riklam

ئامارەکانی نەخۆشی شێرپەنجە زیادیکردووە

کوردستان 10:13 AM - 2025-02-04
شێرپەنجە ئاژانسەکان

شێرپەنجە

شێرپەنجە

رۆژی ٤ی شوباتی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شێرپەنجە دیاریکراوە و بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی هیوا-ش لە ساڵی رابردوودا لە پارێزگای سلێمانی 3310 کەس بە تووشبووی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە دەستنیشانکراون، لەو ژمارەیەش 201 کەسیان لە تەمەنی منداڵیدان.

سلێمانی پایتەختی چارەسەری شێرپەنجە

د.یاد نەقشبەندیی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لەسلێمانی، پێشتر لەلێدوانێکیدا بۆ وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA رایگەیاندبوو:"سلێمانی پایتەختی چارەسەری شێرپەنجە و چاندنی مۆخی ئێسکە لەهەرێم و عیراق، زیادبوونی ئامارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە بەردەوام و جیهانییە، لە ساڵی 2019دا دوو هەزار و 675 حاڵەت هەبووە، بەڵام لە ساڵی 2023 سێ هەزار و 285 حاڵەت هەبووە واتە لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵدا هەزار حاڵەت زیادیکردووە، هاوکات لە ساڵی رابردوودا لە پارێزگای سلێمانی سێ هەزار و  310 کەس بە تووشبووی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە دەستنیشانکراون، لەگەڵ ئەوەشدا زیادبوونی ئامارەکان مانای ئەوە نییە هاووڵاتییان هەست بە ترس و دڵەڕاوکێ بکەن، بەڵکو دەبێت لە ئاستی باڵا حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار لەسەر دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە بکەن".

شێرپه‌نجه‌ چی یه‌ ؟

شێرپەنجە نەخۆشیەکی کوشندەیەکە ساڵانە چەندەھا کەس بەھۆیەوە دووچاری مەرگ دەبن لەسەرانسەری جیھاندا , تائێستا ھۆکاری سەرەکینەزانراوە.

ئەمنەخۆشیەلەساڵی١٨٣٨دۆزرایەوە.

زیاترلە١٠٠جۆری شێرپەنجە ھەیە

٧٠%ی حاڵە تە کانی شێرپە نجە لە وڵاتانە دایە کە داهاتيان مامناوە ند یاخود نزمە .

کەواتەشێرپەنجە بریتیە لە نەخۆشی جینەکان و تێکچوونی سیستەمی ژیانی خانە.

لە لاشەی مرۆڤی ساغ، خانە ساغەکان - دابەش دەبن و خانەی نوێ دروست ئەکەن بە گوێرەی پێداویستی لەش. وە کاتێکیش کە ئەو خانانە پیر ئەبن یان تێك ئەشکێن، ئەمرن و خانە نوێیەکان جێگایان ئەگرنەوە.

بەڵام لەو خانانەی کە تووشی شێرپەنجە ئەبن، ئەو سیستەمە تێك ئەچێت.

مێژووی شێرپەنجە

 

* نزیکەی ١٥٠٠ ساڵ پ.ز بۆ یەکەمجار لەبارەی شێرپەنجە نووسراوە.

* پاش پشکنینی پەیکەری ئێسکی مۆمیاکراوەکان جێی شێرپەنجە دیاریکراوە.

* نزیکەی ١٠٠ ساڵ پاشتر باوکی پزیشکیی ھیپۆکرات دەڵێت: شێرپەنجە بریتییە لە تێکچوونی ھەر ٤ شلەکانی نێو لەش (رەش، زەرداوی زراو، خوێن ول یک).

* ساڵی ١٦٥٨ بۆ یەکەمجار توانرا خوێن گواستنەوە لەنێوان گیانلەبەراندا ئەنجامبدرێت.

* ساڵی ١٦٦٧ بۆ یەکەمجار خوێن لە مەڕێکەوە گواسترایەوە بۆ مرۆڤ .

* ساڵی ١٦٢٠، Jean Louis Petit ئاماژەی بەوە کرد چۆن شێرپەنجەی مەمک بۆ گرێ لیمفەکانی بنباڵ بڵاودەبێتەوە.

* ساڵی ١٨٠٩ پزیشکی ناسراوEfraim McDowille سەرکەوتووانە بە نەشتەرگەریی توانی یەکەم

شێرپەنجەی ھێلکەدانەکانی ئافرەتێک لاببات کە نزیکەی ١٠ کیلۆگرام بوو.

* ساڵی ١٨٩٩ھەردوو Tage Sjögren وThor Stenbeck یەکەم شێرپەنجەی پێستیان لەجیھاندا خستەڕوو.

* ساڵی ١٩٥٦ یەکەم نەشتەرگەریی چاندنی مۆخی ئێسک ئەنجامدرا.

باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە لە خانمان:

باوترین ئەو جۆرانەی شێرپەنجەی کە لە خانماندا هەن یەک لەدوای یەک بریتین لە شێرپەنجەی مەمک، سییەکان، گەدە، کۆڵۆن و ملی منداڵدان.

باوترین جۆرەکانی شێڕپەنجە لە پیاوان:

باوترین ئەو جۆرانەی شێرپەنجەی کە لە پیاواندا هەن یەک لەدوای یەک بریتین لە شێرپەنجەی سییەکان، گەدە، جگەر، کۆڵۆن، رێکە و سورێنچک.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket