزیك بازگەی دێگەڵە رێگریان لێكراو رێگەیان پێنادەن بچنە هەولێر.
لەوبارەیەوە یەكێك لەمامۆستا ناڕازییەكان لەلێدوانێكیدا بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمڕۆ 9-2-2025، ژمارەیەك لەمامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەسلێمانی و بەشێك لەشار و شارۆچكەكانی دیكەوە بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرەو هەولێر بەڕێكەوتن، بەڵام لەنزیك بازگەی دێگەڵە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕێگریان لێكراو مامۆستایانيش بڕیاریانداوە بەربەستی هێزە ئەمنییەكان تێبپەڕێنن و بەرەو بازگەی دێگەڵە بڕۆن".
ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی 25-1-2025، 13 مامۆستاو فەرمانبەر كە سیانیان ژنن، لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسلێمانی مانگرتنیان لەخواردن و خواردنەوە راگەیاندو بڕیاریاندا تا وەڵامی داواكارییەكانیان نەدرێتەوە مانگرتن نەشكێنن، داواكارییەكانیشیان خۆی لەمووچەو تەوتین و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم-دا دەبینێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

