بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش هەڵوەشێندرایەوە
کوردستان 04:24 PM - 2025-01-21
PUKMEDIA
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی
سەرکردایەتی شۆڕشی رژێمی بەعس، کە بۆ کورد گرنگییەکی زۆری هەیەو هەزاران دۆنم زەوی
داگیرکراو لە ناوچە جێناکۆکەکان دەگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان.
کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا کە 10 بڕگەی
لەخۆ گرتبوو، دەنگدرا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی
رژێمی بەعسی رووخاو، تایبەت بە داگیرکردنی موڵک و ماڵ لەلایەن عەرەبی هاوردەوە لە
ناوچە جێناکۆکەکان".
"بەهۆی ئەم بڕیارە گرنگەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵی
جوتیارانی کورد کە داگیرکرابوون لە کەرکوک و خانەقین و خورماتوو مەندەلی و نەینەوا
دەگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان و بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی لە هەموو
جوتیارانی زوڵم لێکراوی کورد دەکەم، کە چەندین ساڵە زەوییەکانیان
داگیرکراوە"، کاروان یاروەیس وای وت.
پرۆژە یاسای بودجە دەنگی لەسەر نەدرا
هاوکات چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی
یەکێتی بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەگەڵ پرۆژەی هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی
حزبی بەعس کە پرۆژەی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، پرۆژە یاساکانی
باری کەسێتی کە پرۆژەی سوونەکان بوو، لەگەڵ پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی کە پرۆژەی
شیعەکان بوو پەسەندکران".
"لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە لە کۆبونەوەی
ئەنمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بدرێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکی فراکسیۆنەکان نەتوانرا دەنگ
لەسەر پرۆژەکە بدرێت و هەڵگیرا بۆ کاتێکی نادیار"، چرۆ حەمە شەریف وای وت.
لەماوەی رابردوودا چەندین جار ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان بە
پرۆژە یاساکانی هەمواری بودجە و گەڕانەوەی مەڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان و یاسای
باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی کۆدەبوەوە، بەڵام نەدەتوانرا پرۆژە یاساکان دەنگیان
لەسەر بدرێت و لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا تەنها پرۆژە یاسای بودجە نەتوانرا دەنگی لەسەر
بدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

