جوتیارانی کەرکوک بردیانەوە
بیروڕا 09:05 AM - 2025-01-22
تایبەت
ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا
ئەدەبیاتی شۆڕشی نیشتمانیی و نەتەوەیی لە هەموو جیهاندا مەسەلەی جوتیاران و مەسەلەی نەتەوەیی پێکەوە گرێدەدەن. چەپەکان روونتریان دەکردەوە: مەسەلەی نەتەوەیی یانی مەسەلەی جوتیاران. زەویوزار هەم موڵکیەت و ئابووری و وەبەرهێنان وپێگەی کۆمەڵایەتییە و هەمیش بابەتی خاک و نیشتمانە.
بۆنی خاک و کێڵان و بوژاندنەوەی ژیان و گوزەران مانای بۆنی نیشتمان و وڵات و خاوەندارێتیش دەگەیەنێ.
جوتیار و وەرزێر دڵداری لەگەڵ خاک و ئاودێری و ئاوەدانی دەکەن و نیشتمانپەروەرانیش سرود بۆ مەفتەن و وەتەن دەچڕن.
بیر و ئەندێشەی نەتەوەیی ئەم بابەتانە (شەن وکەو )دەکەن و خەباتی رزگاری نیشتمانیش رنێویدێنێت. عەرەب دەڵێ ئەرز عرز و شەرەفە و لەکەرکوکیش کوردەکەی خۆمان هەردوکی تێکەڵ دەکەن: عەرزەکەم ئاو دا و عەرزەکەم نافرۆشم و هتد. جوگرافیای کەرکوک و گەرمیانەکەشی هەم سەرزەمینی کشتوکاڵ و زەراعەتە و هەمیش سەدەی بیستیش فەتوای کردەنی دا کە گوتی سەرزەمینی نەوت و گاز و کانگای سروشتییە.
یانی کەرکوکی ئێمە خاکی نەوت و نەوا و نەتەوەشە. وایە کە خاوەندارێتی چیرۆکی ئەوەلینی شارستانی و جێگیری و نیشتەنییە و لە دێر زەمانەوە ژیار و ژیانی تیایە و واشە کە ئاسۆی ئەمرۆ و دوارۆژیشی پەیوەستە بە مەدەنیەت و مەدینەوە. لە ناخۆشی ونەرێنیدا ئاسمانی دووکەڵ و ئاگری نەوتی دزراو و بەهەدەردراو خەریک بوو خەڵکەکەی لە تەعریب و تەرحیلدا بخنکێنێ و لەخۆشی و فەرحناییدا دەشێ بۆ ئایندە ئاسمانی سافی ئاوەدانی و گەشەکردن بێت.
نەوت و کۆمپانیای کەرکوک گرێدراوی چینی کرێکار و داستانی گاورباغییە. زەوی و وەرزێری کە نەوتێکی ئەزەلی بەربەیانی مێژووە گرێبەستیان هەمیشەییە لەگەڵ جوتیار و پاڵەو رەنجدەران.
لەبەر ئەوەیە شاری کەرکوک پانتایی تێکۆشانی کرێکار و جوتیاری کوردستان و عیراقیشە.
شاری تێکەڵی کوردو تورکمانە کە دوێنێ لەیەک ریز وەستابوون وەختێ یاسا ئینسافی کردن.
شاری ململانێی نەتەوەیی و چینایەتی و بەرەنگاری پاکتاوی رەگەزی شێوە تەعریب و ئیستیتانی ناوخۆییشە چونکە نەخشە رێی چارەسەری دەردەکانی کارا نەکراوە.
جوتیارانی کەرکوک دوێنێ گێمێکی ململانێی رەوای خاک و خەڵکیان بردەوە.
تیرۆری تازە و تەعریبی ریشەی شۆڤێنیش خاڵێکیان تۆمار کرد .ململانێکە ماویەتی و زۆری لە پێشە ئەوی دەتوانێ ململانێکە بە شێوەی سیاسیی و مەدەنی ئیدارە بدات دەستوور ویاسایە کە دوێنێ کارایی خۆی سەلماندو بژاردەی چارەسەری رەوای سەروەر کرد.
نەخشە رێی دەستووری ماددەی ١٤٠یش شارێی ئاڵتوونییە بۆ رەعیەت :بە جوتیار و مالیکەوە. بەخاوەنی رەسەن و پەیدابووی داگیرکاریشەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

