پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان بەگەڕدەکەوێتەوە؟
کوردستان 11:56 AM - 2025-01-07
کوردستانی نوێ
سەرۆک مام جەلال و سەرۆک تۆرگوت ئۆزال- 1993
پڕۆسهی ئاشتی لە باکووری کوردستان و رۆڵی سهرۆك مام جەلال
و كاربهدهستانی ئهوكاتهی تورکیا لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا، بهمهبهستی
چارەسەرکردنی پرسی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی توركیادا هەنگاوێکی ئەرێنی بوو دوای
نزیکەی هەشت ساڵ لە شەڕی خوێناویی و کوشتار لەنێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا، بۆیە
زۆرێک لە چالاکوانانی سیاسیی ئەو وڵاتە بە کورد و تورکەوە گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی
ئەو پرسە بە رێگەی چەک و کوشتار هیچ ئەنجامێکی نییە و دوا هەنگاو بۆ چارەسەر هەر گەڕانەوەیە
بۆ دانوستان و بەدیهێنانی ئاشتی، و هەندێکیش لەو سیاسەتمەدارانە پێیانوایە راستترین
بنەما بۆ دەستپێکردنی پرسی ئاشتی و چارەسەری، گەڕانەوەیە بۆ پرۆژەکەی سەرۆک مام جەلال
کە لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا خستییە بەردەم سەرۆک ئۆزال و عەبدوڵڵا ئۆجەلان
بۆ هێنانەدیی ئاشتی و سەقامگیری.
گوڵستان كیلیچ پهرلهمانتاری پارتی دیموکراتی و یەکسانی (DEM PARTI) له بازنهی پارێزگای قارس لە باكووری
كوردستان، ڕایگەیاند: کێشەی کورد لە باکووری کوردستان، ساڵانێکی زۆرە بەردەوامە، وەک (DEM PARTI) دەمانەوێت پرسی
کورد بە ئاشتییانە و لە چوارچێوەی دەوڵەتی تورکیا و وڵاتانی دیکەشدا چارەسەر بکرێت،
بۆئهوهی میللهتی کوردیش هاوشێوهی گهلانی دیكه بە ئازادی بژین و مافی خۆبەڕێوەبهرییان
هەبێت لەو ناوچانەدا کەکوردنشینن یان زۆرینەی دانیشتوانەکەیان کوردە.
رەوشەکە لە پەرلەمان باشترە
هەرچەندە بەرپرسانی تورکیا باس لە پڕۆسەی ئاشتی دەکەن و
دهڵێن: ئێمە ئاشتی دەهێنینەدی، بەڵام ئەوە هەر بە قسە ناکرێت، بەڵکو دهبێت هەنگاوی
کردەیی بۆ بنێین.
کیلیچ راشیگەیاند: هەرچەندە لە تورکیا کێشەی سیاسی و
ئابووری و چەندین کێشەی دیکە لەئارادایە، بەڵام کێشەی کورد کێشەی سەرەکیی دەوڵەتی
تورکیایە کە دەشێت بە چارەسەربوونی زۆرێک لە کێشەکانی دیکە چارەسەر ببن، وتیشی: پێویستە (MHP) و (AK PARTI)، بە کردەوە
ئەم پرسە چارەسەر بکەن. (DEM
PARTI)، ئامادەیە بۆ ههر دەستپێشخەرییەکی ناوخۆیی
بۆ سهرخستنی پرۆسهی ئاشتی لە تورکیا، بەڵام کێشەی کورد بە کات كوشتن و دواخستن
چارەسەر نابێت.
روونیشیکردەوە، کە ئێستا لهناو پەرلەمانی تورکیادا رەوشهكه
باشترە و پشتیوانییهك هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لەباکووری کوردستان. وەک
پرسی هێنانی عەبدوڵڵا ئۆجهلان، بۆ ناو پەرلەمان کە بەداخەوە تائێستا ئەوە تەنها
قسەیە و هیچ هەنگاوێكی كرداریی بۆ نەنراوە جگە لە سەردانی وەفدەکەی (DEM PARTI) بۆ دوورگهی ئیمرالی
کە پێکهاتبوون لە پەروین بوڵدان و سری سورەییا ئۆندەر کە راستە ئەوە هەنگاوێکی زۆر
گرنگ بوو، بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی.
