سەرۆککۆماری عیراق: رێگەنادەین دەستوەردان لەسەروەری عیراق دا هەبێت
عیراق 10:31 AM - 2025-01-25
ئاژانسەکان
چاوپێکەوتنی سەرۆککۆمار لەگەڵ کەناڵی بلومبێرگ
د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عیراق لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی بلومبێرگ رایدەگەیەنێت:"پێویستە ئیدارەی نوێ لە سوریا کار بکات بۆ پاراستنی فرەچەشنی نەتەوەیی و ئایینی و پێکهێنانی حکومەتێک کە نوێنەرایەتی هەمووان بکات و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا بەدیبهێنێت و وتیشی:" بەبێ ئەوە باوەڕم وایە کە ململانێکان بەردەوام دەبن".
سەرۆککۆماری عیراق لە پەراوێزی چالاکی و بەشدارییەکانی لە کۆربەندی ئابووری داڤۆس ئەو چاوپێکەوتنەی ئەنجام داوە و دەڵێت: "پەیوەندییەکی زۆر دۆستانەمان لەگەڵ گەلی سوریا هەیە، هەرچەشنە ئاسایشێکی تێکدان لە سوریا کاریگەری لەسەر ئێمە هەیە، و بەپیێچەوانەشەوە تێکدانی ئاسایش لە عێراق کاریگەری لەسەر سوریاییەکان دەبێت کە هەزاران ساڵە پێکەوە دەژین".
"ئێمە پەیامی ڕوونمان بۆ سوریا ناردووە و ڕایدەگەیەنین کە لەسەر سنوورەکان بە تیرۆر دەورە دراوە، نیگەرانی خۆمان لەو بارەیەوە دەربڕی چونکە هێشتا گروپی گەورەی تیرۆریستان هەن کە تاوانە تیرۆریستییەکانیان لەسەر ئەو سنوورانە ئەنجام دەدەن". سەرۆککۆماری عیراق وایوت.
سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ لە ئەمریکا دەڵێت:"هەڵبژاردنی سەرۆک ترامپ وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا کاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان هەیە و هەموومان هیوادارین کە شاهیدی ئاشتی بین " و ئاماژەی بەوەدا "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناغێکی زۆر مەترسیداردا تێدەپەڕێت لە ناسەقامگیری و ململانێ لە زۆر شوێندا هەیە".
سەبارەت بە عێراق، سەرۆکی کۆمار ڕایگەیاند، “ئێمە لە عێراق بۆ ماوەیەکی درێژ ئازار و نەهامەتی زۆرمان چەشت بەهۆی شەڕ و ململانێ و تیرۆر و لەشکرکێشی و داگیرکارییەکان، بەڵام ئەمڕۆ ئاشتی و سەقامگیری لە عیراقدا گەڕاوەتەوە. ئەمەش ڕێگەی پێداین دەست بکەین بە بەشداریکردن لە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و پێدانی بارودۆخی ژیانی باشتر بە خەڵکی عیراق”.
سەبارەت به فایلی ئێران سەرۆکی کۆمار له میانه ی چاوپێکه وتنه که دا ئاماژه ی به وه دا که “عیراق دراوسێیەکی گرنگ و گه ورەی ئێرانه به درێژایی ته مەنیان پێکەوه ژیاون و به هۆی په یوەندییەکی نزیکی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و ئاینییەوه به ستراونەتەوه بە ئاڵوگۆڕی سەردان و بازرگانی" بۆیە دووپاتی دەکەینەوە کە :"ئێمە وڵاتێکی سەربەخۆین لەو کاتەوەی دەستوورمان داڕشتووە و دامەزراوەکانمان و پەرلەمان و حکومەتەکەمان دامەزراندووە و دەمانەوێت پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێمان هەبێت.
هەروەک سەبارەت بە تورکیا ئاماژەی بەوەدا خروقات لەلایەن سوپای تورکیا لەهەریم هەیە و داوادەکەین تورکیا ئەو دەستوەردانانە رابگرێت، رێگە نادەین دەستوەردان لەسەروەری عیراق لەلایەن هیچ دەوڵەتیێکەوە هەبێت، هەروەها بەهیچ جۆریضکیش رێگە نادەین لە خاکی عیراقەوە هەرەشە لەدراوسێکانمان بکرێت".
سەبارەت بە جموجۆڵی تیرۆریستان، سەرۆککۆمار دووپاتیکردەوە :"عێراق داعشی تێکشکاندووە و ڕێگەی پێنادات بگەڕێتەوە و چالاکی هەبێت ، بەڵام ئێمە نیگەرانین لە بوونی هەندێک جموجۆڵی داعش لەسەر سنوورەکانی عێراق، و زنجیرەیەک ڕێوشوێنمان لەسەر سنوورەکانی نێوان عێراق و سوریا گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی جموجۆڵی هەریەکێک لەو گروپانە کۆنتڕۆڵ بکەین بۆ ئەوەی ڕێگری لێبکەین چوونە ناو عیراق".
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

