یوسف كلابی: پشتیوانی لەمافی رەوای مووچەخۆران و خەڵكی كوردستان دەكەین
کوردستان 12:28 PM - 2025-02-07
PUKMEDIA
سەردانی وەفدی باڵای ئەنجومەنی نوێنەران بۆ لای مانگرتووان
وەفدێكی باڵای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی خێمەی مانگرتووانیان لەسلێمانی كردو لەگەڵ مانگرتوواندا كۆبوونەوە، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش دەڵێت: "مانگرتووان بوونە پێشەنگ بۆ چارەسەری بەشێك لەكێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ ساڵی 2025"، هاوكات ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش رایگەیاند: "پشتیوانی لەمافی رەوای مووچەخۆران و خەڵكی كوردستان دەكەین و داواكاری مانگرتووان دەیگەیەنینە ناوەندەكانی بڕیار لە عیراق".
ئەمڕۆ 7-2-2025، وەفدێكی باڵای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ سەردانيكردنی خێمەی مانگرتووان گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەلایەن هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازیان لێكراو لەخێمەی مانگرتووان لەگەڵ مامۆستاو فەرمانبەرانی مانگرتوودا كۆبوونەوە.
دوابەدوای كۆبوونەوەكەش هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "سوپاسی تیمی بەغدا دەكەین بۆ هاتنیان بۆ سلێمانی، هاوكات بەدەمەوە هاتنی مانگرتووان نیشانەی خەمخۆریانە بۆ مانگرتووان و شاری سلێمانیش" .
راشیگەیاند: "مانگرتووان بوونە پێشەنگ بۆ چارەسەری بنەڕەتی هەمواری بوودجەو رێككەوتنی حكومەتی هەرێم و فیداراڵ و كۆتایی هێنان بە بەشێك لەكێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ ساڵی 2025، بۆیە داوایان لێدەكەین لەبەر تەندروستی خۆیان كۆتایی بەم مانگرتنە بهێنن و بەڵێنیشیان پێدەدەین وەك فراكسیۆنی یەكێتی چاودێری جێبەجێ كردنی داواكارییەكانی دیكەیان دەبین".
هاوكات لەكۆنگرەكەدا یوسف كلابی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: "ئەمڕۆ هاتووین بۆ شاری هەڵمەت و قوربانی و گوێمان لەداواكاری مانگرتووان گرتو پەیام و داواكارییەكانیشیان دەیگەیەنینە ئەنجومەنی نوێنەران".
وتیشی: "لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی كارە هونەرییەكانی هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ پێكدەهێنین بۆ ئەوەی بتوانین چارەسەرێك بۆ كێشەی دواكەوتنی مووچە بدۆزینەوەو رێگا نەدەین چی دیكە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامبێت".
راشیگەیاند: "پشتیوانی لەمافی رەوای مووچەخۆران و خەڵكی كوردستان دەكەین و خۆپیشاندانە بەردەوامەكان و مانگرتنیان هانمان دەدات هەوڵی زامنی مووچەو بودجە بكەین و نەهێڵین خەڵكی كوردستان ببنە قوریانی ململانێ سیاسییەكان".
هەر لەوبارەیەوە كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران بەوێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "دوای گوێ گرتن لەداوای مانگرتووان بەوردی و وەرگرتنی داواكارییەكانیان، وەفدەكەی نوێنەران داواكارییەكان دەگەیەننە سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكومەت و دادگای ئیتحادی و لیژنەیەكی پەرلەمانی دروست دەكرێ بۆ جێبەچئ كردنی داواكارییەكان و لیژنەكە دەبێتە پارێزەری مانگرتووان لە بەغدا".
راشیگەیاند: "وەفدەكەی ئەنجومەنی نوێنەران تكای لەمانگرتووان كرد لەبەر تەندروستیان و ژیانیان مانگرتنەكە بشكێنن و داواكای و پەیامی رەوایان گەیشتوە بەهەموو ناوەندەكانی بڕیار لە عیراق".
جێی ئاماژەیە وەفدەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پەرلەمانتارانی بەغداو بەسرەو ناوەراست و باشوری عیراق و ژمارەیەك پەرلەمانتارانی كورد پێكهاتبوون، هاتنی وەفدەكەش لەسەر داوای فراكسیۆنی یەكێتی و فراكسیۆنە كوردستانییەكان بوو، بەتایبەتی دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و پەرلەمانتارانی یەكێتی سەردانی كردن.
رۆژی 25-1-2025، 12 مامۆستاو فەرمانبەر كە سیانیان ژنن، لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسلێمانی مانگرتنیان لەخواردن و خواردنەوە راگەیاندو بڕیاریاندا تا وەڵامی داواكارییەكانیان نەدرێتەوە مانگرتن نەشكێنن، داواكارییەكانیشیان خۆی لەمووچەو تەوتین و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم-دا دەبینێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

