لەیادی مورافەعە مەزنەكەی نۆی فێبروەری ٢٠٠٤و ئاڵنگارییەكاندا
بیروڕا 10:54 AM - 2025-02-09
PUKMEDIA
بارزان شێخ عوسمان
بارزان شێخ عوسمان
بیست و یەك ساڵ لەمەوبەر ، لەو كاتەی ئەنجومەنی حوكم لە عێراق سەرگەرمی دانانی بەرنامەی قانونی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بو ( قانون ادارە الدولە) وەك دەستورێك بۆ ماوەی راگوزاریی و گواستنەوە (الفترە الانتقالیە) ، سەرۆك مامجەلال وەك پارێزەرێكی پسپۆر و شارەزا ،لەبەردەم دادگای مێژودا ، لەبەردەم رەقیبەكانی كوردستانی بونی كەركوكدا ،بە بەڵگەی مێژویی پێویستدا ، بەرگرییەكی بێ وێنەی لە كەركوك و تەواوی ناوچە جێ ناكۆكەكانی سنوری بازنەی (تەعرتب ،تەهجیر،تەرحیل و تەبعیس ) كرد ، كە كوردستانین رۆژێكیش بەشێك نەبون لە عێراقی عەرەبیی .
سەرۆك مامجەلال بەو نەخشەیەی سەردەمی عوسمانلییەكان ،كوردستانی بونی ناوچەكانی سەلماند و ئەندامانی ئەنجومەنی حوكمی سەرسام كرد كە هیچ بیانویەكیان نەبێت بۆ نكووڵیی كردن لەو راستییانە .
سەرۆك مامجەلالی مەزن سەرباری ئەو نەخشە حاشا هەڵنەگر و پڕ لە حجەجی قانونیی و مێژویی ،جەنابیشیان چەندین راستیی سیاسیی بۆ ئامادەبوان خستە رو .
لە مورافەعەكەیدا سەرۆك مامجەلال وەك شارەزایەكی قاڵبو لە قانون و پارێزەرییدا ، بوە پارێزەرێكی سەرسەخت بۆ سەلماندنی كوردستانی بونی كەركوك ناوچە كانی تر كە دواتر لەدەستوری ساڵی ٢٠٠٥دا بە ناوچە جێ ناكۆكەكان ناوبانگی دەركرد و لە مادەی ژمارە ٥٨ و قانونی ئیدارەی دەوڵەت دا چەسپێنرا ،لە دەستورەكەشدا بە مادەی ١٤٠ نوسرایەوە .
هەرچەندە تا ساڵی ٢٠١٢ تەنیا قەرەبوی زیان لێكەوتوانی تەعریب جێبەجێكرا ، شۆڤێنییەكانی سونە و عروبییەكانی شیعەی عێراق بونە كۆسپ لەبەردەم ،ئاسایی كردنەوە ،سەرژمێریی و راپرسیی ،بەڵام تا سەەۆك مامجەلال نەخۆش نەكەوتبو،ئومێد زۆر بو بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی تر .
راستە خۆدزینەوەی كاربەدەستانی دەسەڵاتداری حوكمەتی فیدراڵ لە بەغدا لە جێبەجێكردنی دەستور و پابەند نەبونیان بە رێككەوتنەكاندا ،زیانی زۆری دا لە مادەی ١٤٠، بەڵام دەرهاویشتەكانی سیاسەتی سەربەخۆیی ئابوریی ،سیاسەتی بەشەكەی خۆم بۆ خۆم ،ئەوەی تۆش دەخۆم ،هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر بینای پارێزگای كەركوكدا لە ٢٧ی مارزی ٢٠٢٧ و ریفراندۆم ، زیانێكی گەورەی دا لە مورافەعە مەزنەكە و جێبەجێكردنی مادەی ١٤٠ ی دەستور .
ئەمڕۆش لە كاتێكدا یادی ئەو رۆژەی مورافەعەی كوبرا دەكەینەوە ،كەركوك و ناوچە جێ ناكۆكەكانی تر لە هەر كات زیاتر پێویستییان بە زیندوكردنەوە و گیان بەبەراكردنەوەی مورافەعەمەزنەكەی نۆی فێبراوەری/شوباتە .
ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە ، بە دانایی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ،سەرۆكی (ی،ن،ك)، جارێكی تر دوای چەندین ساڵ كەركوك و دەوروبەری دوبارە گەڕاونەتەوە سەر رێچكەیەكی راست و رەوان و دوبارە پارێزگارێكی دڵسۆزی كورد ، ئەركی راستكردنەوەی رێڕەوەكەی لە كەركوك پێ سپێردراوە بەو هیوایەی ، دڵی سەرۆك مامجەلال خۆش بكاتەوە و جارێكی تر بەڵگەكانی نۆی شوبات زیندو ببنەوە .
لەم یادە گرنگەدا پێویستە ئەوەش بەبیر هەموان بێتەوە كە نەك ئۆغری سەرۆك مامجەلال زیانی دا لە گیان و واتاكانی مورافەعە مەزنەكە ،بەڵكو رۆژگارەكەی گەیاندە ئەوەی كە موچەی هەرێمی كوردستان هەر رۆژە بە بیانوییەك دبە دومانگ و سێ مانگ دوا بكەوێت ، تا كار گەیشتوەتە ئەوەی ژمارەیەك مامۆستا و فەرمانبەری لە خۆبردوی بەڕێز وا چواردە رۆژ زیاترە گیانی خۆیان كردوەتە قوربانیی و خۆیان برسیی كردوە و ئامادەی مەرگن ، لە پێناوی راستكردنەوەی چەوتییەكان و زامنكردنی موچە كە مافێكی سەرەتایی هەر مامۆستا و كارمەند و كرێكار و خزمەتگوزارێكە لەهەر جێگەیەك بن .موچە و مافێك كە لەسەردەمی سەرۆك مامجەلالدا هەرگیز نەك موچە ،نەك بارودۆخی كەركوك ،نەك بودجە ، نەك دامەزراندن مەسەلەیەك نەبون وەك ئێستا تا مناڵی شیرەخۆرەش باسیان بكات ،بكرێنە هەواڵ و مانشێتی بەپەلە و ئێستای كەناڵەكان .
لە یادی مورافەعەكەی شوباتدا ،هەزاران درود بۆ سەرۆك مامجەلال كە وەك پارێزەری كەركوك و كەركوییەكان لەبەردەم مودەعییدا ، داكۆكییەكی بە ئینسافی كرد لە كوردستانیی بونی ئەو ناوچانە ،لە دەستوری هەمیشەییدا مادەی ١٤٠ بە بەرهەم هێنا ، مادەیەك كە پێویستە خەباتێكی چڕی دیپلۆماتیی ،سیاسیی ، دیپلۆماتیی و پەرلەمانیی و ئیعلامیی بۆ بەردەوام بێت ،لە كاتێكدا وا توركیا كە گۆڕانكارییەكانی سوریا بەقازاجی شكاوەتەوە لە هەر كات زیاتر بەهێزە بۆ ئەوەی ویلایەتی موسڵ و دواتریش كەركوك بخاتەوە ژێر ركێفی خەلافەتی عوسمانلیی نوێ .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
05:59 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامهنووسێكی میسری: كوردهكان دهبوو دهوڵهتی خۆیان ههبێت
02:39 PM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11
ئەمانەش ببینە
سهرۆك بافڵ و نوری مالیكی جهختیان لهدیدی هاوبهش بۆ پێكهێنانی حكومهت كردهوه
01:38 PM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات
11:35 AM - 2026-01-11
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
09:41 AM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
09:19 AM - 2026-01-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
کوردستان 09:19 AM - 2026-01-11 -
لە شێخ مەقسوود ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا
کوردستان 11:24 PM - 2026-01-10 -
خانمی یەكەمی عیراق: جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی قووڵی نێودەوڵەتییە
کوردستان 11:00 PM - 2026-01-10 -
سەرۆک بافڵ: توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان
کوردستان 10:32 PM - 2026-01-10 -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بەرامبەر جینۆسایدی گەنجان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات
کوردستان 10:18 PM - 2026-01-10 -
وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
کوردستان 08:27 PM - 2026-01-10 -
سەرکەوت زەکی: کۆچی چێنەری عەلی جۆڵا خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ میللەتەکەمان و یەکێتی
کوردستان 07:33 PM - 2026-01-10 -
میدیای عەرەبی لە حەڵەب
بیروڕا 06:24 PM - 2026-01-10



.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

