لە یەک مانگدا 84 گربوونەوەو ناڕەزایی لە هەرێم ئەنجام دراون
کوردستان 09:47 AM - 2025-02-03
PUKMEDIA
خۆپیشاندان لەسلێمانی
تەنیا لە مانگی 1ی ئەمساڵدا 48 گردبوونەوەو ناڕەزایی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون، کە زۆرترینیان بۆ داوای مافی مووچە و شایستە داراییەکانی مامۆستا و فەرمانبەران بووە و سلێمانیش لە ریزبەندی یەکەمدایە بۆ ئەو چالاکی و نارەزاییانە.
تۆڕی هاوپەیمانی 19، بە ئامانجی چاودێریكردن و پێشخستن و پاراستنی مافی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی كوردستانی عیراق كار دەكات، لە راگەیەندراوێکیدا کە وێنەیەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ناردووە، ئاشکرایدەکات لە مانگی كانونی دووەمی 2025 لە هەرێمی كوردستان 48 گردبونەوەو خۆپیشاندان، نارەزایەتی، كۆنگرەی رۆژنامەوانی و بایكۆت و مانگرتن ئەنجامدراون .
بەپێی راگەیەندراوەکەی تۆڕی هاوپەیمانی 19، لەسەر ئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان لەو 48 چالاکی نارەزاییانە تەنیا 13 نارەزاییان لە سنووری هەولێر و دهۆک بوون و 35 چالاکیەکەی دیکە لە سنووری سلیمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین بوون و زۆترتینی لە سلیمانی و کەمترینی لە دهۆک بووە، کە بەمجۆرەیە، (سلێمانی: 19، هەولێر: 12، ئیدارەی گەرمیان: 7، ئیدارەی راپەڕین: 5، هەڵەبجە:4، دهۆك:1)،
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە کە ئەمڕۆ 3/2/2025 تۆری هاوپەیمانیەکە بڵاویکردۆتەوە، 12 گردبوونەوە و نارەزایی بۆ موچە و شایستە داراییەكانی مامۆستاو فەرمانبەران بووە و 11 ی دیکەیان بۆ خزمەتگوزاریی و 4 بۆ دامەزراندن و هاتوچۆ و رێگاو بانەكانیش 4 بووە و 2 بۆ مافی رۆژنامەنووسان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان و مافی ژنان و منداڵانیش یەک جاربووە و ئەوانی دیکەش 13 جاربووە و دوو چالاکیان بە زۆر و بەگازی فرمێسک رێژ بڵاوەیان پێکراوە و 15 کەس بە نارەسمی دەستگیرکراون.
هەروەک بەپێی پۆلینبەندی تۆرەکە 38 چالاکیان گردبونەوە و نارەزایەتی و 5 دانەشیان خۆپیشاندان و داخستنی شەقام بووە و 3 جاریش هەڵدانی خێمەو مانگرتنە و دوانیشیان بایکۆتکردن بووە.
ئەم تۆڕە لە نیسانی 2024 دامەزراوە، پێك دێت لە كۆمەڵێك داكۆكیكارانی مافەكانی مرۆڤ، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، دامەزراوەكانی میدیا، لە هەرێمی كوردستان، كاردەكات، بۆ چاودێری و بەرەوپێشبردن و پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین، ناوی تۆڕەكە لە بەندی 19 لە جاڕنامەی گەردوونی مافی مرڤەوە، وەریگیراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

