لەقۆناغی دووەمدا نزیكەی 216 هەزار مووچەخۆر زەوی وەردەگرن
کوردستان 12:17 PM - 2025-02-09
PUKMEDIA
دابەشكردنی زەوی
پێدانی زەوی بە فەرمانبەران بەردەوامی هەیەو سەرپەرشتیاری وردبینی فۆڕمەكانیش لە وەزارەتی شارەوانی رایدەگەیەنێت: "رێكارەكانی لەقۆناغی كۆتاییدان و تەنها خانەنشینی و وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و تەندروستی كارەكانیان تەواو نەكراون" وتەبێژی شارەوانی سلێمانیش دەڵێت: "زەوی بۆ فەرمانبەران دیارییكراوە".
سەربەست مەولود، سەرپەرشتیاری لیژنەی وردبینی و رێكخستنی فۆڕمەكانی زەوی فەرمانبەران لە وەزارەتی شارەوانی لە لێدوانێكیدا بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەقۆناغی دووەمدا نزیكەی 216 هەزار ناومان ناردوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و رەزامەندی لەسەر ناوەكان دراوە، پاشان ئێمەش فۆڕمە گەڕاوەكان بەسەر شارەوانییەكاندا دابەشدەكەین، بۆ ئەوەی هەر فەرمانبەرەو بەگوێرەی كارتی زانیارییەكەی زەوی پێبدرێت و ئێمە ئامادەكاری بۆ قۆناغی سێیەم دەكەین".
"ئەو ناوانەی كە نێردراون، تەنها یەك وەزارەت نییە، بەڵكو تەواوی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بەڵام خانەنشینی و وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و تەندروستی تێدا نییەو لەداهاتوویەكی نزیكدا ناوی ئەوانیش بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەنێرین"، سەربەست مەولود وایوت.
ئاماژەی بەوەشكرد: "هەموو ئەو فەرمانبەرانەی مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە ژمارەیان دەگاتە 400 هەزار فەرمانبەر، لیژنەكەی ئێمە وەرگرتنی رەزامەندییە، بەڵام وەرگرتنی زەوییەكان دەكەوێتە ئەستۆی شارەوانییەكان، ئەوانیش بە گوێرەی بوونی زەوی دەست بەدابەشكردنی زەوی دەكەن".
هەروەها زەردەشت رەفیق وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە PUKMEDIAی رایگەیاند: "ئێمە لەشارەوانی سلێمانی زەوییمان ئامادەیەو چاوەڕوانی گەڕانەوەی ناوەكانین و بەگەڕاندنەوەی ناوەكانیش دەستبەدابەشكردنی زەوییەكان دەكەین".
"شارەوانی سلێمانی ژمارەیەكی زۆر زەوی بۆ فەرمانبەران تەرخان كردوە، هەروەها كێشەی بوونی زەویمان نیەو زەوییەكان ئامادەن بۆ دابەشكردن"، زەردەشت رەفیق وادەڵێت.
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، لەقۆناغی دووەمدا لەكۆی 20 وەزارەت و فەرمانگە 216 هەزارو 262 فەرمانبەرو مووچەخۆر زەویان پێدەدرێت، لەو ژمارەیەش 88 هەزارو 79 فەرمانبەر لەوەزارەتی پەروەردەو 16 هەزارو 820 فەرمانبەر لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو 64 هەزارو 68 فەرمانبەر لەوەزارەتی ناوخۆو 9 هەزارو 165 فەرمانبەر لەوەزارەتی پێشمەرگە زەویان پێدەدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