ئێمە وەک پەرلەمانتارانی (DEM PARTI) داواكارین کۆبوونەوەکان
بەردەوام بن، بۆ گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی و چارهسهریی راستەقینە بۆ ئەو دۆزە.
بەرزکردنەوەی وێنەی مام وەک ئەندازیاری پڕۆسەی ئاشتی
لە ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالدا پەرلەمانتار سری
ساکیک وێنەی ئەو سەرکردە گەورەیەی لەناو هۆڵی پەرلەمانی تورکیادا بەرزکردەوە
ئاماژەشی بەوەکرد کە شانازی دەکات بەوەی لە ساڵیادی کۆچی
دوایی سەرۆک مام جەلالدا یادی ئەو سەرکردە گەورەیەی لەناو هۆڵی پەرلەمانی تورکیادا
كردهوه.
هەروەها هەڵوێستی سری ساکیک پەرلەمانتاری حزبەکەی بەرز دەنرخاند
کە چەند رۆژێک پیشتر وێنەی سەرۆک مام جەلال -ی لە هۆڵی پەرلەمانی تورکیادا بەرزکردەوە
كه مێژووی وێنەکە دەگەڕایەوە بۆ ساڵی 1993 له شام و راشیگەیاند: سەرۆک مام جەلال
گەمەکارێکی سەرەکی و ئهندازیاری پرۆسەی ئاشتییه لە باکووری کوردستان و توركیا سەرکردەیەکی
گەورەی نەتەوەیی کوردە و خاوهن هەڵوێستێكی نەتەوەیی جێگیر بوو بەرامبەر بە مافەکانی
گەلەکەی لە هەموو بهشهكانی کوردستاندا سەنگی خۆی هەبوو.
ئەو پەرلەمانتارە باسیشی لهوهكرد کە ئەگەر ئێستا سەرۆک
مام جەلال لهژیاندا بوایە، بێگۆمان میللەتی کورد لە هەموو بهشهكانی کوردستان لە
دۆخێکی باشتردا دەبوو و چونکە رۆڵێکی چالاکانەتری لەوەی ساڵی 1993ی دەبوو لە نزیککردنەوەی
سیاسەتمەدارانی کورد و تورك.
لای خۆشییەوە گوڵستان كیلیچ بەناوی حزبەکەیانەوە سوپاسی
سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد کە هەمیشە هەڵوێستێکی ئەرێنی و نەتەوەیی
بەرامبەر بە پڕۆسەی ئاشتی هەبووە لە باکووری کوردستان و پاڵپشتیکردنی کورد لە هەموو
بەشەکانی کوردستان بەتایبەتیش لە رۆژئاوای کوردستان.
دورخستنەوەی تورکیا لە ململانێی ناوخۆیی
لە مێژووی تورکیادا زۆر نکووڵی لە بوونی کورد کراوە، بەڵام
رۆژگار ئەوەی سەلماند ئەوە سەرناگرێت، بۆیە چارەسەری راستەقینە برایەتی و یەکتریی قبووڵکردنە.
بهردان ئۆزتورك بهرپرسی پهیوهندییهكانی دهرهوهی (DEM PARTI) راگهیاند:
هەر هەنگاوێک له پێناو چارەسەركردنی پرسی کورد زۆر گرنگە و هەر هەنگاوێک بە
ئاراستهی ئاشتی بنرێت، وەک (DEM PARTI)، دوو هەنگاو دەنێین و گرنگی پێدەدەین. چونکە هەمیشە دەستی ئاشتییمان
درێژکردووە تا تورکیا لە ململانێی ناوخۆیی دووربخەینەوە و کێشەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە
چارەسەربکرێن.
ئوزتورک نموونەی بە قسەیەکی سەرۆک مام جەلال هێنایەوە کە
دەیوت:"باکووری کوردستان کلیلی چارەسەری بنەڕەتیی کێشەی کوردە و ئەگەر کێشەی
کورد لەوێ چارەسەر ببێت، لە پارچەکانی تریش چارەسەر دەبێت".
راشیگەیاند: لە مێژووی تورکیادا زۆر نکووڵی لە بوون و
زمان و کهلتوری کورد کراوە، بەڵام رۆژگار ئەوەی سەلماند کە ئەم نکووڵیکردنە هیچ ئەنجامێکی
نابێت و سەرناگرێت، بۆیە چارەسەری راستەقینە برایەتی و یەکترقبووڵکردنە لە نێوان
کورد و تورک و سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی دیکەدا، بەو پێیەی ئێستا چ
کورد و چ گەلانی دیکەی تورکیاش هۆشیاربوونەتەوە لەڕووی ناسینی مافەکانیانەوە و کەس
ئامانجی دابەشکردنی تورکیا نییە، بەڵکو بنەڕەتی خەباتەکە بۆ بەدەستهێنانی مافی
هاووڵاتیبوونە بە پاراستنی تایبەتمەندیی کەلتوریی و زمان و بەشداریی سیاسیی و ئیدارییەوە.
وەفدی دەم پارتی لە مەزاری مام
بەردان ئۆزتورك له درێژهی قسهكانیدا وتی: لە مێژووی
کورددا مام جەلال بەهایەکی گەورەی هەیە و ئەندازیاری پڕۆسەی ئاشتییە لە تورکیا و
باکووری کوردستان، چونکە خاوەنی پڕۆژەیەکی هەمەلایەنەی بەهێز بوو لهپێناوی چارەسەرکردنی
پرسی کورددا، بۆیە وەفدی (DEM PARTI) لە سەردانەکەیدا بۆ سلێمانی مەزارەکەیان بەسەرکردەوە و پەیامی
خۆیان لەوبارەیەوە لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا نووسی.
لە کۆتاییشدا ئۆزتورك رایگەیاند: پێویستە ههموو هێز و
لایەنە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان بە گوێرەی دیدگا و هەنگاوەکانی سەرۆک مام جەلال
هەنگاو بنێن، بۆ هێنانەدیی ئاشتیی ناوخۆیی لەنێوان کورد خۆی و گەلانی دیکەی ناوچەکەدا،
دیارە هەنگاوی یەکەم ئاشتیی ناوماڵی کوردە، چونکە ئەگەر یەکگرتوو بین لەسەر ئاستی
خۆڕهەڵاتی ناوەڕاستیشدا بەهێزتر دەبین و دەتوانین مافەکانمان بەدەست بهێنین. ئێستاش
چاوەڕوانی ئەو هەوڵانەین کە لە مانگی ئۆكتۆبهری 2024ەوە دەستیپێکردووە لە دەستپێشخەرییەکەی
دەوڵەت باخچەلیی سەرۆکی (MHP)ەوە، کە ئەمەیان
قۆناغی سێیەمی پڕۆسەی چارەسەرییە لەدوای پڕۆسەکانی 1993 و 2012 -ەوە.
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
05:59 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامهنووسێكی میسری: كوردهكان دهبوو دهوڵهتی خۆیان ههبێت
02:39 PM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11
ئەمانەش ببینە
سهرۆك بافڵ و نوری مالیكی جهختیان لهدیدی هاوبهش بۆ پێكهێنانی حكومهت كردهوه
01:38 PM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات
11:35 AM - 2026-01-11
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
09:41 AM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
09:19 AM - 2026-01-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
کوردستان 09:19 AM - 2026-01-11 -
لە شێخ مەقسوود ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا
کوردستان 11:24 PM - 2026-01-10 -
خانمی یەكەمی عیراق: جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی قووڵی نێودەوڵەتییە
کوردستان 11:00 PM - 2026-01-10 -
سەرۆک بافڵ: توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان
کوردستان 10:32 PM - 2026-01-10 -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بەرامبەر جینۆسایدی گەنجان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات
کوردستان 10:18 PM - 2026-01-10 -
وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
کوردستان 08:27 PM - 2026-01-10 -
سەرکەوت زەکی: کۆچی چێنەری عەلی جۆڵا خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ میللەتەکەمان و یەکێتی
کوردستان 07:33 PM - 2026-01-10 -
میدیای عەرەبی لە حەڵەب
بیروڕا 06:24 PM - 2026-01-10



.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

