riklam

زانکۆی سلێمانی لەچەند بوارێکدا یەکەمی عیراقە

کوردستان 07:47 PM - 2025-01-22
دەروازەی زانکۆی سلێمانی PUKMEDIA

دەروازەی زانکۆی سلێمانی

زانکۆی سلێمانی

زانکۆی سلێمانی لە بوارەکانی ئەندازیاری، زانستە فیزیکییەکان و پزیشکی و تەندرووستی-دا، یەکەمی زانکۆکانی عیراقە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی، لە (ڕیزبەندیی بوارەکانی خوێندن ٢٠٢٥ – Subject Rankings 2025)، کە لەلایەن دامەزراوەی تایمز بۆ خوێندنی باڵا (THE) ئەنجام دەدرێت، لە کۆی ٢٠٩٢ زانکۆی ڕیزبەندکراو لەسەر ئاستی جیهان، زانکۆی سلێمانی ئەم ئەنجامانەی خوارەوەی بەدەستهێنا.

لە بوارەکانی ئەندازیاری، زانستە فیزیکییەکان و پزیشکی و تەندرووستی-دا، زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆکانی عێراق وەردەگرێت.

لە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنەکەدا، دامەزراوەی تایمز هەمان پێوەرەکانی ڕیزبەندیی زانکۆکانی جیهان، کە بریتین لەمانەی خوارەوە، بەکارهێناوە.

Teaching (ژینگەی فێربوون)

Research Environment (ژمارە و ناوبانگی توێژینەوەکان)

Industry (گواستنەوەی زانیاری)

International Outlook (بەنێودەوڵەتیبوون

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket