وتەبێژی یەکێتی: گرنگە کێشەکانی رابردوو لە حکومەت چارەسەر بکرێن
کوردستان 02:55 PM - 2025-01-25
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت:" كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی بۆ پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم به‌رده‌وامی هه‌یه" و ده‌شڵێت:" گرنگه كێشه‌كانی رابردوو چاره‌سه‌ر بكرێن و دوای ته‌واوكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی داهاتووش باس له دیاریكردنی پۆسته‌كان بكرێت و كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو دابنرێت".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" گفتوگۆكانی نێوان یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامی هه‌یه، كه تێیدا باس له‌و پرسانه ده‌كرێت كه پێشتر كێشه‌یان له‌سه‌ر هه‌بووه، هه‌روه‌ها باسی شێوه‌ی كاری پێكه‌وه‌یی و فه‌رمانڕ‌ه‌وایی له‌داهاتوودا ده‌كه‌ن".
" ناكرێت هه‌موو شته‌كان بۆ كاتێكی نادیار دوابخه‌ین و گله‌یی له یه‌كتر بكه‌ین و به‌دوای دیاریكردنی كێشه‌كاندا نه‌گه‌ڕ‌ێین، بۆیه له‌م روانگه‌یه‌وه هه‌نگاوی باش نراوه، به‌ڵام هه‌ركات كاری لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی ته‌واو بوو ئه‌و كات وه‌فدی دانوستانكاری هه‌ردوولا كۆده‌بنه‌وه بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و ره‌شنوسه‌ی كه لیژنه‌كه ئاماده‌ی كردووه". سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وایوت.
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" پێشتر كێشه‌مان هه‌بووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین، ئه‌وه هه‌مان كێشه له‌داهاتوودا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، بۆیه یه‌كێتی ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه ئێمه ئیش بۆ خه‌ڵك نادۆزینه‌وه، به‌ڵكو خه‌ڵك بۆ ئیش ده‌دۆزینه‌وه‌و دوای دیاریكردنی پۆسته‌كان ئه‌و كات كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو داده‌نێین"
له‌كۆتایی وته‌كانیشیدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره رایگه‌یاند: "له‌ئێستادا له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا باس له‌هیچ پۆستێك نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی ده‌وترێت و باس له دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌كرێت پڕ‌وپاگه‌نده‌یه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حكومه‌ت رێكنه‌كه‌وین یه‌كێتی پۆستی بۆچییه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

