مەكتەبی سیاسی: كانوونی دووەم مانگی سەروەری و گیانفیدایی یەكێتییە
ی ن ک 01:28 PM - 2025-01-30
PUKMEDIA
لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامی حزبی شەهیدانی بۆ یادی شەهیدانی كانوونی دووەم بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنێت: "هەموو ساڵێك ئەم مانگی كانوونی دووەمە تەژییە لە یادەوەری شەهادەت و ماڵئاوایی بەرەو نەمری و جاویدانی، ئەم مانگەی وەك تانوپۆی سەروەری و گیانفیداییە لە مێژووی یەكێتییەكەی سەرۆك مام جەلالی نەمر، یەكێتی شەهیداندا كە لەسەرەتاوە تا كۆتایی و وەك مانگەكانی تری ساڵەكانی خەبات كەم رۆژی بێ شەهادەت و بێ بەڵگەی بە خوێن نووسراوی تێدایە كە پێداگری یەكێتییەكەتان و گەلەكەمان دووپات دەكاتەوە لەسەر رەوایی مەسەلەكەمان و روونی رێباز و ئامانجەكانی (ئاشتی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ و چارەی خۆنوسین).
دەقی پەیامەكە:
پەیامی حزبی شەهیدان
بۆ یادی شەهیدانی كانوونی دووەم.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەناو هەموو نازناوە شایانەكانی رەوتی تێكۆشانیدا، ناوی حزبی شەهیدان ناسراوترین و خۆشناوترینیانە.
لەبەر فراوانی مەیدان و رۆژەكانی تۆماری شەهادەت و گیانبازی ناو شۆڕشی نوێ و كاروانی خەباتی یەكێتییدا رۆژێكی بۆ شەهیدانیش تەرخانە كە رۆژی (٢١ی ١١)ی هەموو ساڵێكە.
لەگەڵ ئەوەشدا وێستگەو نەبەردی وەهاش هەن كەبیرهێنانەوەیان ئیلهامی تێكۆشانی زیاترو هەوێنی جۆشدانەوەو زیندووڕاگرتنی گیانی نەبەزی و نەبەردییە.
هەموو ساڵێك ئەم مانگی كانوونی دووەمەش تەژییە لە یادەوەری شەهادەت و ماڵئاوایی بەرەو نەمری و جاویدانی.
رۆژی ٣١ی كانوونی دووەمی ساڵی ١٩٧٨ رۆژی شەهادەتی شەهید ئارامی سەركردەیە، چل و حەوت ساڵ بەر لەئەمڕۆ كاك ئارامی رەنجدەرانی بیرو بازوو لەتەنگیسەری قەرەداغ شەهید كراو بۆ دواجار قەڵەمی تیژو وردبینی و چاویلكەی رۆشن و دوور مەودای بە شەهادەت و نەمری سپارد، رەنج و بەرهەمی خەباتی بوونە هەوێنی ستراتیژی شۆڕشی نوێ، ئەدەبیاتی شۆرشی رەنجدەران و چەوساوەكان و هەموو تێكۆشەران لە قۆناغی رزگاری نیشتمانیدا.
یاد و یادەوەری ئارامی سەركردە هەمیشە ماكی وزەو ورەیە بۆ دواڕۆژی سەرفرازی یەكێتی و میللەتەكەمان.
٢٤ی كانوونی دووەمی ساڵی ١٩٨٥ وێستگەیەكی ترە لەڕێی بەردەوامی قوربانیدان .
رۆژی شەهیدبوونی مامە ریشە، كوڕی بابە گوڕ گوڕ و خۆشەویستی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە كە چل ساڵە نەبەردی و چیرۆكی چالاكییەكانی خۆی و هاوڕێكانی هەروا بە زیندووی ماونەتەوە لە یادەوەری خەڵكدا.
رۆژی ٣٠ی كانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٢ یش رۆژی ماڵئاوایی یەكجارەكی سەركردەو خەباتگێڕی دێرینی یەكێتی وگەلەكەمان كاك عومەر دەبابەیە.
٣٣ ساڵ پێش ئێستا كاكی كاكان لە سێیەم رۆژی یەكەمین كۆنگرەی گشتیدا، لە مینبەری ئیدارەدانی كۆنگرەوە بۆ دواجار ماڵئاوایی لە یەكێتی كردو ئەركەكانی تری خەباتی بە هەڤاڵەكانی سپاردو چووە كاروانی جاویدانی.
رۆژی ٣٠و ٣١ی كانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ یش كاروانی نەپساوەی سەروەری، دوو فەرماندە و دوو رۆڵەی بە ئەمەكی كەركوك و خانەقین لیوا شێركۆ فاتح شوانی و لیوا حسێن مەنسوری پێشكەشی ئازادی و سەرفرازی كرد، هەردوو فەرماندەی شەهید سەنگەری پارێزگاری كوردستانی رزگاریان لە تیرۆرستانی داعش چۆڵ نەكردو خۆیان كردە قەڵغانی پاراستنی وڵات، سەلماندیان كە لە قۆناغی حوكمڕانی و ئاوەدانیشدا حزبی شەهیدان هەر یەكەمە لە بەخشین.
ئەم مانگەی وەك تانوپۆی سەروەری و گیانفیداییە لە مێژووی یەكێتییەكەی سەرۆك مام جەلالی نەمر، یەكێتیی شەهیداندا كە لەسەرەتاوە تا كۆتایی و وەك مانگەكانی تری ساڵەكانی خەبات كەم رۆژی بێ شەهادەت و بێ بەڵگەی بە خوێن نووسراوی تێدایە كە پێداگری یەكێتییەكەتان و گەلەكەمان دووپات دەكاتەوە لەسەر رەوایی مەسەلەكەمان و روونی رێباز و ئامانجەكانی (ئاشتی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ و چارەی خۆنوسین).
یەكێتییەك خوێنبەخشینی لێ چاونەبێ و بۆ ئامانجی رزگاری و دیموكراسی هیچ ورە و وزەیەك گل نەداتەوە، بێگومان هەر بەم تۆمارە سەربەرزانەوە درێژە بە خەباتی هەمەلایەنە دەدات و بەڵێن بۆ كەسوكاری شەهیدان و بۆ تێكڕای كۆمەڵانی خەباتی كوردستان دووپات دەكاتەوە كە هەمیشە پابەندی جێبەجێكردن و بە دیهێنانی گشت ئاواتەكانیان بێت.
یادی گشت شەهیدانی مانگی كانوونی دووەم و هەموو مانگ و ساڵەكانی ئەم كاروانە پەنجا ساڵییە، بە سەركردەو فەرماندەو قارەمانانی سەنگەرو زیندانەوە، هەمیشە بەرزو پیرۆز بێت.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
01:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06





.jpg)

دابەزێنە

