riklam

مامۆستایانی ناڕازی: تەوتین چارەسەرەو مافەکانمان لای حکومەتی هەرێمە

کوردستان 11:48 AM - 2025-02-03
خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئاژانسەکان

خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی

فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی

بەهەزاران مامۆستا و فەرمانبەر بۆ پێدانی مافە داراییەکانیان لەسلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و پشتیوانی خۆیان بۆ مامۆستایانی مانگرتوو، کە ماوەی هەفتەیەکە مانیان لەخواردن و خواردنەوە گرتووە دووپاتکردەوە.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٣-٢-٢٠٢٥ ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی بەڕێپێوان لە پارکی مەلیک مەحمودەوە بەرەو خێمەی شکۆ کە مامۆستایانی مانگرتوو لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵیانداوە، بەڕێکەوتن.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی بەدروشمی بەڵێ بۆ تەوتین مافەکانیان لای حکومەتی هەرێمە، جارێکی دیکە هاتنەوە سەرشەقام و داوای مافە داراییەکانیان لەهەردوو حکومەتی هەرێم و عیراق کرد، هاوکات ژمارەیەکی زۆر مامۆستا و فەرمانبەر لەقەزا و ناحیەکانەوە بۆ پشتیوانی لەمامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو هاتنە پارێزگای سلێمانی و پشتیوانی خۆیان دووپاتدەکردەوە.

ماوەی هەفتەیەکە ١٢ مامۆستا و فەرمانبەر لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لەسلێمانی خێمەیان هەڵداوە و مانیان گرتووە، هاوکات ژمارەیەک لەو مامۆستایانە مانیان لەخواردن و خواردنەوە بەتەواوەتی گرتووە و بەشێکیشیان تەندروستییەکان تێکچووە و تیمەکانی تەندروستی سلێمانی بەردەوام چاودێری تەندروستیان دەکەن، لەکاتێکدا چەند مامۆستایەکیان پاش تێکچوونی تەندروستیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و دوای چارەسەر گەڕوانەتەوە خێمەی شکۆ.

لەماوەی ساڵی رابردوودا چەند جارێکی دیکە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەپارێزگای سلێمانی گردبوونەوەیان ئەنجامداوە و داوای مافە داراییەکانیان کردووە، بەڵام بۆ یەکەم جارە مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ داواکردنی مافەڕەواکانیان مانگرنیان لەخواردن و خواردنەوە راگەیاندووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووی سلێمانی بە ئیمزای پەرلەمانتارانی عیراقەوە نوسراوی کردوەو سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق و ئەنجومەنی وەزیرانی لە دۆخەکە ئاگادار کردووەتەوە، تاوەکو بەدەنگ داواکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە بێن.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket