فراكسیۆنی یه‌كێتی و لیژنه‌ی گواستنه‌وه: وه‌زیری گواستنه‌وه له‌سزادانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بێده‌نگه
کوردستان 11:22 AM - 2025-01-08
ئاژانسەکان
فڕۆکەخانی سلێمانی
تورکیا سزاکانی بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ جاری سێهەم
درێژکردەوە و سه‌رۆكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كان له په‌رله‌مانی عیراق-یش
دەڵێت:" سزادانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
سلێمانی سیاسیه‌و حكومه‌تی ئیتحادی و ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی لێی بێده‌نگن"،
هاوکای فراکسیۆنی یەکێتی-ش لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژە بەوەدەکات:" ئەم
بڕیارە هیچ پاساوێکی یاسایی و هونەری و خزمەتگوزاری و ئەمنی نیە و پێچەوانەی رێکەوتنامە
و بنەما نیودەوڵەتیەکانە لە بواری فرۆکەوانی مەدەنیدا و بڕیارێکی سیاسییە".
زه‌هره ئه‌لبه‌چاری سه‌رۆكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كان
له په‌رله‌مانی عیراق له لێدوانێكدا بۆ PUKMEDIA وتی:" سزادانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
سلێمانی سیاسیه‌و چه‌ند جارێكه فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی سزا ده‌درێت، به‌ڵام حكومه‌تی
ئیتحادی و ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی لێی بێده‌نگن".
" ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك
بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بێت و تووشی كێشه یا رووداوێك ببێت ده‌بێت له فڕۆكه‌خانه‌ی
دووه‌م له‌هه‌رێم بنیشێته‌وه كه سلێمانییه، بڕیاره‌كه‌ی توركیا هێنده تونده
رێگه‌نادات ئه‌و فڕۆكه‌یه له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بنیشێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر بنیشێته‌وه
ئه‌وه بۆی نیه به‌سه‌ر ئاسمانی توركیا بگه‌رێته‌وه"، زه‌هره ئه‌لبه‌چاری
واده‌ڵێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مانی
عیراق داوای روونكردنه‌وه لهپهنگین رێكانی كه وه‌زیری گواستنهوهیهو له‌لایه‌ن
سهرۆكوهزیرانیشهوه راسپێردراوه كه ئیداره‌ی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی
عیراق بكات له‌باره‌ی سزادانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه، هه‌روه‌ها داواشیكرد، ده‌سه‌ڵاتی
فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عیراقی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ركه‌زی و ئیتحادی به‌رۆڵی خۆیان
هه‌ڵسن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سزادانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی.
زه‌هره ئه‌لبه‌چاری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:" درێژكردنه‌وه‌ی
سزاكانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ته‌نها زیان له‌سلێمانی نادات، به‌ڵكو كاریگه‌ری
له‌سه‌ر له‌داهاتی عیراق ده‌بێت، چونكه هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئاسمانی سلێمانی
تێپه‌ڕده‌بێت بڕه پاره‌یه‌ك ده‌دات به عیراق".
پێشتریش سه‌رۆكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی
په‌رله‌مانی عیراق و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ی
سلێمانیان كرد‌و له‌ناو دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق به‌یانێكی ناڕه‌زاییان خوێنده‌وه‌و
ئاماژه‌یان به‌وه دابوو، كه سزاكانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بێ پاساون و هیچ
كێشه‌یه‌كی هونه‌ری و خزمه‌تگوزاری و یاسایی و ئه‌منی له فڕۆكه‌خانه‌كه بوونی نیه،
هه‌روه‌ك بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ باڵیۆزی توركیا له عیراق كۆبونه‌وه‌و
داوایان كرد ئه‌و سزایانه هه‌ڵبگیرێن.
فڕۆکەخانەی سلێمانی هیچ گرفتێکی ئەمنی و خزمەتگوزاری نییە
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق درێژکردنەوەی
ئابڵوقەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بۆ ماوەی شەش
مانگی تر ئیدانە دەکات.
لەراگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق رایگەیاندووە:" درێژکردنەوەی ئابڵوقەی ناڕەوای سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی
سلێمانی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بۆ ماوەی شەش مانگی تر ئیدانە دەکەین و تەئکید
دەکەینەوە ئەم بڕیارە هیچ پاساوێکی یاسایی و هونەری و خزمەتگوزاری و ئەمنی نیە و پێچەوانەی
رێکەوتننامە و بنەما نیودەوڵەتییەکانە لە بواری فڕۆکەوانی مەدەنیدا و بڕیارێکی سیاسییە".
"لەهەمان کاتدا نیگەرانین لەئاست بێدەنگی
حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم و داوایان لێدەکەین بەراشکاوی هەڵوێستیان رابگەیەنن
و روونی بکەنەوە لەماوەی دوو ساڵدا کە ئابڵوقە لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
سەپێندراوە چ هەنگاوێکیان ناوە، لەکاتێکدا چەند لیژنەیەک لە پەرلەمان و حکومەتەوە
لەڕابردوودا هاتوونەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەراپۆرتەکانیاندا سەلماندوویانە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هیچ گرفتێکی ئەمنی و خزمەتگوزاری و یاسایی نیە"،
فراکسیۆنی یەکێتی لەڕاگەیەنراوەکەدا وا دەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
09:38 AM - 2026-03-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-13







دابەزێنە

