riklam

ئەژین ئەحمەد: پیسبوونی ژینگەی ھەولێر مەترسییە بۆ دانیشتوانەکەی

کوردستان 02:01 PM - 2025-01-17
شاری هەولێر PUKMEDIA

شاری هەولێر

هەولێر

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت:" پیسبوونی ژینگەی ھەولێر بووەتە مەترسییەکی گەورە لەسەر دانیشتووانی شارەکە و ستانداردی ھێڵی سووری پیسبوونی ژینگەیی جیھانی تێپەڕاندووە".


ئەژین ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەوتارێکیدا کە لەبەشی  بیروڕای PUKMEDIA بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدەکات:"بەپێی دوائامارەکان شاری ھەولێر بەپیسترین ژینگە لەعیراق ئەژمارکراوە، ھۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ زۆری ئەو کارگەو پاڵاوگە یاسایی و نایاساییانەی کە لەدەوروبەری ھەولێر بوونیان ھەیەو مەرجی ژینگەییان تێدانیە، ئەمە جگە لەچەند ھۆکارێکی تری وەک ماددە پلاستیکییەکان و زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێل و ئەو سوتەمەنییانەی کە بەکاردەھێنرێن".

"پیسبوونی ژینگەی ھەولێر بووەتە مەترسییەکی گەورە لەسەر دانیشتووانی شارەکە بەجۆرێک بەپێی دوا ئامارەکانی تەندروستی رێژەی (٥٠٪)ی توشبووانی شێرپەنجە لەشاری ھەولێرن، چونکە شارەکە ستانداردی ھێڵی سووری پیسبوونی ژینگەیی جیھانی تێپەڕاندووە، هاوکات پزیشکان ئاماژە بەوەش دەکەن جگە لەشێرپەنجە چەندین نەخۆشی تری وەک هەناسە تەنگیی و هەستیاریی پێست و قوڕگ و لوت و چاو، ھۆکاری پیسبوونی ژینگەی شارەکەن".

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket