سروە محەمەد: دادگای فیدراڵی جێبەجێکردنی سێ یاساکەی رەتنەکردوەتەوە
کوردستان 09:28 AM - 2025-02-05
PUKMEDIA
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
دادگای باڵای
فیدراڵی بەهۆی چەند سکاڵایەکەوە کە لەلایەن چەند پەرلەمانتارێکی شیعەوە تۆمارکرابوون، بڕیاریدا
بەراگرتنی جێبەجێکردنی هەرسێ یاسای لێبوردنی گشتی، یاساى باری کەسی و یاساى
گەڕانەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنەکانیان لەناوچە جێناکۆکەکان، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران-یش
دەڵێت:" بڕیارەکەی دادگای
فیدراڵی بۆ رەتکردنەوەی یاساکە نییە، بەڵکو تا یەکلابوونەوەی سکاڵاکان جێبەجێکردنی
یاساکەی راگرتووە".
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" لەلایەن بەشێک لە پەرلەمانتارە شیعەکانەوە لەدادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر چەند بڕگەیەکی یاسای لێبوردنی گشتی تۆمارکرا، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە یاساکە رەتکرابێتەوە، بەڵکو تا یەکلابوونەوەی سکاڵاکان جێبەجێکردنی یاساکە راگیراوە".
"ئەگەر دادگای فیدراڵی هەر بڕگەیەک لەسێ یاساکە رەتبکاتەوە، پێویستە لەپەرلەمان دەنگ لەسەر ئەو بڕگەیە بدرێتەوە و لایەنەکان رێککەوتنی لەسەر بکەنەوە، چونکە فراکسیۆنەکان ئامادە نین جارێکی دیکە دەنگ لەسەر ئەو یاسایە بدەنەوە"، سروە محەمەد وایوت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران لەفراکسیۆنی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد:"بەپێی سکاڵاکان کێشەکە لەوەدایە کە هەر سێ یاساکە پێکەوە دەنگیان لەسەر دراوە، کە ئەوان دەیانویست یەک یەک دەنگی لەسەر بدرێت".
دادگای فیدراڵی جێبەجێکردنی یاساکەی راگرتووە
هاوکات د. بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەرسێ یاساکەوە تەنها بڕیاری جێبەجێنەکردنە لە ئێستادا، نەک رەتکردنەوەی یاساکان".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٤-٥-٢٠٢٥ لەراگەیەنراوێکدا دادگای فیدراڵی رایگەیاند:"بەهۆی پێنج سکاڵاوە کەلەلایەن چەند پەرلەمانتارێکەوە کراوە، جێبەجێکردنی هەرسێ یاسای لێبوردنی گشتی، یاساى باری کەسی و یاساى گەڕانەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنەکانیان رادەگرین و راگرتنی جێبەجێکردنی یاساکان تاوەکو ئەو کاتە دەبێت کە ئەو سکاڵایانە یەکلایى دەکرێنەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

